لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاترین مایر
|
---|
![کاترین مایر لە ساڵی ٢٠١٦](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/25/Katherine_Maher.jpg/220px-Katherine_Maher.jpg) کاترین مایر لە ساڵی ٢٠١٦ |
لەدایکبوون | کاترین ڕۆبێرتس مایر (١٩٨٣-٠٤-١٨) ١٨ی نیسانی ١٩٨٣ (تەمەن ٤١ ساڵ)
|
---|
خوێندنگە | زانکۆی نیویۆرک |
---|
پیشە | جێبەجێکار |
---|
چالاکبوون | ٢٠٠٥ تا ئێستا |
---|
کار | بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی ویکیمیدیا |
---|
|
کاترین ڕۆبێرتس مایر (؛[١] لەدایکبووی ١٨ی نیسانی ١٩٨٣)[٢] بەڕێوبەر و سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی ویکیمیدیایە، لەو پۆستەدا بوو لە ماوەی حوزەیرانی ٢٠١٦ تاکوو نیسانی ٢٠٢١.[٣][٤][٥] بەرلەوەش بەڕێوبەری گەیاندن بوو.[٦] کاترین پاشخانی کارکردنی لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن ھەیە و ناوبراو کاری کردووە لەدەزگای قازانج نەویست و سێکتەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەو دەزگایانەی کەکاریان لەسەر تەکنەلۆژیا کردووە بۆ بەھێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.[٢]
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
کاترین لە ویلتن، کۆنێتیکت گەورەبووە،[٢] لە ئامادەیی ویلتن خوێندوویەتی.[٧] لەدوای قۆناغی ئامادەیی، کاترینن لە ساڵی ٢٠٠٣ زمانی عەرەبی بەشێوەی چڕ خوێندووە لە پەیمانگای زمانی عەرەبی لەزانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە. بەھۆی ئەو ئەزموونەشەوە ناوبراو خۆشەویستی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین پەیدا کردووە.[٨] دواتر کاترین لە پەیمانگای فەڕەنسی لە سووریا درێژەی بەخوێندنی دیکە داوە. کاترین ماوەیەکیش لە لوبنان و تونس ژیاوە.[٢][٩] لە ساڵی ٢٠٠٥، لە زانکۆی نیویۆرک بڕواناممەی بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەدەستھێناوە.[١٠]
کارکردن
کاترین لەبارەی ویکیداتا قسەدەکات لە ٢٠١٧دوای وەرگرتنی مەشقی ھاوینە لە ئەنجومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا و لە ئوراسیا گرووپ. لە ساڵی ٢٠٠٥، کاترین دەستی بەکارکردن کرد لە کۆمپانیای ئێچ ئیس بی سی لە لەندەن، ئەڵمانیا و کەنەدا وەک بەرپرسی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی گەشەپێدان دەستی بەکارکردنکرد.[٢]
لە ساڵی ٢٠٠٧، کاترین دەگەڕێتەوە نیویۆرک لەوێ لەماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ لە ڕێکخراوەی یوونیسێف کاردەکات وەک بەرپرسی داھێنان و گەیاندن.[١١] کاترین لە یوونیسێف کاریکرد بۆ گەشەپێدانی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا لەژیانی خەڵکدا و گەشتی زۆرئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە تەندرووستییەکانی وەک کەمپەینی ڕێگریکردن لە ئایدز، بەشداریکردنی لاوان لەبەکارھێنانی تەکننەلۆژیا.[٢] یەکێک لە پڕۆژە سەرەتاکانی بەرکارھێنانی زیادکراوەکانی میدیاویکی بوو لە ئیتیۆپیا.[١٢] پڕۆژەیەکی دیکەی کاترین کە توانی پشتگیری دارایی لە (USAid) بەدەستبھێنێت، بریتیبوو لە بەکارھێنانی مۆبایلی ھۆشمەندبوو لە گەیاندنی داتا و زانیاری لەبارەی ئاستی ژیواندنی منداڵانی مالاوی.[١١]
لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١، کاترین لە پەیمانگای دیموکراتی نەتەوەیی وەک بەرپرسی ئای سی تی پرۆگرام کاریکرد لەبواری تەکنەلۆژیا و گەیاندن.[١٣] لەماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣، کاترین لە بانکی جیھانی وەک کارمەندی شارەزای ئای سی تی و ڕاوێژکاری پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کاریکرد. کاترین بەردەوامبوو لەکارکردنی و ئای سی تی (ICT) لەگەڵ حکوومەت و دەزگاکان بۆ زیادکردنی ھۆشیاری و تیکخستنە سەر بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و تەکنەلۆژیاکانی دیکە بۆ خزمەتکردن و نوێخوازیکردن لەکۆمەڵگایەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقا.[١٤] کاترین ھاونووسەری تووێژینەوە و بڵاوکراوەی "پەرەپێدانی زانیاری و گەیاندن لە ٢٠١٢" بوو کە لەلایەن بانکی جیھانییەوە بڵاوکرایەوە.[١٥] لە ساڵی ٢٠١٢، توویتەکانی کاترین لەبارەی ڕەوشی ڕۆژھەڵاتی ناوین سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیەوە کێشابوو لەکاتی بەھاری عەرەبی.[١٧] لەماوەی ٢٠٣ بۆ ٢٠١٤، وەک ڕاوێژکار و کەسی ھۆشیارکەرەوە لەگەڵ کۆمەڵەی قازانج نەویستی ئەکسێس ناو لە واشینتۆن دەستبەکاربوو.[٦][١٨] لەکارەکەیدا، کاترین زیاتر کاری لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی سایبەر سکویریتی (پاراستنی سەر نێت)، ھەروەھا لەپاڵ باسی ئەخلاقی (ئاکار) لەسەر نێت و کەمکردنەوەی سانسۆر لەنێت.[١٤][١٩]
ڕێکخراوەی ویکیمیدیا
کاترین لەگەڵ جیمی وەیڵز لە ساڵی ٢٠١٧، بۆنەی ویکیمانیا.لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ئازاری ٢٠١٦، کاترین سەرۆکی بەشی گەیاندن بوو.[٦][٢٠][٢١] کاترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا لەلایەن واشینگتن پۆست لەبارەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوە لە ئەمریکا.[٢٢]
لە ئازاری ٢٠١٦، بەشێوەی بریکار بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ویکیمیدیا ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوبەری پێشوو لیلا تریتیکۆڤ بوو.[١٨][٢٣] دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ جیمی وەیڵز، کاترینی وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری ویکیمیدیا بەشێوەی فەرمی ناساند.[٢٤][٦]لەدوای وەرگرتنی ئەم پلەیە، کاترین ڕایگەیاند کە کار لەسەر ناساندنی بواری دیجیتاڵ دەکات لەسەر ئاستی جیھانیی لەپێناو پەرەپێدان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەڕێی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.[٢][٢٥]
سەرکردایەتی
- ٢٠١١: بووەتە ئەندامی بۆڕدی ڕێکخراوەی تەکنەلۆژیا بۆ لاوان.[٢٦]
- ٢٠١٣: پڕۆژەی پاراستنی نەتەوەیی ترومان، کاریکردووە لەبارەی یاسا و ڕێنماییەکان، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.[٢٧][٢٨]
- ٢٠١٣: ئۆپن تەکنەلۆژی فەند، ئەندامی لیژنەی ڕاوێژکاری.[٢٩]
- ٢٠١٦: کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی، ئەندام، کونسوڵی تۆڕی جیھانی لەبارەی داھاتووی مافەکانی مرۆڤ.[٣٠][٣١]
- ٢٠١٨: ویکیداتا یوکەی ھاکاتۆن
- ٢٠١٨: ئۆکسفۆرد یونیەن، لەبارەی تەکنەلۆژیا و دەسەڵات.[٣٢]
- ٢٠١٩: کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی، وەک سەردەکی گەنجی جیھانیی بەشداربوو.[٣٣]
خەڵات و شانازی
- لە ساڵی ٢٠١٣، دیپلۆماتیک کوریەر ناوی کاترینی وەک یەکێک لە ٩٩ کەسە سەرکردەکانی کارووبارەی دەرەوە وەک پڕۆفیشناڵ بۆ تەمەن ژێر ٣٣ ساڵ دیاریکرد[٨][٣٤]
ژیانی تایبەتی
کاترین لە سان فرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا دەژی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی و ئەڵمانی دەزانێت.[٨]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان