پەرتبوون (ئامار)
- وتار
- وتووێژ
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
لە پڕۆژەکانی تر
پێوەرەکانی پەرتبوون [١] (بە ئینگلیزی: Measures of variability) بەو بەھا یان بەو ژمارانە دەوترێت کە پەرتبوون و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە پێدراوەکان وەسف دەکەن،[٢]لە کاتێکدا ڕووکردنە چەق جەخت دەکات لەسەر ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان. پەرتبوون یەکێک لە گرینگترین چەمکەکانی ئامار و مەودا یان مەودای چواریەکی، لێکنەچوون و لادانی پێوانەیی، ناسراوترین پێوەرن لە پێوەرەکانی پەرتبوون.
ھەموو پێوەرەکانی پەرتبوون ژمارەگەلێکی نانەرێنی و ڕاستەقینەن.
مەودا سادەترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی پەرتبوونی پێدراوەکان و بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا. و مەودای چواریەکی یەکسانە بە جیاوازی نێوان، چواریەکی یەکەم و چواریەکی سێھەم و ھێما دەکرێت بە IQR.
ڤاریانس ھێما دەکرێت بە و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە و لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس.