یەکەکانی پاراستنی گەل

ھێزە چەکدارەکانی کوردی ڕۆژاوا
(لە یەپەگەەوە ڕەوانە کراوە)

یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی:Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە ، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا. ئەم گرووپە لە لایەن پارتی یەکیەتیی دیموکرات (سووریا) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە دامەزرا. یەپەگە خۆی بە هێزێکی چەکداری مەردمی (میلیشیا) دەزانێت.

یەکینەکانی پاراستنی گەل
Yekîneyên Parastina Gel

سەرکردەنوژین دێرک
دامەزران۲۰۰٤ (چالاکی فەرمی ۲۰۱۱)
ئامانجڕۆژاوای کوردستان
ناوچەی چالاکییەکانعەفرین ، کۆبانی ، قامیشلۆ ، سەری کانی ، حەسەکە و...
ئایدۆلۆجیاکۆنفیدرالیزمی دیموکراتی

لە تەمووزی ٢٠١٢دا، هێزەکانی دەوڵەتی لە سەرێ کانی ڕاوەنا و ئاموودا و عەفرینیشی ئازاد کرد[١].
لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱۲ ەوە، هێزی یەپەگە ٨ تیپی چەکداری هەیە؛ کە بڕێکیان لە عەفرین، کۆبانی، سەری کانی و قامیشلۆ چالاکی چەکداری دەکەن.

پەراوێز

سەرچاوە

ویکی فارسی