لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥، وەرزی ٦٠ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن UEFA ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٣یە لەو کاتەوەی ناوی لە جامی پاڵەوانی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. یارییەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین لە ئەڵمانیا لە نێوان یانەی یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس ئیتاڵی و یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئیسپانی ئەنجامدرا.[١][٢]
بۆ دووەمجار – دوای ساڵی ٢٠١٠ – ھەردوو یانەکە گەیشتنە یاریی کۆتاییی، ھەروەھا پێشتر ھەریەکەیان خولی نیشتمانی و جامی وڵاتەکەیان بەدەستھێنابوو، بردنەوەی ئەم نازناوە سیانەی نازناوەکانیان بەدەست دەھێنا. دوای تێپەڕبوونی تەنھا چوار خولەک یانەی بارسێلۆنا لە ڕێگای ئیڤان ڕاکیتیچ، گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، گێمی یەکەم بە ئەنجامە کۆتایی ھات. لە گێمی دوەمدا یوڤێنتوس لە ڕێگای ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکسان بوونیان تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی ٦٨دا لویس سوارێز جارێکی دیکە بارسێلۆنەی بە پێشخست، دواتریش نیمار گۆڵیکی دیکەی تۆمارکرد بەم ئەنجامە یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە. ھەروەھا ئەمە شەشەم دۆڕانی یۆڤانتۆس بوو لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو کە پێشتر لەگەڵ یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن و بەنفیکا ھاوبەشی کردبوو.[٣]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
|
---|
جامی ئەرووپای ١٩٥٥-١٩٩٢ | وەرزەکان | |
---|
کۆتاییەکان | |
---|
|
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٢ - ئێستا | وەرزەکان | |
---|
کۆتاییەکان | |
---|
|
- سروود
- ڕووماڵکردن
- مێژوو
- تۆمار و ئامارەکان
- گۆڵکارەکان
- جام
- ڕاھێنەرە سەرکەوتووەکان * یاریزانە سەرکەوتووەکان * یانە سەرکەوتووەکان
|