ھەڵۆی سەڵاحەدین
ھەڵۆی سەڵاحەدین (بە عەرەبی: نسر صلاح الدين)، لە میسر بە ھەڵۆی میسری ناسراوە (بە عەرەبی: النسر المصري)[١] یان ھەڵۆی کۆمارییەکان (النسر الجمهوری) ھەڵۆیەکی دروشمی یان نیشانەیییە کە لە ئاڵا و نیشانی حوکومەتی زۆرێک لە وڵاتان بەکار ھێندراوە؛ وەک میسر، عێراق، ھەرێمی کوردستان، فەلەستین و یەمەن. لە دوای کودەتای ساڵی ١٩٥٢ی میسر، ھەڵۆ ھێمایەکی مەزنی میسر و ناسیۆنالیزمی عەرەبی بووە، بەتایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکان، کە لە ساڵانی ١٩٥٠ بەدواوە گۆڕانکاری سیاسی دژە ئیمپریالیزمیان بەسەردا ھات. پێشتر ھێمای نیشتمانی کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو و یەمەنی باکوور و یەمەنی باشوور و کۆماری عەرەبیی لیبیا بووە، کە ئێستا نەماون.
ھەڵۆی سەڵاحەدین | |
---|---|
![]() |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/77/Eagle_of_Saladin_Sketch_from_Cairo_Citadel.png/150px-Eagle_of_Saladin_Sketch_from_Cairo_Citadel.png)
سەرچاوەی ھەڵۆکە
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0c/Saladin%27s_Standard.svg/150px-Saladin%27s_Standard.svg.png)
ڕوخساری جەنگاوەری ھەڵۆ پاڵنەرێکی تر بووە بۆ مرۆڤەکان، بۆ وەرگرتنی ھەڵۆ وەک نیشانەی سەربازی و سیاسی خۆیان لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان لە سەردەمە جیاوازەکاندا، لە بنەڕەتدا لە ھەڵۆی میسری کۆن کە لە پەرستگاکانی میسری سەردەمی فیرعەوندا وێنا کراوە، ھەڵۆ ناوخۆیییەکان کەسانی بەنرخ بوون و وەک باڵندەیەکی نیشتمانی میسری ھێما کراوە.[٢] دەوڵەتەکەی سەلاحەدینی ئەییووبی ھەڵۆکەی لەسەر ئاڵایەکی زەرد دانا. سەلاحەدین ھەڵۆی وەک پێوەرێکی تایبەتی خۆی وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی لەسەر ئاڵای ئیمپراتۆرییەتەکەی دەرکەوتووە.[٣] قەڵای قاھیرە، کە لە سەردەمی سەلاحەدین دروست کراوە، ھەڵۆیەکی گەورەی لەسەر دیواری ڕۆژاوایدا ھەیە کە پێدەچێت نیشانەی سەلاحەدینی لەسەر بێت؛ کە پێشبینی دەکرێت لە بنەڕەتدا ھەڵۆکە دوو سەر بووبێت.[٤]
مێژووی مۆدێرن
شۆڕشی میسری ساڵی ١٩٥٢ بە دووپاتکردنەوەی قووڵی ناسیۆنالیزمی میسری و دواتر ناسیۆنالیزمی عەرەبی ناوچەیی لەژێر دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر داندرا، و دووەمیان لە چوارچێوەی ململانێی عەرەبی و ئیسرائیل داندرا. سەرکردەکانی شۆڕشی میسر بە ھاوتەریب کردنیی شۆڕشەکە بۆ ھەوڵەکانی خۆیان بۆ ڕزگاری عەرەبی بەستەوە بە ھەوڵەکانی سەلاحەدین لە سەدەی ناوەڕاست کە وەک سوڵتانی میسر و موسڵمانان لە دژی خاچپەرستان لە فەلەستین جەنگا. لە ھەمان کاتدا حکوومەتی شۆڕشیی میسر لە سەردەمی محەممەد نەگیب و جەمال عەبدولناسر، ئاڵای ئازادی عەرەبیان ناساند کە ڕەنگی سوور و سپی و ڕەش و سەوزی لەسەر بوو کە پەیوەندی ھەبوو بە خەلافەتی ڕاشیدون لە مەدینە، دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق، خەلافەتی عەباسی لە بەغدا و دەوڵەتی فاتیمی لە قاھیرە، کە میسری لێ دامەزراوە. لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا ھەڵۆی سەلاحەدینیان دانا کە بە زێڕ ڕەنگ کرا. کاتێک میسر لە ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ سووریا یەکیگرت و کۆماری یەکگرتووی عەرەبی پێکھێنا، ھەڵۆی سەلاحەدین بوو بە نیشانی نوێی ئاڵاکە، لەکاتێکدا ئاڵای ئازادی عەرەبی وەک بنەمای ئاڵاکە داندرا.
بەکارھێنانەکان
لە ئاڵاکاندا
نیشانە نیشتمانییەکانی ئێستا بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین
- نیشانی میسر
- نیشانی عێراق
- نیشانی یەمەن
نیشانی دەوڵەتانی دانپێدانەنراو‒نیمچە دانپێدانراو بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین
- نیشانی نیشتمانی سۆمالیلاند
- نیشانی فەلەستین
نیشانی ناوچەیی بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین
نیشانی نەتەوەیی پێشوو بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین
- نیشانی میسر (١٩٥٣-١٩٥٨)
- نیشانی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی (١٩٥٨-١٩٧١)
- نیشانی باشووری یەمەن (١٩٦٧-١٩٧٠)
- نیشانی باکووری یەمەن (١٩٦٢-١٩٦٦)
- نیشانی باکووری یەمەن (١٩٦٦-١٩٧٤)
- نیشانی باکووری یەمەن (١٩٧٤-١٩٩٠)