ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ (لەلایەن فیفاوە بە ھۆنگ کۆنگ، چین ناسراوە) نوێنەرایەتی ھۆنگ کۆنگ دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ، چین سەرپەرشتی دەکرێت، کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێیە لە ھۆنگ کۆنگ. ھۆنگ کۆنگ یەکەم وڵات بوو لە ئاسیا لە ساڵی ١٩٥٦ جامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای ئەنجامدا و پلەی سێیەمی بەدەستھێنا، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٦٤دا پلەی پێش کۆتایی بەدەستھێنا. ھۆنگ کۆنگ لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی ئاسای ٢٠٢٣ بە ئەنجامی ٢–١ لە ئەفغانستان و ٣–٠ کەمبۆدیا بردەوە و سەرکەوتنی بۆ جامی ئاسیای ٢٠٢٣ بەدەستھێنا و دوای ٥٥ ساڵ دوورکەوتنەوە. ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بگاتە جامی جیھانیی فیفا و گەورەترین سەرکەوتنی لە پاڵاوتنەکان بردنەوەی بوو لە ھەڵبژاردەی چین لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ لە ئەنجامدا ھۆنگ کۆنگ سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان. ھۆنگ کۆنگ شەش جار لە ساڵانی ١٩٩٥، ١٩٩٨، ٢٠٠٣، ٢٠١٠، ٢٠١٩ و ٢٠٢٢ سەرکەوتووە بۆ پاڵەوانێتی جامی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆنگ کۆنگ
وڵاتی وەرزشھۆنگ کۆنگ
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتچین
خاوەنFootball Association of Hong Kong, China
وێبگەhttps://www.hkfa.com/
کۆدی وڵات لە فیفاHKG

دابینکەری جل و بەرگ

دابینکەرانی جل و بەرگ

دابینکەرماوە
پوماساڵانی حەفتاکان-٢٠٠٠
دیادۆرا٢٠٠٠–٢٠٠٥
ئەدیداس٢٠٠٥–٢٠١١
نایکی٢٠١١–ئێستا

ڕکابەرییەکان

چین

ھۆنگ کۆنگ ڕکابەرییەکی تایبەتی لەگەڵ چین دەپارێزێت. ڕکابەرییەکە لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی پێکرد، ھۆنگ کۆنگ دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٢–١ لە ھەڵبژاردەی چینیی بردەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ بووە مایەی شۆک و بێزاری ھاندەرانی چین.[١] لەو کاتەوە چین ھەرگیز بە ھۆنگ کۆنگ نەدۆڕاند، و سەرکەوتنی زیاتری بەدەستھێناوە، بەڵام ڕکابەرییەکە بەردەوامە و تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای ھۆنگ کۆنگ ھەیە.[٢][٣][٤]

ماکاو

ڕکابەریی نێوان ھۆنگ کۆنگ و ماکاو لە ساڵی ١٩٣٧ەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ و یەکێتی تۆپی پێی ماکاوەوە کێبڕکێی لەسەر دەکرێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان