ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا (٢٠٢٣)

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھاوشانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە تورکیا ئەنجامدرا. [١] [٢] بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ . بەپێی خەمڵاندنەکان لە ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا کۆی گشتی ٦٤ ملیۆن دەنگدەر،( لە تورکیا ٦٠.٩ ملیۆن و لە دەرەوەی وڵات ٣.٢ ملیۆن )بەشداری بکرێت. [٣] بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ١٤ی ئایار وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٥٠ کە یەکەم ھەڵبژاردنی دیموکراسی بوو لە تورکیا دیارکرا.ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە یان ئاک پارتی) وەک بەربژێری ھاوپەیمانی گەل، کە پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەھەپە) و سێ پارتی بچووکی دیکە لەخۆدەگرێت، خۆی کاندید کردەوە. ھاوپەیمانییەکە بەھۆی بەشداریکردنی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) کە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حیزبوڵڵای کوردی ناسراوە، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە. [ئ]ھاوپەیمانی نەتەوەیی کە لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن پێکھاتووە لەنێویاندا پارتی کۆماری گەلی کۆماری، کەمال کلچدارئۆغلو سەرۆکی جەھەپە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی بەربژێر کرد. ھاوپەیمانی نەتەوەیی پابەند بووە بە گەڕاندنەوەی دەستووری تورکیا بۆ سیستەمی پەرلەمانی ، دوور لە سیستەمی سەرۆکایەتی کە لە دوای ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ ەوە بوونی ھەیە. پارتی چەپی کەسک و ھاوپەیمانی کرێکاران و ئازادی ئەگەر چی بەشێک نەبوو لەو ھاوپەیمانیتییە بەڵام پشتیوانی خۆیان بۆ کەمال کلچدارئۆغلو دەربڕی.[٥] ھەروەھا دوو کاندیدی بچووکی دیکە، ئەوانیش سەرۆکی پارتی نیشتمانی موحەرەم ئینجە و سینان ئۆغان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کاندید کرد؛ بەڵام سێ ڕۆژ پێش ھەڵبژاردنەکان، موحەرەم ئینجە لە کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەھۆی تۆمەت و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەرانە و ھەڵمەتی ناشرین و چەواشەکاری بەردەوام لەلایەن کاندیدە ڕکابەرەکانیەوە لە دژی.[٦]

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیای ٢٠٢٣
[[File:
نەخشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣
|frameless|250px]]
بەشێکە لەهەڵبژاردنی گشتی تورکیا (٢٠٢٣)
وڵاتتورکیا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەتورکیا
پاشکۆ2018 Turkish presidential election
کاتی ڕوودان١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
Office contestedسەرۆک کۆماری تورکیا
Candidateڕەجەب تەییب ئەردۆغان، کەمال کلیچدارئۆغلو، Muharrem İnce، سینان ئۆغان

پرسە سەرەکییەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان لە زیارت سیاسی و ئابووری بوون لەوانە پرسی بوومەلەرزە کوشندەکەی مانگی شوباتی ٢٠٢٣ی تورکیا-سوریا ، کە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسی کوشت و مەترسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھێنایە بەرباس،[٧][٨][٩]ھەروەھا قەیرانە ئابورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان , کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکردووە لە پرسە سەرەکییەکانی کەمپینەکانی ھەڵبژاردن بوون.لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا دەنگدەران ئابوورییان وەک بوارێکی سەرەکی نیگەرانی خۆیان دەستنیشان کردووە.[١٠]بەیانی ڕۆژی ١٤ی ئایار ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە و دوای چارەکێک دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان. لە خولی یەکەمدا ئەنجامەکان بە شێوەیەک بوون کە ھیچ بەربژێرێک نەیتوانی نیوەی دەنگەکان زیاتر بەدەستبھێنێت، ئەردۆغان ٤٩.٥٪ و سینان ئۆغان٥.٢٪ و کلچدارئۆغلو ٤٤.٩٪ی بەدەستھێنا، سەڕەرای ئەوەی موحەرەم ئینجە پێش دەنگدان کشایەوە بەڵام ٠.٤٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. ئەردۆغان و کلچدارئۆغڵو ٢٨ی ئایار پێشبڕکێ دەکەن لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکان.[١١]

پاشخان

ھەڵبژاردنی ٢٠١٨

ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەنجامدرا. ئەم ھەڵبژاردنە بووە ھۆی گواستنەوەی وڵاتەکە لە سیستەمی پەرلەمانییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی، کە پێشتر لە ڕێی دەنگدانی ڕیفراندۆمی دەستوریی ٢٠١٧ پەسەندکرا بوو. لە ئەنجامدا ئەردۆغان بووە سەرۆککۆماری تورکیا، کە پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٤ ھەر لە ھەمان پۆست و پێگەدا بوو. لە ھەمان کاتدا، پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بۆ یەکەم جار لە حوزەیرانی ٢٠١٥، زۆرینەی تەواوەتی خۆی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی گەورەی تورکیا لەدەستدا، کە ئەمەش وای لێکرد پشت بە ھاوپەیمانەکەی ببەستێت، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) کە دەوڵەت باخچەلی سەرکردایەتی دەکات.

ھەرچەندە ئەگەر ھەبوون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام ئەوە لەلایەن دەوڵەت باخچەلی ڕەتکرایەوە. لە پاڵ ئەوەش، ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاند کە ھاوپەیمانی ئەکەپە و مەھەپە بەردەوامیی دەبێت و ئەردۆغان دەبێتە کاندیدی ھاوبەش بۆ ھەردوو حیزب.[١٢]

سیستەمی ھەڵبژاردن

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێت لەڕێی سیستەمی دوو خولی، کە تیایدا دەبێت کاندیدێک زۆرینەی دەنەگەکان بەدەست بھێنێت (زیاتر لە ٥٠٪) بۆ ئەوەی وەک نوێنەری گەل ھەڵبژێردرێت. ئەگەر لە خوولی یەکەمدا، ھیچ کاندیدێک زیاتر لە ٥٠٪ دەنگەکانی بەدەست نەھێنا، ئەوا لە خوولی دووەمدا تەنیا ئەو کاندیدە دەکەونە پێشبڕکێ کە لە خوولی یەکەمدا زۆرترین دەنگیان ھێنا بوو. مانەوە لە دەسەڵاتی سەرۆککۆماری تورکیا سنووردارە، ھەر تاکێک بۆی ھەیە بۆ دوو خوولی پێنج ساڵە لەسەریەک ئەو پۆستە وەربگرێت.[١٣]

پاڵێوراوانی پێشوەختەی سەرۆکایەتی دەبێت لانیکەم تەمەنیان ٤٠ ساڵ تێپەڕی کردبێت و دەبێت خوێندنی باڵایان تەواو کردبێت. هەر پارتێکی سیاسی کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمان ٥٪ دەنگی بەدەستهێنا بێت، دەتوانێت کاندیدێک پێشکەش بکات، هەرچەندە ئەو پارتانەی کە ئەم سنورەیان نەگەیشتۆتە پێشەوە دەتوانن هاوپەیمانێتی پێکبهێنن و کاندیدە هاوبەشەکان هەڵبژێرن تا ئەو کاتەی کۆی دەنگەکانیان لە ٥٪ زیاتر بێت. سەربەخۆکان دەتوانن هەڵبژێردرێن ئەگەر ١٠٠،٠٠٠ ئیمزا لە دەنگدەران کۆبکەنەوە.[١٤]

پاڵێوراوەکان

ڕاگەیەنرا

  • ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا (٢٠١٤-ئێستا).[١٥]
  • جەم ئوزان، سەرۆکی پێشووی پارتی گەنجان (GP). [١٦]
  • موحەرەم ئینجە, سەرۆکی پارتی نیشتمان، کاندیدی سەرۆک کۆماری لە ساڵی ٢٠١٨.[١٧]
  • سینان ئۆغان ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە مەھەپە (٢٠١١-٢٠١٥) ( وەک سەربەخۆ کاندید دەکات ).

ڕەتکرایەوە بۆ بوون بە کاندید

کاندید و لایەنەکان

کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار

پەڕگە:Portrait placeholder.pngپەڕگە:Portrait placeholder.pngپەڕگە:Portrait placeholder.png
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان [٢٢]دیاری نەکراوەدیاری نەکراوە
ئەکەپەجەھەپەھەدەپەمەھەپەئی پارتی

لایەنە کێبڕکێکارەکان

ئەکەپەجەھەپەھەدەپەمەھەپەئی پارتی
Last election:
داڕێژە:Large
21,335,579 votes

٢٩٥ / ٦٠٠
Last election:
داڕێژە:Large
11,348,899 votes

١٤٦ / ٦٠٠
Last election:
داڕێژە:Large
5,866,309 votes

٦٧ / ٦٠٠
Last election:
داڕێژە:Large
5,564,517 votes

٤٩ / ٦٠٠
Last election:
داڕێژە:Large
4,990,710 votes

٤٣ / ٦٠٠

ھاوپەیمانییەکان

بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ی تورکیا، کۆمەڵێک ھاوپەیمانی کۆن و نوێ سازدراون، لەم خشتەی خوارەوە ناوی ھاوپەیمان، حیزبەکان و ئایدۆلۆژیاکانیان دانراوە.

١ناوئەندامانئایدۆلۆژیاکورسی
ھاوپەیمانی گەل
  • کۆنەپەرستی نیشتمانی
  • کۆنەپەرستی کۆمەڵایەتی
  • پۆپۆلیزمی ڕاستڕەو
  • ناسیۆنالیزمی تورک
  • ئەردۆغانیزم
  • ئیسلامناسیونالیزمی تورک
  • ڕەخنەگرانی ئەورووپا
٣٣٦ / ٦٠٠
٢ھاوپەیمانی نەتەوەیی
  • ناسیۆنالیزمی تورک
  • لایەنگری ئەوروپیخوازی
١٧٤ / ٦٠٠
٣ھاوپەیمانی کرێکاری و ئازادی
  • پۆپۆلیزمی چەپ
٦٠ / ٦٠٠
٤ھاوپەیمانی تورکیا [٢٥]
  • سەروو ناسیۆنالیزمی تورکیا
  • دژە کۆچبەر
٣ / ٦٠٠
٥یەکێتی ھێزە سۆسیالیستەکان
  • پارتی کۆمۆنیستی تورکیا (TKP)
  • بزووتنەوەی کۆمۆنیستی تورکیا (TKH)
  • بزووتنەوەی شۆڕش (دەڤریم ھەرکێتی)
  • پارتی چەپ (SOL Parti)
  • مارکسیزم-لینینیزم
  • دژە ئیمپریالیزم
٠ / ٦٠٠

سەرچاوەکان


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە