ھێلین میرین


ھێلین میرین (لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٤٥) خانمەکتەر و شانۆکاری ئینگلیزە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە و یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتووە، بەوەی جارێک بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، جارێکیش خەڵاتی تۆنی باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، ھەروەھا چوار جاریش بووە براوەی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.

ھێلین میرین
بە ئینگلیزی: Helen Mirren
لەدایکبوون (١٩٤٥-٠٧-٢٦) ٢٦ی تەممووزی ١٩٤٥ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
Hammersmith، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونHelen Lydia Mironoff
باوکBasil Mirren
دایکKitty Rogers
زمانی زگماکیئینگلیزی
پەروەردەMiddlesex University، St Bernard's High School and Arts College
دەستپێکی چالاکی١٩٦٦
ئەندامیپەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست
وێبگەhttp://www.helenmirren.com/
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ھێلین لە ساڵی ١٩٦٧، بە فیلمی Herostratus دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٨٠، لە یەکەم فیلمی گەورەیدا ڕۆڵی گێڕا، ئەمەش لە فیلمی ھەینییەکی درێژ بوو. لە ساڵی ١٩٨٤ بەھۆی ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی Cal، خەڵاتی باشترین خانمەکتەری پێدرا لە فیستیڤاڵی فیلمی کان. لە ساڵی ٢٠٠٦، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی کەسایەتی شاژنە ئێلیزابێتی دووەم، لە فیلمی شاژنەکە (The Queen)، خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٢] ھەروەھا پاڵێوراوبووە بۆ ھەمان خەڵات لەڕێی فیلمەکانی شێتییەتی کینگ جۆرج (١٩٩٤)، پارکی گۆسفۆرد (٢٠٠١)، ھەروەھا فیلمی دوایین وێستگەکە (٢٠٠٩).

ژیانی تاکەکەسی

ھێلین لە ھەشتایەکان لەگەڵ ئەکتەر لیام نیسن لە پەیوەندیدا بووە و دەژیان، ئەمەش لەدوای بەیەکەوە کارکردنیان ھات لە فیلمی Excalibur لە ساڵی ١٩٨١. دواتر لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧، ھێلین ھاوسەرگیری لەگەڵ دەرھێنەری ئەمریکی تایلۆر ھاکفۆرد کرد، ئەوان لەوەتەی ساڵی ١٩٨٦ لە پەیوەندیدا بوون.[٣]

ھێلین لە ساڵی ٢٠١٧، ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرت، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەنگیدا.[٤][٥]

سەرچاوەکان