گەلەستێرەی لوولپێچ

گەلەستێریەکەی لوولپێچ جۆرێکگەلەستێرەیە کە وەک پەپکەیەکی خولاوە وایە کە ناوەندەکەی ماسیوە. ئەستێرەکان و گاز، تۆز، ماددەی تاریک و کونی ڕەشی زۆر قورس لە خۆ دەگرێت.[١]

نموونەیەک لە گەلەستێرەیەکی لوولپێچ، گەلەستێرەی پینویل (ناسراو بە تەنی مێسییەی ١٠١ یان ئێن جی سی ٥٤٥٧)
A barred spiral galaxy

گەلەستێرەکان سەرەتا لە سەدەی ١٨ی زایینی بە دەستی ویلیام ھێرشل تۆمار کران. گەلەستێرەی لوولپێچ یەکەم جار بە دەستی ئێدوین ھابل لە بەرھەمەکەی لە ساڵی ١٩٣٦دا پێناسە کرا. [٢] ئەوان بەپێی شێوەکانیانەوە ناونراون. قۆلەکانی لوولپێچ، ئەو شوێنەن کە ئەستێرە گەرمە کەمتەمەنەکانی لێ ساز دەبێت، کە ئەوەش ھۆکاری ڕووناکتربوونی ئەوان بەرانبەر بە ناوەندی گەلەستێرەیە. ھەندێک لە گەلەستێرە لوولپێچەکان، قۆلی کۆن و زەردییان ھەیە کە ئەستێرە بەتەمەنترەکان لە خۆ دەگرێت.[٣]

نزیکەی ٦٠%ی گەلەستێرەکانی گەردوون لە نزیک ئێمە گەلەستێرەی لوولپێچ و بێڕێسان.  ئەوانە زۆرتر لەو شوێنانەی گەردوون پەیدا دەبن کە چڕیی کەمیان هەیە،[٤] و لە هێشووەکانی ناوەندی گەلەستێرەکان زۆر کەمن. 

سەرچاوەکان