گیڤاریزم

بیردۆزی شۆڕشی کۆمۆنیزمی و ستراتیژیی سەربازی پەیوەست بە چێ گیڤارا

گیڤاریزم بیردۆزێکی شۆڕشی کۆمۆنیزم و ستراتیژییەکی سەربازییە لە شەڕی گەریلایی، کە پەیوەندی بە شۆڕشگێڕی ئەرژەنتینی مارکسیست-لینینیستی ئێرنێستۆ چێ گیڤارایە، کەسایەتییەکی پێشەنگی شۆڕشی کووبا کە باوەڕی بە بیرۆکەی مارکسیزم-لێنینیزم ھەبوو و بنەما و یاساکانی ئەو چەمکەی زیندوو کردەوە.[١][٢]

بەگشتی

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی کووبا لە ساڵی ١٩٥٩ بە سەرۆکایەتی گروپێکی گەریلایی شۆڕشگێڕ لە ژێر سەرپەرشتی فیدڵ کاسترۆ، وە ھاوکارە مارکسییەکەی کە لەدایکبووی ئەرژەنتین بوو، چێ گیڤارا ئایدۆلۆژیا و ئەزموونەکانی خۆی کردە مۆدێلێک لە سەرانسەری جیھاندا.[٣] وە ویستی ئاراستەی شۆڕشەکەی بەرەو بۆلیڤیا بەرێت، دواتر سەرکردایەتی پارتێکی چەکداری کرد لەو وڵاتە، تا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ گیڤارا دەستگیرکرا و گولەباران کرا، بەمەش بووە شەھیدی ھەردوو بەرەی کۆمۆنیستەکان و سۆسیالیستەکانیی جیھان.[٤]

ئایدۆلۆژیاکەی گیڤارا پەرە بە ھەڵگیرساندنیی شۆڕش دەدات بۆ ھەر وڵاتێک کە سەرکردەکەی لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی سەرمایەداری (ئەمریکا)ەوە پشتیوانی لێبکرێت و ستەم لە ھاوڵاتیانی بکات. گیڤاریزم باس لەوە دەکات کە چۆن دەتواندرێت بە شەڕی گەریلایی بەردەوام لە ناوچە غەیرە شاریەکاندا ببێتە ھۆی گرتنە دەستی دەسەڵات و لابردنی ستەمکاران.[٣]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان