گوێنت پالترۆو

گوێنت پالترۆو (لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٧٢) کەسایەتی خانمەئەکتەر، نووسەر و ژنە بازرگانی ئەمریکییە. لەماوەی ژیانی ھونەریدا، چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، جارێک خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا جارێکیش بووەتە براوەی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.[١]

گوێنت پالترۆو
بە ئینگلیزی: Gwyneth Paltrow
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٩-٢٧) ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونGwyneth Kate Paltrow
باوکBruce Paltrow
دایکBlythe Danner
ھاوسەرBrad Falchuk
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)براد پیت، بێن ئەفلێک، ڕۆبەرت شۆن لیۆنارد، Donovan Leitch، لوک ویڵسن
منداڵMoses Martin، Apple Martin
پەروەردەSpence School، زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا، Crossroads School for Arts & Sciences، Crossroads School for Arts & Sciences
دەستپێکی چالاکی١٩٨٩
پەیوەستبوونGoop
Affiliation stringGoop
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
ئایینجوولەکایەتی، مەسیحییەت
بەشداربووە لەGlobal Conference 2022
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریTime's Up
وێبگەhttps://gwynethpaltrow.com/
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

پالترۆو بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٩١، بە فیلمی Shout دەرکەوت. ئەو بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی شکسپیر لە خۆشەویستیدا (Shakespeare in Love)، ناوبانگی دەرکرد، ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٩٨ نمایشکرا، ناوبراو بەھۆی فیلمەکەوە چەند خەڵاتێکی بردەوە، کە دیارترینیان خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٢][٣]

پالترۆو لە چەندین کەمپەینی ڕێکخراوی منداڵپارێزان بەشداریکردووە.[٤] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، بەشداربووە لە کەمپەینی باراک ئۆباما، بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.[٥] لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو لەگەڵ چەند ئەکتەر و کەسایەتییەکی دیار لەگەڵ دکتۆر فالاچی بەشداربوون لە کۆبووننەوەیەکی سەرھێڵی بەرنامەی زووم، ئەمەش لەپێناو زیاتر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەمەڕ ڤایرۆسەکە.[٦][٧]

لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٤–١٩٩٧، پالترۆو لەگەڵ براد پیت مارەبڕی یەکتر بوون.[٨] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژ کریس مارتن کرد،[٩] ئەوان بەیەکەوە کچ و کوڕێکیان بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ لەیەکتری جیابوونەوە.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەر و دەرھێنەر براد فالچاک ئەنجامدا.[١١]

سەرچاوەکان