گووگڵ درایڤ

گووگڵ درایڤ (بە ئینگلیزی: Google Drive) خزمەتگوزارییەکی بارکردن سەرھێڵە، لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە دروست کراوە. ئەم نەرمەواڵەیە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات پەڕگەکان پاشکەوت بکەن و توانای دەستکاری و بڵاوکردنەوەی ھەیە. خزمەتگوزارییەکە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ دەرچوو. بەپێی ئامارەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بێت گووگڵ درایڤ ٢٤٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی مانگانەی ھەبووە.

گووگڵ درایڤ
چەشنی وێبگە
File hosting service
بەردەستە بە٦٨ زمان[١]
خاوەنگووگڵ
وێبگەwww.google.com/drive/
تۆمارکردنپێویستە
بەکارھێنەران١ بلیۆن (تەممووزی ٢٠١٨)
خستنەکار٢٤ی نیسانی ٢٠١٢؛ ١٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٢-٠٤-٢٤)
نووسراو بەپایتۆن

بەکارھێنان

بۆ بەکارھێنانی گووگڵ درایڤ بەکارھێنەر پێویستە ھەژمارێکی گووگڵ (جیمەیل)ێکی ھەبێت. گووگڵ ١٥ گێگابایت بەھەر بەکارھێنەرێکی گووگڵ درایڤ دەدات بە خۆڕایی.

عەمبارنرخ
15 GBبەخۆڕایی
100 GB$١٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
1 TB$٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
10 TB$٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
20 TB$١٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک
30 TB$٢٩٩٫٩٩ بۆ ھەرمانگێک

نەرمامێر

گووگڵ دڕایڤ نەرمەواڵەی تایبەتی ھەیە بۆ ھەریەکە لە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئۆئێس ئێکس، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

پەڕگەکان

ئەو پەڕگانەی لەگووگڵ دڕایڤ توانای نیشاندانییان ھەیە

  • وێنە (.JPEG, .PNG, .GIF, .TIFF, .BMP, .WEBP)
  • ڤیدیۆ (WebM, .MPEG4, .3GPP, .MOV, .AVI, .MPEGPS, .WMV, .FLV, .OGG)
  • دەنگ (MP3, MPEG, WAV, .ogg)
  • تێکست (.TXT)
  • مارک ئەپ/کۆد (.CSS, .HTML, .PHP, .C, .CPP, .H, .HPP, .JS)
  • مایکرۆسۆفت وۆرد (.DOC و .DOCX)
  • مایکرۆسۆفت ئێکسڵ (.XLS و .XLSX)
  • مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت (.PPT and .PPTX)
  • ئەدۆبی پی دی ئێف (.PDF)
  • ئەپڵ پەیجس (.PAGES)
  • Adobe Illustrator (.AI)
  • ئەدۆبی فۆتۆشۆپ (.PSD)
  • ئۆتۆدیسک ئۆتۆکاد (.DXF)
  • Scalable Vector Graphics (.SVG)
  • پۆست سکریپت (.EPS, .PS)
  • فۆنت (.TTF)
  • XML Paper Specification (.XPS)
  • جۆری ئەشیڤکردن (.ZIP, .RAR, tar, gzip)
  • .MTS files
  • RAW

سەرچاوەکان