گواندارناسی

لێکۆڵینەوەی گوانداران

لە گیانلەبەرناسیدا، گواندارناسی لێکۆڵینەوەی زانستیی گواندارەکانە، کە پۆلێکی بڕبڕەدارانە و تایبەتمەندی وەک مێتابۆلیزمی ھۆمیۆتێرمیک، پەڕ، دڵی چوار ژوور و کۆئەندامی دەماری ئاڵۆزیان ھەیە.[١] ئەرشیڤی ژمارەی گواندارانی سەر زەوی بەردەوام لە گەشەکردندایە، بەڵام لە ئێستادا بە ٦٫٤٩٥ جۆری جیاوازی گواندار دانراوە ھەندێکیان بەم دوایییە لەنێو چوون.[٢] ٥٫٤١٦ گوانداری زیندوو لەسەر زەوی دیاری کراون و نزیکەی ١٫٢٥١ گواندار لە ٢٠٠٦ەوە تازە دۆزراونەتەوە.[٢] لقە سەرەکییەکانی گواندارزانی، مێژووی سروشتی، پۆلێنزانی و سیستماتیک، توێکاری و کارەندامناسی، ئاکارناسیی گیانلەبەری، ژینگەناسی، و بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردن لەخۆ دەگرێت.[٣]

گواندارناسی
لقیگیانلەبەرناسیی بڕبڕەداران
بەشێکە لەگیانلەبەرناسیی بڕبڕەداران
بوارەکانی خوێندنگوانداران
جێبەجێکارگواندارزان

گواندارزانی بوارگەلی لێ دەبێتەوە لەوانە پریماتزانی (لێکۆڵینەوەی پریماتەکان)، و سیتۆلۆژی (لێکۆڵینەوەی سیتەیسیاکان). وەک لێکۆڵینەوەکانی تر، گواندارزانی بەشێکە لە گیانلەبەرناسی ئەویش بەشێکە لە ژینناسی، کە لێکۆڵینەوەی ھەموو بوونەوەرە زیندووەکانە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان