گابرێڵ خێسوس

گابریێل فێرناندۆ دی خێسوس (لەدایکبووی ٣ی نیسانی ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە کە یاری دەکات بۆ یانەی ئەرسیناڵ و تیمی نیشتیمانی بەڕازیل.

گابرێڵ خێسوس
خێسوس لە کاتی یاریکردن بۆ بەڕازیل ٢٠١٨

خێسوس دەستی بە بە کاروانی پیشەگەری کرد لە پالمێراس، کە لەوێ بە باشترین یاریزانی دەرکەوتوو ھەڵبژێردرا لە ساڵی ٢٠١٥ لە خولی بەڕازیلی Serie A و جامی بەڕازیلی بردەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی بۆلا دی ئۆرۆی بردەوە و یارمەتی پالمێراس دا بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی خولی نیشتیمانی لە ماوەی ٢٢ ساڵدا. خێسوس لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی واژوو کرد بە بڕی ٢٧ ملیۆن پاوەند و چوار نازناوی پریمەرلیگ و سێ جامی ئی ئێف ئێڵ و جامی ئێف ئەی کەپ بردەوە.[١] لە تەممووزی ٢٠٢٢، چووە لای ئەرسیناڵ بە گرێبەستێکی بەھای ٤٥ ملیۆن پاوەند.

لە دوای ئەوەی ٢١ یاری کرد و حەوت گۆڵی تۆمار کرد لە ئاستی لاوان، لە ناویاندا گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای خوار-٢٠ ساڵان لە ٢٠١٥ و بردنەوەی مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦،[٢]خێسوس یەکەم یاری بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل کرد لە ئەیلوولی ٢٠١٦، و بەشێک بوو لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکە بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨،[٣]دواتر بەشدار بوو لە کۆپا ئەمریکا لە ٢٠١٩ و ٢٠٢١، یەکەم دانەیانی بردەوە.[٤]

ژیانی سەرەتایی

لە سان پاولۆ لەدایکبووە، لە دراوسێی جاردیم پێری گەورە بووە. دوای ئەوەی لە سەرەتادا یاری تۆپی پێی لەسەر شەقام دەکرد، چووە ناو یانەکانی ئاست نزم، دوایین یانەکەی بریتی بوو لە Associação Atlética Anhanguera.[٥]

کاروانی یانە

پاڵمێراس

خێسوس خۆی گەرم دەکات بۆ پالمێراس لە ٢٠١٥

لە ١ی تەممووزی ٢٠١٣، خێسوس گرێبەستێکی لاویلەگەڵ پالمێراس واژوو کرد.[٦] ئەو ھەروەھا گۆڵکاری یانەکە بوو لەماوەی ساڵەکەدا، ٥٤ گۆڵی لە ٤٨ یاری دا تۆمارکرد.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤، دوای دانوستاندنێکی درێژخایەنەکان، خێسوس گرێبەستێکی سێ ساڵەی بۆ پالمێراس واژوو کرد لەگەڵ زیادکردنی دوو ساڵی تر، لەگەڵ زیادکردنی مووچەی لە ١٥ ھەزار دۆلارەوە بۆ چوار ئەوەندەی لە ساڵی پێنجەم؛ تێچووی کڕینەوەی گرێبەستەکەی ١٠ ھێندە زیاد کردبوو بۆ ٣٠ ملیۆن دۆلار.[٧] لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکەوتنەکە ھاوسەنگی مافە ئابوورییەکانی گۆڕی لە ٧٥ بۆ ٢٥٪ لە بەرژەوەندی پالمێراس، بۆ ٣٠–٧٠٪ لە بەرژەوەندی بریکارەکانی.[٨]

خێسوس ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد لە ٢٢ یاری بۆ پالمێراس لە ساڵی ٢٠١٤ لە جامی خوار ١٧ ساڵانی ویلایەتەکە، ئەمەش بووە ھۆی پێشکەشکردنی ئۆفەری یانەکان لە سەرانسەری وڵات و دەرەوە.[٦] لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٤دا بۆ یەکەم جار لە تیمی پالمێراس بەشداری کرد بۆ یارییەکی فەرمی، کە وەک یەدەگ بوو کاتێک لە یاریگای خۆیان بە یانەی ئەتلەتیکۆ مینییرۆ لە یاری یەکەمی قۆناغی ١٦ی کۆپا دۆ بەرازیل دۆڕا. ئەو ھیچ یارییەک بەشداری نەکرد لە ماوەی ئەو وەرزەدا، چونکە یانەکەی لەژێر ھەڕەشەی دابەزینیدا بوو؛ ئەم بڕیارە لەلایەن کە لەلایەن ڕاھێنەرانڕیکاردۆ گاریکا و دۆریڤال جونیۆرەوە درابوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەخنەی لێ گیرا لەلایەن لایەنگرەکانەوە، کە داوای گۆڕینی گەنجەکەیان کرد لەڕێگەی داواکارییەکەوە.[٩][١٠]

خێسوس یەکەمین یاری خۆی لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەنجامدا لە جامی پاولیستای وەرزەکە، جێگەی لیاندرۆ پێرێرا گرتەوە لە خولەکی ٧٣دا لە بردنەوەیان ١–٠ لە بەرامبەرکا بارگانتینۆ لە ئالیانز پراگ.[١١] کۆی گشتی ھەشت یاری ئەنجامدا، ھەموویان بە یەدەگی ھاتە ناوەوە، کاتێک ڤێردنۆ بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە دژی سانتۆس دۆڕا.

خێسوس یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە ٢٩ی نیساندا ئەنجامدا لە قۆناغی دووەمی خولی دووەمی جامی ساڵەکە، بە یەکسانبوون لە یانەی سامپایۆ کۆرێا. لە ٩ی ئایاردا، یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە جامی بەرازیلی Serie A ئەنجامدا، لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەر بوون لە یاریگای خۆیان لەبەرامبەر ئەتلەتیکۆ مینێرۆ لە یەکەم ڕۆژی وەرزەکە.[١٢]

یەکەم گۆڵی پیشەگەری خێسوس لە خولی دواتری جامدا بوو، لە ١٥ی تەممووزدا لە بەرامبەر Agremiação Sportiva Arapiraquense، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، تاکە گۆڵی ھەردوو یارییەکە بوو.[١٣] لە ٢٦ی ئابدا، دوو گۆڵی یەکەمی لە ستادیۆ گۆڤەردۆر ماگالیانێس پینتۆ وای کرد کە پالمێراس ٣–٢ سەرکەوتن بەسەر یانەی کرۆزێیرۆ ئێسپۆرت کڵب (٥–٣ کۆی گشتی) بە دەست بھێنێت، کە وای لێکرد یانەکە سەرکەوێت بۆچارەکی کۆتایی.[١٤] دوای چوار ڕۆژ یەکەم گۆڵی لە لیگادا تۆمارکرد، بە شێوەی سەرەکی تا کۆتایی یاری کرد لە بردنەوەی ٣–٢ بەسەر یانەی جۆنڤێلی وەرزشی؛ یەکەم گۆڵی دوای ٥٢ چرکە بوو.

خێسوس وەرزەکەی بە چوار گۆڵ لە ٢٠ یاری کۆتایی پێھات، و تیمەکەی لە سانتۆسیان بردەوە بۆ بردنەوەی جامەکە؛ ئەو ھەروەھا لە ھەردوو یاری قۆناغی کۆتایی بە شێوەی سەرەکی بەشدار بوو، بەڵام پێش تەواو بوونی نیوەی یەکەم جێگایان گرتەوە بەھۆی پێکانی شانی. ئەو بە باشترین یاریزانی نوێ لە خولەکەدا ھەڵبژێردرا.[١٥]

لە ٤ی شوباتی ٢٠١٦، خێسوس یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد، لە دووەم یاری وەرزەکە یارییەکی کە ٢–٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر بوون لەگەڵ یانەی سان بێنتۆ.[١٦] دوای دوازدە ڕۆژ، یەکەم گۆڵی خۆی لە تۆپی پێی کیشوەریدا تۆمارکرد، لە یاری یەکەمی قۆناغی گرووپی کۆپا لیبراتادۆرس لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەر بوون لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ڕیڤەر پلەیتی ئۆرۆگوای دوای ئەوەی بە شێوەی یەدەگ بەشدار بوو لە جیاتی ھاوڕێی لاو ئێریک لیما.[١٧] لە ٦ی نیساندا لە یاریگای یانەیڕۆسیاریۆ سەنتراڵ، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکەیان کە ٣–٣ بەرامبەر بوون بەڵام بۆ یەکەم جار لە کاروانی پیشەگەریدا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەھۆی شەڕکردن لەگەڵ دامیان موستۆ، دواتر داوای لێبوردن کرد بۆ ڕەفتارە ھەڵەکەی.[١٨]

لە یەکەم یاری وەرزەکە لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر کلەب ئەتلەتیکۆ پاراناس لە ١٤ ئایاردا، خێسوس دوو گۆڵی تۆمار کرد لە نیوەی دووەمی بردنەوەی ٤–٠.[١٩] ١٢ گۆڵی بە کۆی گشتی تۆمار کرد کە تیمەکەی بۆ یەکەم جار پاڵەوانی نەتەوەیی بوون لە ساڵی ١٩٩٤ەوە، و خەڵاتی بۆلا دی ئۆرۆی پێ درا وەک باشترین یاریزانی وەرزەکە.[٢٠]

مانچێستەر سیتی

خێسوس لەگەڵ مانچستەر سیتی لە ٢٠١٨

لە ٣ی ئابی ٢٠١٦دا ڕاگەیەندرا کە خێسوس گرێبەستێک لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی واژوو دەکات لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ تا ھاوینی ٢٠٢١.[٢١] سیتی بڕی ٢٧ ملیۆن پاوەند/٣٣ ملیۆن یۆرۆ و بڕی زیاد کراو دەدات.[٢٢] گواستنەوەکە بەتەواوەتی لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ تەواو بوو.

خێسسو یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە ٢١ی کانوونی دووەمدا ئەنجامدا، لە خولەکی ٨٢ دا وەک جێگرەوەی ڕاحیم ستێرلینگ لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەر بوون لەگەڵ تۆتنام ھۆتسپۆر لە یاریگای مانچێستەر سیتی.[٢٣] دوای ھەفتەیەک، خێسوس یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە یانەی یەکەمی مانچستەر سیتی ئەنجامدا، ئەسیستی گۆڵێکی بۆ ستێرلینگ کرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە جامی یەکێتی ئینگلیزی لە بەرامبەر کریستاڵ پاڵەس.[٢٤] لە ١ی شوباتدا یەکەمین یاری خۆی لەپرێمییەرلیگ کرد کە بەشدار بوو لەجێگەی سێرجیۆ ئاگوێرۆ و لە خولەکی ١٧دا ئەسیستی بۆ کێڤن دی برووین کرد و پاشان یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە خولەکی ٣٩. لەگەڵ ئەمە، بوو بە یەکەم یاریزانی مانچستەر سیتی کە گۆڵ و ئەسیستی ھەبێت لە یەکەم یاریان کە لەسەرەتاوە بەشدار بێت لە پریمەرلیگ، ھەروەھا تەنھا سێیەم یاریزانی سیتی کە بەشدار بێت لە دوو یان زیاتر گۆڵ لە یەکەم یاری کە لە سەرەتاوە بە شدار بن لەگەڵ یانەکەیان لە خولی نایابی ئینگلیزی.[٢٥] لە چوارەمین یاریی دا (سێیەم یاری بەشدار بوون لە سەرەتاوە لە خولدا) خێسوس لە پێی ڕاستیدا مێتارسالێکی شکاند و چاوەڕوان دەکرا بۆ تەواوی وەرزی ٢٠١٦–١٧ لە خولەکە دورکەوێتەوە.[٢٦] لەگەڵ ئەوەشدا، لە نیساندا گەڕایەوە بۆ دێربی مانچێستەر، وەک یەدەگ بەشدار بوو لە یارییەکی بێ گۆڵدا.[٢٧] خێسوس وەرزی ٢٠١٦–١٧ بە حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست لە ١١ یاریدا کۆتایی پێھێنا.[٢٨]

یەکەم گۆڵی لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ لە ٢٦ی ئاب دا تۆمارکرد، کە گۆڵی یەکسان بوون بوو لە بردنەوەیان ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر بۆرنمۆس، و دوو گۆڵی دیکەی لە بردنەوەی ٥–٠ تۆمار کرد لە بەرامبەر لیڤەرپوول لە ٩ی ئەیلوولدا.[٢٩][٣٠] لە نێوان ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ و ٧ی ئازاری ٢٠١٨دا ١٤ یاری گۆڵی نەکرد و دوای پێکان لە ئەژنۆیدا لە یاریان بەرامبەر بازلی سویسری کە دۆڕان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە ترس لە پێکان کاریگەری لەسەر یارییەکەی ھەبووە.[٣١] خێسوس دوایین گۆڵی خولی پریمەرلیگ تۆمارکرد لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ بەرامبەر ساوسھامپتۆن لە خولەکی ٩٤، بۆ ئەوەی سیتی ڕیکۆرد بەدەست بھێنێت بە تۆمارکردنی ١٠٠ خاڵ لە خولدا.[٣٢] لە ٣ی ئابی ٢٠١٨، خێسوس گرێبەستەکەی درێژکردەوە لەگەڵ مانچستەر سیتی، بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٢٣ بمێنێتەوە.[٣٣]لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، گابرێل خێسوس بۆ یەکەم جار لە پیشەیدا چوار گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر بورتۆن ئەلبیۆن لە بردنەوەی بە ئەنجامی ٩–٠.[٣٤]

لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩، جۆزۆس یەک گۆڵی تۆمارکرد دوای ئەوەی لە جێگای سێرجیۆ ئاگوێرۆ ھاتە یاریگاوە لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی یەکێتی ئەورووپا کە لەبەرامبەر شالکە بردیانەوە بە ئەنجامی ٧–٠ (١٠–٢ بە ئەنجامی ھەردوو یاری) و بە ئەنجامدانی ئەم کارە یارمەتی یانەکە دا کە ڕیکۆردێکی مێژووی یەکسان بکاتەوە بە ھەبوونی گەورەترین جیاوازی بردنەوە لە قۆناغی دەرکردنی پاڵەوانێتییەکەدا.[٣٥] لە ٢٢ی حوزەیران، خێسوس ژمارەی درێسەکەی گۆڕی لە ژمارە ٣٣ بۆ ژمارەی ٩.[٣٦]

لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠، خێسوس ھەردوو ئەسیست و گۆڵەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە یاری دووەم لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر ڕیال مەدرید، کە لە یاریگای ئیتیھاد کە بە بێ ھاندەر ئەنجام درا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ھەردوو گۆڵەکە تۆمارکران دوای ئەوەی خێسوس ھەوڵی دا و توانی دوو ھەڵە تووشی ڕافایڵ ڤارەن، بەرگریکارەکەی ڕیال مەدرید بکات، کە مانچستەر سیتی گەیاند بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.[٣٧] ئەو تاکە یاریزان بوو کە لە دوو یاری جیاوازدا گۆڵ تۆمار بکات لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی تۆپی پێی ٢٠١٩–٢٠٢٠، چونکە گۆڵی لە یاری یەکەمیش لە مەدرید تۆمارکرد.[٣٨] ئەمە واتای ئەوە بوو کە تەنھا لە ٢٢ یاری خولی پاڵەوانان گەیشتە ١٤ گۆڵ، تۆمارێک کە تەنھا لەلایەن سێ یاریزانی دەرەوەی ئەورووپا کەمتر بوو.[٣٩]

لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢، خێسوس چوار گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر واتفۆرد، کە یەکەم ھاتریک بوو لە پریمەرلیگ تۆماری بکات.[٤٠]

ئارسیناڵ

لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢، خێسوس گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەرسیناڵ واژوو کرد. درێسی ژمارە ٩ی پێبەخشرا.[٤١] تێچووی گرێبەستەکە و ماوەی گرێبەستی گرێبەستە ئاشکرا نەکرا، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکانەوە باسکرا کە بەرازیلەکە گرێبەستنێکی پێنج ساڵەی بە بڕی ٤٥ ملیۆن پاوەند واژوو کردووە.[٤٢]

کاروانی نێودەوڵەتی

خێسوس لەگەڵ تیمی ئۆڵۆمپی بەڕازیل لە ٢٠١٦

خێسوس بەشێک بوو لە تیمی بەرازیل بۆ خوار ٢٠ ساڵان کە لە جامی جیھانیی خوار ٢٠ ساڵی ٢٠١٥ لە نیووزیلاند وەک دووەم کۆتاییان پێھێنا. ئەو یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ بەسەر نایجیریا لە نیو پلەموس، و لێدانی یەکلا کەرەوەی تۆمار کرد کاتێک ئۆرۆگوای و پورتوگال یان تێپەڕاند.[٤٣]

لە ساڵی ٢٠١٦، ھەڵبژێردرا لە تیمی کاتی ٤٠ کەسی دۆنگا بۆ کۆپا ئەمریکای سەدەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و وەک جێگرەوەی دۆگلاس کۆستا لە ھەڵبژاردنی کۆتایی ھەڵبژێردرایەوە چونکە کۆستا تووشی پێکان ببوو بەڵام بەھۆی نەبوونی ڤیزای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەیتوانی بەشداری بکات.[٤٤] دواتر لەو ساڵەدا، یەکێک بوو لە پێنج ھێرشبەرەکەی کە دیاریکران لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا لە بەڕازیل.[٤٥] ئەو یەک گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر گۆڵپارێزی دانیمارک جەیپێ ھۆجەبێرگ لە یاریی کۆتایی کۆمەڵەکاندا کە بردنەوەیان تۆمار کرد ٤–٠. و لە نیوەی کۆتایی لە بەرامبەر ھۆندوراس دوو گۆڵی تری تۆمار کرد ٦–٠ بردیانەوە.[٤٦] خێسوس ئۆڵۆمپیادی بردەوە لەگەڵ تیپەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە، کە یەکێکیان خێسوس تۆماری کرد.[٤٧]

خێسوس یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی یەکەم ئەنجامدا لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لە یارییەکی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ بەرامبەر ئیکوادۆر لە کویتۆ. ئەو بە شێوەی سەرەکی بەشدار بوو و دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەرازیل ٣–٠ یارییەکەیبردەوە.[٤٨][٤٩] خێسوس گۆڵکاری بەڕازیل بوو لە پاڵەوانێتی پاڵاوتنی جامی جیھانی کۆنمبێڵ، بە ٧ گۆڵ لە ١٠ یاری.[٥٠]لە ئایاری ٢٠١٨، ناوبراو لە کۆتا تیمی ٢٣ کەسی ڕاھێنەر تیتێ بوو بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ لە ڕووسیا.[٥١] خێسوس ھەموو پێنج یارییەکەی بۆ بەرازیل ئەنجامدا بەبێ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات.[٥٢]

لە ئایاری ٢٠١٩، خێسوس لە تیمی ٢٣ کەسی بەڕازیل بۆ جامی ئەمریکای ٢٠١٩ لە خاکی خۆیاندا بەشدار بوو.[٥٣] لە یاریی کۆتایی بەرامبەر پێرۆ لە ٧ی تەممووز، لە یاریگای ماراکانا، ئەسیستی گۆڵی یەکەمی کرد کە لەلایەن ئێڤەرتۆن سۆاریسەوە تۆمار کرا، دواتر گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە لە کۆتایی نیوەی یەکەم؛ بەڵام، لە نیوەی دووەم کرایە دەرەوە دوای وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد لە یاریی کۆتاییدا دوای پێکدادان لەگەڵ کارلۆس زامبرانۆ. بەرازیل براوەی یارییەکە بوو لە ٣–١ بۆ بردنەوەی نازناوەکە.[٥٤] لە ئابی ٢٠١٩، جەیسۆس بۆ ماوەی دوو مانگ قەدەغەی نێودەوڵەتی لە کۆنمیبۆل وەرگرت، بەھۆی ھەڵسوکەوتی دوای ئەوەی لە کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ کارتی سوور وەرگرت.[٥٥]

لە حوزەیرانی ٢٠٢١، لە تیمی بەڕازیل بۆ جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١ لە خاکی خۆی بەشدار بوو.[٥٦]

شێوازی یاریکردن

ھێرشبەرێکی بەھرەمەند و ھەمەچەشن، خێسوس توانای یاریکردنی ھەیە لە چەند پێگەیەکی ھێرشبەریدا: وەک ھێرشبەری ناوەندی، وەک ھێرشبەری دەرەکی، وەک ھێرشبەری ساختە، وەک ھێرشبەری ناوەکی، وەک لاکانی یاریگا یان وەک یاریزانێکی ناوەندی ھێرشبەر، و ناسراوە بە خێرایی، شارەزایی تەکنیکی، توانای تێپەڕین، داھێنان، تەواوبوون، جووڵە، و ھەوڵدان. پێشەنگی پێشووی بەڕازیل رۆناڵدۆ ستایشی خێسوس کرد وچاوەڕوانی لێ دەکات بۆ سەرکەوتنی داھاتوو لەگەڵ تیمی نیشتیمانی بەڕازیل.[٥٧][٥٨]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، خێسوس وتی کە ئامادەیە بۆ گۆڕینی ڕۆڵی لایەنی لە مانچستەر سیتی بە ھیوای وەرگرتنی کاتێکی زیاتر لە یاریکردن، ھەرچەندە دان بەوەدا دەنێت کە ھێشتا پێشبڕکێیەکی توند لە تیمەکەدا ھەیە بۆ جێگای دەستپێکردن لە باڵەکاندا.[٥٩]

ژیانی کەسی

گابرێل خێسوس لەگەڵ دایکی و برا گەورەکەی لەگەڵ دوو ھاوڕێیەوە ھاتنە ئینگلتەرا.[٦٠] ئەو لە خێزانێکی ئایینییەوە ھاتووە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ژمارە ٣٣ لەبەرکردووە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو تەمەنە کە باوەڕ دەکرێت عیسای مەسیح لە خاچ درابێت.[٦١] ئەو و نێیمار تاتۆی ھاوشێوەیان کرد لە ئابی ٢٠١٦دا کە وێنەی کوڕێک دەدا کە سەیری کۆمەڵگایەک دەکات دەکات.[٦٢][٦٣]

لە زنجیرەی یارییە ڤیدیۆیییەکانی فیفا لە EA Sports، ئاھەنگ گێڕانەکەی گۆڵەکانی خێسوس (بە ئینگلیزی: Hello, mother)، کە تێیدا ئاماژەی تەلەفۆنی دەکات دەردەکەوێت لە فیفا ١٩.[٦٤]

لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، دوای ئەوەی تاکە گۆڵی تۆمارکرد لە سەرکەوتنێکدا بەرامبەر چێڵسی، خێسوس ڕای گەیاند کە چاوەڕێی یەکەم منداڵە.[٦٥]

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

ھەتا ٢٢ ئایاری ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانەوەرزخولخولی ویلایەتجامی نیشتیمانیجامی لیگکیشوەرەکانئەوانی ترکۆی گشتی
دابەشکردنیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکان
پاڵمێراس٢٠١٥[٦٦]خولی پلە یەکی بەڕازیلی٢٠٤٨٠٩٣---٣٧٧
٢٠١٦[٦٦]خولی پلە یەکی بەڕازیلی٢٧١٢١٢٥٢٠-٥٤-٤٦٢١
کۆی گشتی٤٧١٦٢٠٥١١٣-٥٤-٨٣٢٨
مانچستەر سیتی٢٠١٦–١٧پرێمییەرلیگ١٠٧-١٠-٠٠-١١٧
٢٠١٧ ١٨پرێمییەرلیگ٢٩١٣-٠٠٤٠٩٤-٤٢١٧
٢٠١٨ ١٩پرێمییەرلیگ٢٩٧-٦٥٥٥٦٤١٠٤٧٢١
٢٠١٩ ٢٠پرێمییەرلیگ٣٤١٤-٤٢٦١٨٦١٠٥٣٢٣
٢٠٢٠–٢١پرێمییەرلیگ٢٩٩-٥٢١١٧٢-٤٢١٤
٢٠٢١پرێمییەرلیگ٢٨٨-٤١١٠٨٤٠٠٤١١٣
کۆی گشتی١٥٩٥٨-٢٠١٠١٧٧٣٨٢٠٢٠٢٣٦٩٥
تەواوی کاروانی وەرزشی٢٠٦٧٤٢٠٥٣١١٣١٧٧٤٣٢٤٢٠٣١٩١٢٣

نێودەوڵەتی

دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانیساڵیارییەکانگۆڵەکان
بەڕازیل٢٠١٦٦٥
٢٠١٧٧٣
٢٠١٨١٢٣
٢٠١٩١٤٧
٢٠٢٠٢٠
٢٠٢١١١٠
٢٠٢٢٤١
کۆی گشتی٥٦١٩

خەڵاتەکان

دارخورم

  • جامی بەڕازیل Serie A: 2016[٦٧]
  • جامی بەڕازیل: ٢٠١٥[٦٨]

مانچستەر سیتی

  • خولی یەکەم: ٢٠١٧، ٢٠١٨، ١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١،[٦٩] ٢٠٢٢
  • جامی تۆپی پێی فەڕەنسا: ٢٠١٨[٧٠]
  • جامی ئیفڵ: ٢٠١٧١٨، ٢٠١٨١٩، ٢٠١٩٢٠، ٢٠٢٠٢١[٧١][٧٢][٧٣]
  • بەرگی کۆمەڵگەی فەڕەنسا: ٢٠١٨، ٢٠١٩[٧٤][٧٥]
  • پاڵەوانێتی پاڵەوانەکانی یەکێتی ئەورووپا: ٢٠٢٠[٧٦]

بەرازیل U23

  • مەدالیای زێڕینی ئۆڵۆمپی: ٢٠١٦[٧٧]

بەڕازیل

تاکەکەسی

  • جامی بەڕازیلی زنجیرەی باشترین نوێترین یاریزان: ٢٠١٥[١٥]
  • جامی بەڕازیلی باشترین یاریزان: ٢٠١٦[٨٠]
  • جامی بەڕازیل زنجیرەی تیمێکی ساڵ: ٢٠١٦[٨٠]
  • تۆپی زێڕ: ٢٠١٦[٨١]
  • تۆپێکی پرات: ٢٠١٦[٨١]

سەرچاوەکان