کۆنیشانی تێرنەر
کۆنیشانی تێرنەر نەخۆشیەکی کرۆمۆسۆمییە کە لەلایەن هێنری تێرنەرەوە لە ساڵی ١٩٣٨ دۆزرایەوە. لەم نەخۆشییەدا تەنها کۆرپەی مێینە لەدایک دەبێت کە لەبری ئەوەی دوو توخمی کرۆمۆسۆمی X هەبێت تەنها یەک کرۆمۆسۆمی Xیان هەی یا ئەوەی کە دوو کرۆمۆسۆمیان هەیە کە یەکێکیان ناتەواوە. نزیکەی لە هەر ٢٥٠٠ کەس یەک کەس بەم نەخۆشییە لەدایک دەبن. نەخۆشی تێرنەر باوترین تێکچوونی کرۆمۆسۆمییە لە مرۆڤدا دوای کۆنیشانی داون . ئەو کۆرپانەی کە نەخۆشی تێرنەریان هەیە لە تەمەنی کۆرپەییدا مەترسی مردنیان زۆرە، چونکە 98%ی هەموو ئەو کۆرپانەی کە ئەم نیشانەیەیان هەیە لەخۆوە لەبار دەچن. ئەگەر ئەو ژنانەی تووشبوون لە ژیاندا بمێننەوە، زۆرجار کورتە باڵان و ناتوانن مناڵیان بێت. نەخۆشی تێرنەر تاکە مۆنۆسۆمییە کە لەگەڵ سروشتدا دەگونجێت.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1b/45%2CX.jpg/220px-45%2CX.jpg)
سەرچاوەکان
- ویکیپیدیای فارسی
🔥 Top keywords: دەستپێکژیریی دەستکردتایبەت:گەڕانیارسانقوزتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانمەحوییارمەتی:لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتنمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیپەردەی کچێنیجەنگی جیھانیی دووەمخەلافەتی ڕاشدینجێژنی قوربانشێخ نەھرۆ کەسنەزانیخۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆناسیکس ئەکسیسکێری مرۆڤمەلا مستەفا بارزانیکوردویکیپیدیا:سەبارەتکوردستاندەستپەڕسێکسی کۆمیمێژووی کوردتاقیکردنەوەی شاھانەھەولێرڕەپبوونی کێرپیرەمێردسێکسویکیپیدیامحەممەدسلێمانینەمساl8h8pویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونعەبدوڵڵا پەشێوویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاقازی محەممەدفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی