کۆنکاکاف

کۆنفیدڕاڵی باکوور، ئەمریکای ناوەندی، و تۆپی پێی کاریبی،[١] (کورتکراوە: کۆنکاکاف)، یەکێک لە شەش کۆمەڵەکانی تۆپی پێیە. کۆنکاکاف پێکدێت لە ٤١ ئەندام کە نوێنەرایەتی چەند وڵاتێک یان ناوچەیەک دەکەن، بە گشتی دەکەونە باکووری ئەمریکا، ناوچە کاریبییەکان و ئەمریکای ناوەندی. ھەروەھا ناوچەی گویانا، سوورینام، و گویانای فەڕەنسی (دەکەوێتە دەرەوەی فەڕەنسا)[٢] لەخۆگرتووە. ئامانجی سەرەکی کۆنکاکاف بریتییە لە ڕێکستنی پاڵەوانییەتی بۆ ھەڵبژاردە و یانەکان، و بەڕێوبردنی یاری گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای پیاوان و ژنانە.

سەرچاوەکان