کۆلێرا
کۆلێرا یان وەبا (ئینگلیزی: Cholera)[١][٢][٣]، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە بڵاو دەبێتەوە. نەخۆشیی کۆلێرا نەخۆشیێکی زۆر درمە و لە کاتی تووشبوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکیی بەکتریای کۆلێرایە.[٤]
Cholera | |
---|---|
![]() وێنەی بەکتریای ڤایبیریۆ کۆلێرا، لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنی | |
ICD-10 | A00 |
ICD-9 | 001 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | 29089 |
مێدلاین پلەس | 000303 |
ئی مێدیسین | med/351 |
MeSH | D002771 |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2b/Adult_cholera_patient.jpg/220px-Adult_cholera_patient.jpg)
بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەموو ساڵێک ملیۆنێک بۆ چوار ملیۆن کەس تووشی کۆلێرا دەبن[٥][٦] یەکێک لەو ڤاکسینەی دژی کۆلێرا بەکاردێت پێی ئەوترێت (Vaxchora ::: lyophilized CVD 103-HgR) کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاردێت.[٧]
شێوازی بڵابوونەوە
ئەو بەکتریایەی ئەبێتە ھۆی کۆلێرا، لە خۆراک و ئاوێکەوە دێت کە بەر کەسی توشبوو کەوتبن ئەو شوێنانەی دەرفەت بە بڵاووبونەوەی بەکتریاکە دەدەن:[٤][٨]
- ئاو و ئاوەڕۆی کۆڵان، شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان
- بەفر یان ھەر ساردەمەنییەک کە سەرچاوەکەی ئاوی شوێنە گشتییەکانە
- خۆراک و خواردنەوانەی کە لە شوێنە گشتییەکان دەفرۆشرێن
- ئەو سەوزە و میوەجاتەی بە ئاو و ئاوەڕۆ و پاشەرۆی مرۆڤەوە گەورەبوون
- ماسی و ئاژەڵە دەریایانەی لە ئاوی پیسەوە دەردەھێنرێن[٤][٨]
کاتێک مرۆڤەکە ئەو خۆراک و ئاوە دەخواتەوە کە بەکتریاکەی تیایە، بەکتریاکە چالاکییەک دەکات کە دەبێتە ھۆی سکچوونێکی زۆر.[٤] بەمەش گەر چارەسەر نەکرێت و ڕێگەی لێ نەگیرێت بەتێپەربوونی چەن کاتژمێرێک بەھۆی سکچوونی بەردەوامەوە نەخۆشەکە لە مردن نزیک دەبێتەوە و لاشەی وشک دەکات.[٩][١٠][١١]
خۆپارێزی
بۆ خۆپارستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە، دەزگاکانی تەندروستی ئاماژە بەم خاڵانە دەدەن:
- تا دڵنیا نەبیت لە سەرچاوەی ئاوێک، مەیخۆرەوە.
- دەست شووشتن بە ئاو و سابوون پێش ئامادەکردنی خواردن، پێش نانخواردن و دوای دەرچوون لە ئاودەست.
- جوان شۆردنەوەی سەوزە و میوە بەر لە خواردنی.
- بایەخدان بە سەلامەتی و پاکژیی خواردن و خوارنەوەکان.
- دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوەی سەر شۆستە و شەقامەکان.
ئاگاداربە خۆراک و خواردنەوەکانت پاکژ بکەوە بە کوڵاندنیان[١٢][١٣]، کاتێک کەسێکی توشبوو دەبینی لێی نزیک مەبەوە، ئەگەر پێتکرا ماسک ببەستە نەخۆشیەکە ئەگەری گواستنەوە زۆرە لەکاتی نزیک بوونەوە لە کەسی تووشبوو[١٤]
گەر لە شوێنێک بوویت دەرمان یان پزیشکی لێنەبوو، ئەکرێت ھەنگوینی سرووشتی کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی ھەبێت دژی کۆلێرا[١٥][١٦][١٧]
نیشانەکان
نیشانەکان لە سکچوون و ڕشانەوەیەکی کۆنتڕۆل نەکراوەوە دەست پێدەکەن دواتر گرژی و تەشەنجی ماسوولکە، لەوانەیە نەخۆشەکە (تای) نەبێت بەڵام ناتوانێت میز بکات، لە کۆتایدا بەھۆی سکچوونی بەردەوام لاشەی نەخۆشەکە وشک دەبێت، دواتر لاشەی نەخۆش چرچ و لۆچ دەبێت و چاوەکانی لەخوارەوەیی ئاستی ئاسایی دەبن، بەبێ چارەسەرکردن دوای تێپەربوونی چەن ڕۆژێک نەخۆشەکە دەمرێت.[ژێدەر پێویستە]
چارەسەر
سەیری نەخۆشەکە بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە و ڕادەی وشکبوونەوەکەی دیاری بکرێت، ئەگەر:
- وشکبوونەوەی نەبوو، ئەوا گیراوەی دکسترۆلایتی بدرێتێ و ئامۆژگاری بکرێ شلەمەنی زۆر بخواتەوە و ھەروەھا دەرمانی پێویستی بدرێتێ.
- وشکبوونەوەی کەمی ھەبوو، ھەر وەکوو سەرەوە.
- وشکبوونەوەی سەختی (Severe dehydration) ھەبوو:
- کانیۆلای بۆ دابنرێت.
- فلوید (ڕینگەر یان نۆرماڵ سەلاین)، باشتر وایە بە دوو کانیولا.
- ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
لە ھەموو بارێکی سک چوون، ئەگەر گومانی کۆلێرا ھەبوو یان کۆلێرا لە ناوچەکە ھەبوو، ئەنتی بایۆتیکی پێویست (تتراسایکلین، کۆتریمۆکسازۆل، یان فیورازۆلیدۆن)[ژێدەر پێویستە] یان (دۆکسی-سایکلین، ئەزیسرۆ-میسین، سیپرۆ-فلۆکسا-سن)[١٨][١٩]
پێویستە کارمەندانی تەندروستی ڕێگاکانی خۆپاراستن بگرنە بەر لەکاتی چارەسەرکردنی نەخۆش[٢٠]
مێژوو
کۆلێرا پێدەچێت تۆمارە مێژوویەکەی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بێت لە ١٨١٧ لە ھیندستان، کە لەم سەردەمە بەڵگەنامەی مێژویی زۆر تۆمارکراون لەسەر نەخۆشییەکە، و دواتریش لە ١٩٩١ بۆ ١٩٩٤ لە باشووری ئەمریکا، بەم دوایانەش لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە وڵاتی یەمەن تۆمارکرا[٢١]
پۆلێنکردن | |
---|---|
بەستەرە دەرەکییەکان |
بەستەرە دەرەکییەکان
- نەخۆشیی کۆلێرا چییە؟ نیشانەکانی و چارەسەری چین؟ (ئاوێزە)
. Encyclopædia Britannica. Vol. 6 (11th ed.). 1911. pp. 262–267.
{{cite encyclopedia}}
: Cite has empty unknown parameters:|HIDE_PARAMETER13=
،|HIDE_PARAMETER14c=
،|HIDE_PARAMETER14ab=
،|HIDE_PARAMETER3=
،|HIDE_PARAMETER1=
،|HIDE_PARAMETER4=
،|HIDE_PARAMETER2=
،|separator=
،|HIDE_PARAMETER8=
،|HIDE_PARAMETER14bb=
،|HIDE_PARAMETER20=
،|HIDE_PARAMETER5=
،|HIDE_PARAMETER14b=
،|HIDE_PARAMETER14cb=
،|HIDE_PARAMETER14a=
،|HIDE_PARAMETER10=
،|HIDE_PARAMETER9=
،|HIDE_PARAMETER15chapter=
،|HIDE_PARAMETER6=
،|HIDE_PARAMETER7=
،|HIDE_PARAMETER11=
و|HIDE_PARAMETER12=
(help)
سەرچاوەکان
- بنەماکانی چارەسەرکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٠.
- بەم رێگایانە خۆتان لە کۆلێرا بپارێزن. ماڵپەڕی سبەی، ئەیلوولی ٢٠١٥.