کۆشکی ئەبوونەسر

کۆشکی ئەبو نەسر یاخود قصر ابونصر ناوی پاشماوەی بینایەکە کە دەکەوێتە شاری شیراز لە پارێزگای فارسی ئێران. بەپێ لێکۆڵینەوەکان لە سەردەمی {ئیمپڕاتۆڕیەتی پارسی}دا بنیات نراوە و زاناکانی بواری شوێنەوار ھەندێ دراوی جۆراوجۆریان لە ناوچەکەدا دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەردەمێکی مێژوویی جیاواز لە یەکتری. کاتێک موسوڵمانەکان دەستیان گرت بەسەر ئێراندا ناویان لە کۆشکەکە نا (باوکی سەرکەوتن: ابونصر). ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٩٣٢دا لە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێران تۆمارکرا لەژێر ناوی تەختی سلێمان.[١]

کۆشکی ئەبوونەسر



پەراوێز