کۆئەندامی دەماری خۆیی

خۆییە دەمارە کۆئەندام (بەئینگلیزی: Autonomic nervous system)، بەشێک لە جووڵە بەشی چێوە دەمارە کۆئەندام پێک دەهێنێت. دەست دەگرێت بەسەر بارودۆخی ئاسایی ناوەوەی لەش، لەڕێگەی کۆنترۆڵکردنی کاری لووسە ماسوولکەکان لەلوولەکانی خوێن و ئەندامەکان. هەروەها دەست دەگرێت بەسەر جووڵەی هەناسەدان و لێدانی دڵ و هەرسکردن و دیاردەی دیکەی هاوسەنگی ناوەکی.

خۆییە دەمارە کۆئەندامە، دەکرێت بە دوو بەشەوە، ئەوانیش بەشی سیمپاساوی و بەشی پاراسیمپاساویین. ئەم دوو بەشەش کۆئەندامەکانی لەش وریا دەکەنەوە وریا دەکەنەوە یان دەیان وەستێنن. خشتەکەی لای خوارەوە فەرمانەکانی سیمپاساوی و پاراسیمپاساوی بۆ هەندێک نموونە دەردەخات.

ئەندامکاریگەری بەشی سیمپاساویکاریگەری بەشی پاراسیمپاساوی
چاوەکانفراوانبوونی بیلبیلەتەسکبوونەوەی بیلبیلە
دڵزیادبوونی تێکڕای لێدانی دڵکەمبوونەوەی تێکڕای لێدانی دڵ
لوولەکانی خوێنفراوانبوونی ئەو لوولانەی خوێن کە بەرەو پەیکەرە ماسوولکەکان دەچنکاریگەری کەمە یان کاریگەری نییە
ئەدریناڵە ڕژێندەردانی هۆڕمۆنەکانوەستاندنی چالاکی ڕژێنەکان
ڕیخۆڵەنزمبوونەوەی دەردراوی گەدەییبەرزبوونەوەی دەردراوی گەدەیی

هەر ئەرکێکی سۆزیی بێت یان جەستەیی، دەتوانێت بەشی سیمپاساوی چالاک بکات، بۆ نموونە باری لەناکاوی وەکوو تووشبوونی پەلامارێک دەبێتە هۆی ئەوەی کەوا لەبەشی سیمپاساوی بکات کە ڕێبازی خوێن بگۆڕێت بەرەو دڵ و پەیکەرە ماسوولکەکان دوور لە هەرسە ئەندامەکان. بەڵام بەشی پاراسیمپاساوی دەست دەگرێت بەسەر دەوروبەری ناوەکی لەبارودۆخی ئاسایدا، دوای لاچوونی ماوەی هەڕەشەکە بەشی پاراسیمپاساوی هانی ئەندامەکان دەدات بە گەرانەوەیان بۆ چالاکی ئاساییان. وروژمی خوێن بۆ دڵ و پەیکەرە ماسوولکەکان کەمدەبێتەوە. لە بارودۆخی ئاساییدا هەردوو کۆئەندامەکە پێکەوە کار دەکەن.[١]

سەرچاوەکان