کلۆد مۆنیە

وێنەکێشی فەڕەنسی

ئۆسکار کلۆد مۆنیە یان کلاود مۆنێت (بە فەڕەنسی: [klod mɔnɛ]؛ لە دایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٠ - مردووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٦)، نیگارکێشێکی فەڕەنسی و دامەزرێنەری بزووتنەوەی نیگارکێشان بوو، کە وەک کلیلێک تەماشا دەکرێت لە پێشەنگی نوێخوازیدا، بە تایبەت لە ھەوڵەکانیدا بۆ نەخشاندنی سروشت بەو شێوەیەی کە ھەستی پێدەکرد[١]. لە ماوەی کارکردنی درێژخایەنیدا، بەردەوامترین و بەرھەمدارتریین فەلسەفەی نیگارکێشان بوو، کە جەختی لەسەر دەربڕینی تێڕوانینەکانی مرۆڤ لەبەردەم سروشتدا دەکردەوە[٢].

کلۆد مۆنیە
کلۆد مۆنیە ١٨٩٩
لەدایکبوون
ئۆسکار کلۆد مۆنیە

(١٨٤٠-١١-١٤) ١٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٠
مەرگ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦(١٩٢٦-١٢-٠٥) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
جیڤین, فەڕەنسا
نەتەوەفەڕەنسی
ناسراوە بەتابلۆی ھونەریی
کارە ناودارەکان
تابلۆی سەوسەنەکانی ئاو لە باخچەکەیدا
بزاڤبزووتنەوەی نیگارکێشان
مناڵ(ەکان)جیین مۆنیە

کورتەی ژیانی

مۆنێت، لە شاری لو ھاڤرە لە ویلایەتی نۆرماندی گەورە بووە، و ھەر لە تەمەنێکی بچووکەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە لەنێو سروشت[٣]. دایکی(لویس جەستن ئۆبریی مۆنیە) پشتگیری لە حەزەکانی کلۆد مۆنیە دەکرد، بۆ بوون بە نیگارکێشێکی بەناوبانگ، بەڵام باوکی(کلۆد ئەدۆلف) لەبەر بیری کلتووریی دواکەوتوویی باوباپیرانی، کارەکانی مۆنیەی لا پەسەند نەبوو، و دەیویست پیشەیەک لە بواری بازرگانیدا ئەنجام بدات. مۆنیە، زۆر لە دایکی نزیک بوو، تا ئەوکاتەی دایکی لە کانوونی دووەمی ١٨٥٧ کۆچی دوایی کرد، لە کاتێکدا کە مۆنیە تەمەنی شانزدە ساڵان بوو[٤].

دوای نەھامەتیەکانی مۆنیە، و کاتێک پێگەیشت، دەیویست ئازادانە گوند و لادێیەکانی فەڕەنسا بگەڕێت، بۆئەوەی کە شێوازێک بۆ نیگارکێشانی ھەمان دیمەن، چەند جارێک بکێشێتەوە[٥]، گۆڕانی ڕووناکی و تێپەڕبوونی وەرزەکان بکێشێت لە گوندەکاندا. لە ناسراوترین نموونە نیگارکێشییەکانیدا:

  • زنجیرە پەلەوەرییەکان(١٨٩٠-١٨٩١)
  • تابلۆکانی کاسێدراڵ(١٨٩٤)
  • تابلۆی سەوسەنەکانی ئاو لە باخچەکەیدا(کە چەندین ساڵ خەریکی بووە، لە کۆتا ٢٠ ساڵی ژیانیدا بەبەردەوامی سەرقاڵی ئەم تابلۆیە بووە[٦]).

دیارترین کارە ھونەرییەکانی

١٨٩٩-١٨٦٨
(وێنەی خۆی)
ئەمە یەکێکە لەو چەند دیمەنەی کە مۆنێت لە بەرد و تەختە خۆڵەکانی شاری پۆرڤیل کێشاویەتی، کە گوندێکی بچووکی ماسیگرتنە لە کەناراوەکانی نۆرماندی، فەڕەنسا. ئاماژە بە قۆناغێکی ساتەوەختی سووڕیی بەردەوامی سروشت دەکات، هەروەک چۆن بەکارھێنانی خێرا و لەسەرخۆی بۆیاخ ڕەنگدانەوەی ھەوڵەکانی مۆنیەیە بۆ گرتنی کاریگەرییە گۆڕاوەکانی ڕووناکی و کەشوھەوا و مەل و با.

سەرچاوەکان