کامران بەدرخان
کامەران بەدرخان (بە بەدرخانی: Kamiran Bedirxan) (لەدایکبووی ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا - مردووی ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە پاریس) سیاسەتوان و نووسەر و پارێزەرێکی کورد بوو؛ لە سەردەمی چالاکییەکانی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون لە سووریا و بەردەوام ھاوکاریی براکەی جەلادەت عالی بەدرخان کردووە لەسەر ڕۆژنامەی ڕۆناھی و ھاوار. ھەر لە شامیش گۆڤاری «ڕۆژا نووی» بڵاو کردووەتەوە لە دواییشدا گۆڤاری ستێریشی دەرکردووە. بنەماڵەی بەدرخان بە ناچاری تورکیایان بەجێ ھێشتووە و بۆ خوێندن ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لەوێ دوکتۆرای حقووقی وەرگرتووە و ماوەیەکیش لە زانکۆی پاریس لە فەڕەنسا مامۆستا بووە.[ژێدەر پێویستە] ئەو لە ئەنستیتۆی زمان و شارستانییەتی ڕۆژھەڵات (بە فەڕەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی بووە لە دوای ڕۆژە لسکۆ.[١] کامەران بەدرخان دوای ژیانێکی پڕ خزمەت و سەروەری لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کردووە.
کامەران بەدرخان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢١ی ئابی ١٨٩٥ |
مەرگ | ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ڕۆژنامەوان، مامۆستا، پارێزەر |
باوان |
|
خزمەکان | براکان سورەیا بەدرخان، جەلادەت عالی بەدرخان |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/52/Bedir_Khan_brothers.jpg/220px-Bedir_Khan_brothers.jpg)