ڤیگنیزم
ڤیگنیزم (بە ئینگلیزی: Veganism) پێکھاتووە لە ھەردووک ژەمەخۆراک و فەلسەفەی پاراستنی مافی ئاژەڵان کە بەکارھێنانی بەرھەمی ئاژەڵان ڕەت دەکاتەوە. شوێنکەوتووی ھەر کامێک لە ژەمە خۆراکییەکە و فەلسەفەکە بە ڤیگن ناسراون.
ڤیگنیزم | |
---|---|
![]() ![]() ![]() ![]() چەند ژەمێکی ڤیگن کە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵی تێدا بەکار نەھاتووە. | |
چۆنێتی خوێندنەوە | /ˈviːɡən/ VEE-gən |
پێناسە | لەناوبردرنی بەکارھێنانی بەرھەمە ئاژەڵییەکان |
کۆنترین لایەنگران | |
داھێنەری ناو | دۆناڵد واتسن ١٩٤٤ |
ھەندێک جار جیاکاری دەکرێت لە بەشەکان ڤیگنیزم، ڤیگنە خۆراکییەکان ڕەتی دەکەنەوە کە بەرھەمی ئاژەڵان بە ھیچ جۆرێک بەکاربھێنن. ئەمە نەک تەنھا گۆشت دەگرێتەوە بەڵکو ھێلکەو خۆراکە سپیاتییەکانیش لەخۆ دەگرێت (وەک ماست، پەنیر، شیر و ھەموو ئەو بەرھەمانەی شیری تێدا بەکاردێت) ھەندێک لە ڤیگنە خۆراکییەکان بەلایانەوە پەسەندە شتومەک بەکاربھێنن کە پاشماوەی ئاژەڵانی تێدا بەکارھاتووە وەک چەرم و خوری[٧][٨][٩] ئەو کەسانەی کە لە فەلسەفەکە قوڵتر دەبنەوە و دەیھێننە ژیانی ڕۆژانەی خۆیانەوە و لە ڤیگنی خۆراکیی لادەدەن و ڕەتی دەکەنەوە کە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵی بۆ ھیچ مەبەستێک بەکاربھێندرێت (بە پاشماوەکانیشەوە) پێیان دەوترێت ڤیگنی ئاکاری.وە ھەروەھا ڤیگنی ژینگەیی ھەیە کە ڕەتی دەکەنەوە بەرھەمە ئاژەڵییەکان بەکاربھێندرێت لەبەر ئەوەی زیان بە ژینگە دەگەێنێت.
ناوی ڤیگن لە ساڵی ١٩٤٤دا لەلایەن دۆناڵد واتسنەوە داھێنراوە، ئەو کاتەی کە ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ڤیگنی لە ئینگلتەرادا دامەزراند. لە سەرەتادا ئەمە بە واتای «ڕووەکخۆری بێ سپیاتی» دەھات و دواتریش بووبە «ڕێبازی ژیانی مرۆڤ بەبێ سوودوەرگرتن لە ئاژەڵان.»[١٠]ئارەزوو بەرەو ڤیگنیزم زیادی کرد لە ٢٠١٠دا؛ مارکێتی ڤیگنی زیاتر کرایەوە، وە ھەڵبژاردەی ڤیگن لە زۆرێک لە سوپەرمارکێت و خواردنگەکانی جیھان ھاتنە بەردەست.
خواردنە ڤیگنییەکان ڕێژەیەکی زیاتر لە مەنگیسیوم، ترشی فۆلیک، ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی، ماددەی ئاسن وە فایتۆکێمیکاڵسیان تێدایە وە ڕێژەیەکی کەمتریان لە چەوری و کۆلێسترۆڵ و ترش و چەوری ئۆمێگا-٣، ڤیتامین دی، کەلسیۆم، زینک و ڤیتامین بی-١٢ تێدایە. ئەگەر بەشێوازێکی ڕێک ژەمەکان ڕێکبخرێن ئەم جۆرە خۆراک خواردنە دەتوانێت لە زۆرێک لە نەخۆشی و ئازار بتپارێزێت بەتایبەتی نەخۆشی دڵ. ژەمە ڤیگنەکان بە ژەمێکی شیاو ھەڵبژێردراوە بۆ ھەموو سوڕەکانی ژیان لەلایەن پەیمانگایی ئەمریکی نیوتریشن و دایەتیکس، تەندروستی نەتەوەیی ئوسترالیا، کۆنسۆڵی بەدواداچوونی مێدیکی وە دایەتیشینس ئۆف کەنەدا. لەبەر ئەوەی ژەمە ڤیگنییەکان ھیچ ڤیتامینێکی بی-١٢ نابەخشێت (کە وردەئۆرگانیزمی وەک بەکتریا بەرھەمیان دەھێنێت)، پزیشک و شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە قەرەبووی بۆ بکرێتەوە بە یاخود خواردنی حەپی ڤیتامینی بی-١٢ یاخود خۆراکە تایبەتە ڤیگنەکان بخۆن کە ئەو ڤیتامینەی تێکراوە.
مێژوو
بنچە
ڕووەکخۆرەکان
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8c/Fruit_lands_Alcott_house%2C_2015_2.jpg/250px-Fruit_lands_Alcott_house%2C_2015_2.jpg)
لە ئینگلیزیدا بە ڕووەکخۆر دەوترێت ڤێجێتێریان (Vegetarian) و بنچەی درووستبوونی ناوەکە نەزانراوە.[١٢] کۆنترین بەکارھێنانی وشەکە کە ناسرابێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن خانمەکتەر فانی کێمبڵ نووسراوە لە جۆرجیای ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١٣] ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ پیتاگۆراس لە سەدەی شەشەم (پ. م) لە یۆنان. فەیلەسووفە گریکییەکان ئێمپیدۆکلس و پیتاگۆراس ھەردووک ڕووەکخۆربوون، ھەر وەک سێنێکای گەنج، ئۆڤید، پلوتارک، پلۆتینەس، پۆرفیری[١٤] ھەروەھا شاعیری عەرەب ئەل مەعاری.[١٥] مشتومڕەکانی ئەوان لەسەر تەندروستی، گواستنەوەی گیان، پاراستنی ئاژەڵان و ئەو بیرۆکەیەی کە پۆرفیری دایھێنا کە پێکھاتبوو لە «ئەگەر مرۆڤەکان شایستەی دادبن، کەواتە ئاژەڵەکانیش شایستەین.»
ڤێجێتێریانیزم وەک جووڵەیەکی تایبەت خۆی ناساند لە سەدەی ١٩ لە ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١٦] جۆرە ڕووەکخۆرێک ھەبوو باناوی ڕووەکخۆری ئۆڤۆ-لاکتۆ، کە خۆیان لە گۆشت دووردەخستەوە بەڵام ھێلکە و بەرھەمی سپیاتییان دەخوارد، وە پێسیتێریان کە لەپاڵ ئەمانە گۆشتی ماسیان دەخوارد، وە ڤیگنە خۆراکییەکان، کە ئەوکاتە بە «ڕووەکخۆری سنووردار» ناودەبران ئەوکاتە، نە گۆشت و سپیاتییان دەخوارد و نە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵیشیان بەکاردەھێنا.[١٧] لەساڵی ١٨١٥، دکتۆرێکی لەندەن بەناوی ویڵیام لامبێ، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژەمی ڤیگنی دەتوانێت لە چەند نەخۆشییەک بتپارێزێت، لە شێرپەنجە و تیوبەرکیلۆسیسەوە بۆ زیپکە.[١٨] سیلڤێستەر گرەھام جۆرە خۆراکێکی داھێنا بەناوی «ژەمی گرەھامی بێگۆشت» کە پێکھاتبوو لە میوە، سەوزەوات، ئاو و سەمون کە بە ئاردێکی تایبەت دروستدەکرا بەناوی «ستۆنگراوند» کە ناوبانگی دەرکرد و وەک ژەمێک بۆ پاراستنی تەندرووستی بەکاردەھێنرا لە ١٨٣٠ەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١٩]
چەند کۆمەڵگەیەکی ڤیگن دامەزران، ئامۆس برۆنسن ئالکۆت، باوکی نووسەر لویسا مەی ئاڵکۆت، تێمپڵ سکووڵی کردەوە لەساڵی ١٨٣٤ و فروتلاندس لە ١٨٤٤ لە ماسەچوسێتس. لە ئینگلتەرا لە ١٨٤٣ ئەندامانی ئالکۆت ھاوس BFSPHAAFیان دامەزراند و سۆفیا چیچێستەر وەک سەرکردە دیاریکرا.
ئالکۆت ھاوس یارمەتیاندا کۆمەڵگەی ڤێجێتێریانی بەڕیتانی دابمەزرێنن، کە یەکەم چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا لەساڵی ١٨٤٧ لە ڕامسگەیت، کێنت.[٢٠] وتارێک لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کۆمەڵەکە لا ساڵی ١٨٥١ باسی جێگرەوەی پێڵاوی چەرم دەکات و ئاماژە بە ھەبوونی ئەندامانێک دەکات کە بەکارھێنانی ئاژەڵەکان بەتەواوی ڕەت دەکەنەوە.[٢١]یەکەم ناسراوترین کتێبی فێرکاری خواردن سازکردن ناوی «خواردنی ئاژەڵی نا: دوو داڕشتن و سەد فێرکاری» لەلایەن ڕوپێرت ئێیچ وێڵدن نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە لە ڵەندەن لەساڵی ١٩١٠.
دروستبوونی ناوی ڤیگن
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/20/Gandhi_LVS_1931.jpg/250px-Gandhi_LVS_1931.jpg)
لەکاتی سەردانێکی لەندەندا لە ١٩٣١، مەھاتما گاندی—کە چوبووە پاڵ لیژنەی کارگێڕی کۆمەڵگەی ڕووەکخۆری لە ١٨٨٨–١٨٩١، لێدوانێکی دا بە کۆمەڵگەکەدا و دەمەقاڵێی ئەوەیکرد کە ئاوان دەبێت لەڕووی ڕەوشت و ئاکارەوە ژەمی گۆشت-ئازاد بەرزبکەنەوە و پرۆمۆت بکەن نەک بۆ مەبەستی تەندرووستی.[٢٢][٢٣] خواردنی ھێلکە و بەرھەمی سپیاتی بوبوو بە کێشەیەک لەناو کۆمەڵگەکەدا. لەناو ڕۆژنامەیەکیان بەناوی ڤێجێتێریان مەسنجەر زوو زوو مشتومڕ لەسەر ئەمە دەکرا و باس لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەل مریشک و مانگاکان دەکرا. نووسینەکان ئەوە دەردەخەن کە زۆربەی زۆری ئەو کەسانەی دژی بیرۆکەی ڤیگنیزم وەستاون لەناو کۆمەڵەی ڕووەکخۆرەکان خۆیان بوون.[٢٤][٢٥] لەکتۆ-ڕووەکخۆرەکان دژی ڤیگنزم نەوەستان لەسەر ھۆکاری ئاکاری، وە ڕەقی ڤیگنزمیان دانپێدانا لەڕووی ڕەوشتییەوە. بەھەرشێوەیەکبێت ئەوان ژەمەخۆراکی ڤیگنیان بە نازیرەکانە دەزانی و خەمی ئەوەیان بوو کە دەبێتە ھۆی کۆسپ لەبەردەم بڵاوکردنەوەی ڕووەکخۆری ئەگەر ڤیگنەکان نەیانتوانی بەشداری لە ھەندێک لە شتەکان بکەن بەھۆی نەبوون یەخود کەمی خۆراکی ڤیگنییەوە. ئەمە بووە ڕایەکی باو لەلای کۆمەڵگەی ڕووەکخۆرەکان.
لە ئابی ١٩٤٤ ھەندێک لە ئەندامان داوای ئەوەیانکرد کە بەشێکی ڕۆژنامەی کۆمەڵگەکە دیاریبکرێت بۆ ڕووەکخۆری نا-سپیاتی. کاتێک کە داواکارییەکە ڕەتکرایەوە، دۆناڵد واتسن، سکرتێری لێیسیستەر ڤێجێتێریان سۆسایەتی، ڕۆژنامەیەکی وەرزی نوێی دروستکرد بەناوی ڤیگن نیوز، لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٤. ئەو خۆی وشەی ڤیگنی ھەڵبژارد.[٢٦] یەکەم چاپی زیاتر لە ١٠٠ پەیامی گەیاند، یەکێک لەوانە لەلایەن جۆرج بێرنارد شۆ بوو، کە وازی لە خواردنی ھێلکە و بەرھەمی سپیاتی ھێنا.[٢٤] ٦ ئەندامی کۆمەڵگەی ڤیگن کە تازە دامەزرابوو، یەکەم چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا لە زووەکانی تشرینی یەکەم لە ئاتیک کلەب، لەندەن. ڕۆژی جیھانی ڤیگن ھەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت لە یەکی تشرینی یەکەم بۆ نیشانەکردنی دروستبوونی کۆمەڵگەکە.[٢٧]
ڤیگن نیوز ناوەکەی گۆڕی بۆ زە ڤیگن لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٥، کە لەوکاتەدا ژمارەی خوێنەرانی ٥٠٠ کەس دەبوون.[٢٨] ڕۆژنامەکە فێرکاری خۆراک و ھەواڵی تەندروستی لەخۆگرتبوو وە ھەروەھا لیستێکی گۆڕینەوەی تێدابوو بۆ گۆڕەینەوە شتومەک بە بەرھەمی ئاژەڵ-ئازاد.[٢٩] دواتر کتێبی ڤیگن دەرکەوت، لەگەڵ ڕێنمایی چێشتلێنان لەلایەن فەی کەی ھێندرسن، وە دواتر کتێب بۆ منداڵانیش نووسرا لەلایەن کاتلین ڤی مایۆ.[٣٠] کۆمەڵگەی ڤیگن دواتر ڕوونیکردەوە کە ئەوان بەکارھێنانی ئاژەڵان بۆ ھەر مەبەستێکبێت، ڕەتدەکەنەوە، نەک تەنھا وەک خۆراک. وە لە ١٩٥١ پێناسەی ڤیگنی کرد بە «ڕێبازی ژیانی مرۆڤ بەبێ سوودوەرگرتن لە ئاژەڵان.»[٣١][٣٢]
بەرزبوونەوەی بەرژەوەندی
لە ١٩٦٠کاندا بزووتنەوەی خۆراکییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکەوتن کە خەمی ژەمە خۆراکییەکان و ژینگەیان بوو، لەپاڵ ئەمانە، بەھۆێ باوەڕپێنەکردن بە بەرھەمھێنەرانی خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە، باخەوانی ئەندامیی و ڕووەکخۆری سەرنجی خەڵکەکەی ڕاکێشا.[٣٣] کتێبەکەی فرانسیس موور لەپێ، بەناوی خۆراک بۆ ھەسارەیەکی بچووک زیاتر لە سێ میلیۆن دانەی لێ فرۆشرا و پێشنیاری ئەوەی کرد کە «لە سەرەوەی ھەرەمی خۆراکی بڕۆنە خوارە.»[٣٤]
لە کۆتاکانی ١٩٧٠کاندا، کۆمەڵە دکتۆرێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەگەڵ چەبد پزیشکێک کە پێکھاتبوون لە: دیین ئۆرنش، کالدوێڵ ئێسڵستین، نییڵ دی بارنارد، جان ئەی مەکدۆگاڵ، مایکڵ گریگر و زیندەکیمیاناس تی کۆڵین کامبێڵ، ڕاوایان کرد کە ژەمە خۆراکاییەکانی کە چەوری ئاژەڵ لەخۆ دەگرن، وەک نەخشەی ئەو کاتەی ڕۆژاوا، خراپن بۆ تەندروستی.[٣٥]
چەند دەیەیەک دوای ئەوە کۆمەڵە کتێبێکی بەخۆیەوە بینی کە پێشنیازی ڤیگنزم و ڕووەکخۆریان دەکرد، لە ٢٠٠٣دا دوو لە گەورەترین خۆراکناسانی ئەمریکادا بانگەشەی ئەوەیانکرد کە ڤیگنیزم بۆ ھەموو سوڕەکانی ژیان لە ھەموو تەمەنەکاندا گونجاوە و ھیچ زیانێکی نییە.[٣٦]
بەناوبانگ بوونی (٢٠١٠کان)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a6/Vegetarianism_and_veganism_page_views%2C_Wikipedia.jpg/250px-Vegetarianism_and_veganism_page_views%2C_Wikipedia.jpg)
ژەمە ڤیگنییەکان بە شێوەیەکی خێرا و بەناوبانگ زیادی کرد لە ساڵی ٢٠١٠.[٣٨] فرۆشگا و خواردنگەکان دەستیان کرد بە فرۆشتنی بەرھەمە ڤیگنییەکان و ئەو جۆرە بەرھەمانەیان زیادتر کرد لە لیستەکانیاند، ھەروەھا سوپەرمارکێتەکان پەرەیان دا بە ھەڵبژاردە ڤیگنییەکانیان.[٣٩] جێگرەوەی گۆشت (کە لە گۆشت دەچێت و تامی گۆشت دەدات بەڵام گۆشت نییە) ڕێژەی کڕینی بە جیھانی بە ٨٪ زیادی کرد لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥–٢٠١٠،[٤٠] لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا ٨٪ زیادی کرد لە نێوان ٢٠١٢–٢٠١٥ (٥٥٣$ میلیۆن لە ساڵێکدا).[٤١]لە شانشینی یەکگرتوو فرۆشی شیری ڕووەکی بە ڕێژەی ١٥٥٪ زیادی کرد لە تەنھا دوو ساڵدا، لە ٣٦ میلیۆن لیترەوە لە ٢٠١١ بۆ ٩٢ میلیۆن لیتر لە ٢٠١٣.[٤٢]پەرلەمانی ئەورووپی ناوی ڤیگنی ھەڵبژارد بە فەرمی بۆ پێناسە کردنی ژەمە ڤیگنییەکان.[٣٧][٤٣]
ھەروەھا خواردنی ڤیگنی تریش فرۆشیان زیادی کردبوو. بەپێی ڕاپۆرتێکی پیشەسازییەک لە ٢٠٠٩، فرۆشەکانیان لەڕووی خواردنی-سۆیەوە (وەک گۆشتی سۆی، بەدیل بە گۆشتی ڕاستەقینە، شیری سۆی، پەنیری سۆی و ئایسکریمی سۆی) ٤ میلیارد دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند. ڕاپۆرتەکە نیشانی دەدات کە چۆن فرۆشی خواردنی-سۆی بەردەوام زیادی کردووە، بەبێ گوێدان بە کێشە ئابوورییەکان. نووسەرانی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لەبەر ئاگاداری کڕیاران لە باشییەکانی سۆی بۆ تەندروستیان، بەردەستیی ئەو بەرھەمە لە فراوانبووندایە.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، فرۆشی ھەموو شیرە نا-سپیاتییەکان (وەک شیری سۆی، شیری ئالمۆند، شیری برنج، شیری گوێزی ھندی و شیری بەنگ) بەڕێژەی ٩٪ زیادیکرد، بۆ ١٫٩ میلیارد دۆلاری تەواو. لەھەمان ساڵدا و لەلایەن ھەمان وردەفرۆشەوە، فرۆشی شیری سپیاتی (شیری ئاژەڵەکان) بەڕێژەی ٧٪ کەمی کرد (وە پێشبینیش کراوە کە تاکو ساڵی ٢٠٢٠، ١١٪ی تر کەمبکات. لەھەمان لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە نیوەی ئەمریکییەکان (٤٩٪) شیری نا-سپیاتی بەکاردەھێنن.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/01/VeganRallyEvolve.jpg/220px-VeganRallyEvolve.jpg)
ھونەرمەندان، وەرزشکاران و سیاسییەکان دەستیان کرد بە خواردنی ژەمە ڤیگنییەکان، ھەندێکیان بۆ ماوەیەکی کاتی (یاخود ژەمێک لە ڕۆژێکدا) ھەندێکیشیان بە ڕژدی بوونە ھەڵگری ئەم شێوازی ژیانە.[٤٤] لەم ساڵانەی دواییدا ھەندێک لە ئەمریکییەکان ھانی ڤیگنزمیان داوە و ناویان بردووە بە «جوان و بەناوبانگ»[٤٥]
لە ئیسرائیل، بایەخدان بە ڤیگنیزم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد لەم ساڵانەی دواییدا. ٥٪ی ئیسرائیلییەکان خۆیان بە ڤیگن ناساندووە لەساڵی ٢٠١٥، وە لە ساڵی ٢٠١٠ش نزیکەی دوو ھێندە زیاتر بووە ڕێژەکەیان.[٤٦] دیاردەکە دەرخرا لەلایەن پاڵپشتکەری لابردنی یاسا، گاری یۆرۆفسکی، لەساڵی ٢٠١٢دا، کە زۆربەیجار مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵەکان بە ھۆلۆکۆست ناودەبات.[٤٧][٤٨] دوای خۆپیشاندانێک لە ٢٠١٥، سوپای ئیسرائیل ناچارکرا کە بەرھەمی ڤیگنی بۆ سەربازەکانیان بەرھەمبھێنن، لەوانە پووتی ڤیگن کە چەرم نییە و چاکەت کە خوری-ئازادە. ڤیگنیزم ھەروەھا بەناوبانگ بوو لەلایەن ئیسرائیلییە-عەرەبەکانەوە، کە بووەھۆی یەکگرتنی پارێزەرانی مافی ئاژەڵانی جوولەکەکان و عەرەبەکان.[٤٩]
بەھۆی بەناوبانگی دیاردەکەوە، ڤیگنیزم و ڤیگنەکان زوو زوو ھێرش دەکرێتە سەریان لەلایەن نا-ڤیگنەکان و گۆشتخۆرەکانەوە، سەرەتای دەستپێکردنی مرۆڤ وەک نموونەیەک دەھێننەوە کە چۆن مرۆڤەکان بەروبوومی ئاژەڵیان بەکارھێناوە بۆ بەردەوامبوونیان. ناسراوترین لەو مشتومڕانەی کە لەگەڵ ڤیگنەکان دەکرێت ئەوەیە کە «ئایا ئەگەر ئێمە نابێت گۆشت بخۆین بۆچی ئێمە ددانی بەرازامان ھەیە»، ڤیگنەکان ئەمە بە نموونەیەکی ھەڵە دەھێننەوە و دەڵێن کە پانداکان و غۆرێلاکانیش ھەر ددانی بەرازەیان ھەیە و بەڵام گۆشت ناخۆن.[٥٠]
بەرھەمە ئاژەڵییەکان
تەکینەوە
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/83/Veganz%2C_Schivelbeiner_Stra%C3%9Fe_34%2C_Berlin%2C_June_2012.jpg/220px-Veganz%2C_Schivelbeiner_Stra%C3%9Fe_34%2C_Berlin%2C_June_2012.jpg)
ڤیگنەکان ھیچ جۆرە گۆشتێکی ئاژەڵەکان، باڵندەکان، دەریایی و ھەرجۆرێکی تر ناخۆن. لەپەنا ئەمانە، ئەوان ھێلکە و سپیاتی ناخۆن و ھیچ جۆرە بەرھەمێکی ئاژەڵی لە ھیچ جۆرێک بەکارناھێنن، مەگەر ڤیگنی خۆراکیی بن، ڤیگنە خۆراکییەکان لەوانەیە بەرھەمی ناڤیگنی لە جلوبەرگەکانیاندا بەکاربھێنن (وەک چەرم و خوری و ئاوریشم).[٥١] ڤیگنیزم درێژدەبێتەوە بۆ نەک تەنھا خۆراک، بەڵک و ھەڵبژاردنی پۆشاک و بەکارھێنانی کەلوپەلیش دەگرێتەوە. ڤیگنەکان ئاژەڵکردن بە کەلوپەل ڕەتدەکەنەوە (ئەمە بەواتای ئەوەدێت کە نابێت ئاژەڵەکان بکوژرێن بۆ دروستکردنی شتومەک لە شاخەکانیان، پێستەکانیان و ھتد).[٥٢] کۆمەڵەی ڤیگنی بەڕیتانی تەنھا کاتێک ناسنامە بە بەرھەمێک دەدات ئەگەر ئاژەڵەکان ھەتا توانراوە لێی بەدوورگیرابێت لەپرۆسەی بەرھەمھێنانیدا، ئەمە تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵیش دەگرێتەوە.[٥٣]
فەیلەسوف گاری ستاینەر دەمەقاڵێی ئەوەدەکات کە مرۆڤەکان ناتوانن بە تەواوی ڤیگن بن، لەبەرئەوەی بەکارھێنانی ئاژەڵ و بەرھەمەکانیان «بە قووڵی خراوەتە ناو کۆمەڵگەوە.»[٥٤] بەرھەمە ئاژەڵییەکان کە لەئێستادا بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردێت پێکھاتون لە: ئەلبومێن، ئەلانتۆین، خوێن، بۆن چار، بۆن چاینا، کارمین، کەساین، کاستۆریوم، کۆچینیاڵ، ئیلاستین، ڕۆنی ئیمو، جەلاتین، ئیسینگلاس، کیراتین، ترشی لاکتیک، لانۆلین، لارد، ڕێنێت، ڕێتینۆل، شێلاک، سکوالێن، تاڵۆ/سۆدیەم تاڵۆەیت لەگەڵ گریسی زەرد. ھەندێک لەمانە مادەی کیمیایین کە دەتوانرێت بەرھەمبھێنرێت لەبەرھەمی ئاژەڵی، ڕووەکی یاخود پێترۆکیمیاییەکان. بۆ نموونە ئەلانتۆین، ترشی لاکتیک، ڕێتینۆل و سکوالێن دەکرێت ڤیگن بن. بەھەرشێوەیەکبێت، ئەم ماددانە و شێوازی بەرھەمھێنانەکانیان ھەمووجارێک لەسەر لیستی کەرەستەکان نانووسرێن.[٥٥]
ھەندێک لە ڤیگنەکان چاکەت و جلکی خوری، ملپێچی ئاوریشم، پێڵاوی چەرم و سابوونی ئاسایی (کە زۆربەیجار چەوری ئاژەڵ بەکاردێت لە دروستکردنیاندا) ناکڕن و بەکارناھێنن. ئەوان ھەروەھا خۆیان لە ھەندێک لە ڤاکسینەکان لادەدەن، ڤاکسینی ھەڵامەت بۆنموونە، کە زۆربەیجار لە ھێلکەی مریشکدا گەورەدەکرێت. بەڵام فلوبلۆک کە جێگرەوەیەکی بەھێزە و ئاژەڵ-ئازادە بەکاردەھێنرێت لەجیاتی و بەفراوانی بەردەستە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٥٦] ئەو بەرھەمە نا-ڤیگنیانەی کە کەسێک ھەیەتی، کە پێش بوونی بە ڤیگن بەدەستی ھێناون، لەوانەیە ببەخشرێن بە خێرخوازی یاخود بەکاربھێنرێن ھەتاکو سوودی نامێنێت. ھەندێک لە جلە ڤیگنییەکان، بەتایبەتی چەرمی دەستکرد یاخود جێگرەوەی چەرم، زۆرجار لە پێترۆلیوم بەرھەمدەھێنرێت.[٥٧]
ھەندێک لە ڕووەکخۆران دەمەقاڵێی ئەوە دەکەن کە شێوازی ژیانی ڤیگنیزم سنووردارە و بەسوود نییە بۆ کەسەکە و ڕووەکخۆری ھەڵبژاردەیەکی باشترە، لەکاتێکدا کە لە ئێستادا ڤیگنیزم باشێوەیەکی خێراتر و زۆرتر گەورەدەبێت و بەرھەمە ڤیگنەکان بەرەبەرە دۆزینەوە و فراوانبوونیان ئاسانتر دەبێت.[٥٨][٥٩]
ھێلکە، بەرھەمی سپیاتی، ھەنگوین و ئاوریشم
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6d/Animal_Abuse_Battery_Cage_02.jpg/220px-Animal_Abuse_Battery_Cage_02.jpg)
جیاوازی سەرەکی ژەمی خۆراکیی ڤیگنێک و ڕووەکخۆرێک ئەوەیە کە ڤیگنەکان ھێلکە و بەرھەمی سپیاتی لە ژەمەکانیان دەردەکەن بەھۆی ئەوەی لەکاتی بەرھەمھێنانیاندا ئازار دەگەێنن و دەبێتە ھۆی مردنی پێشوەخت. بۆ نموونە ھەموو مریشکەکان بەھۆی مادەی کیمیاییەوە وایان لێدەکرێت کە زیاتر ھێلکە بکەن، زۆرجار ئەمە دەبێتەھۆی جەڵدەی دڵ و مردن. یاخود لەکاتی شکانی ھێلکەدا کاتێک کە نێر دەردەچن بەزیندوێتی دەھاڕدرێن چونکە سوودیان نابێت بۆ پیشەسازی ھێلکە.[٦٠] بۆ بەدەستھێنانی شیر لە ئاژەڵی دیاریکراو (زیاتر لە مانگاکاندا دەبینرێت) یەکەمجار مانگاکە دووگیاندەکرێت، بۆ بەرھەمھێنانی شیر، دوای لەدایکبوونی بەچکەکە، ئەگەر نێربێت لە دایکیان جیادەکرێنەوە و دەکوژرێن، زۆرجار بە لێدان لەسەریان بە دار و ئاسن و دواتر گۆشتەکەیان دەفرۆشرێت. ئەمە دووبارە دەکرێتەوە بۆ ماوەی ٧–٨ ساڵ، دواتر دایکەکەش دەکوژرێت و گۆشتەکەی دەفرۆشرێت. بەچکە مێینە چێلەکان لەدوای ٢٤ کاتژمێر لەلەدایکبوونیان، لە دایکەکان جیادەکرێنەوە و جێگرەوەی شیری دایکەکەیان دەدەنێ. ئەم چێلە تا نزیکەی کۆتایی ژیانی تەرخاندەکرێت بۆ بەکارھێنانی شیرەکەی و بەھەمان شێوەی دایکەکەی دەژی. لەکاتێکدا کە نەیتوانی سوودی زیاتری بۆ پیشەسازییەکە ھەبێت، دەکوژرێت و بازرگانی بە پاشماوەکانییەوە دەکرێت.[٦١]
گرووپە ڤیگنییەکان بەھەمان شێوە بەکارھێنانی بەرھەمی مێرووەکان ڕەتدەکەنەوە.[٦٢] نە کۆمەڵگەی ڤیگن و نە کۆمەڵگەی ڤیگنی ئەمریکا بەکارھێنانی ھەنگوین، ئاوریشم و بەرھەمی مێرووی تر بە ڤیگن ناودەبەن.[٦٣] لەکاتێکدا کردەوەی ڤیگن و ڤیگن ئاوتریچ پێی دەڵێن «بۆچوونێکی کەسییە.»[٦٤] ئاگەیڤ نێکتار جێگرەوەیەکی بەناوبانگی ھەنگوینە.[٦٥]
ھەنگوین و ئاوریشم
ڤیگنەکان دژی بەکارھێنانی بەرھەمە مێرووییەکانن.[٦٦] کۆمەڵەی ڤیگنەکان ھەنگوین و ئاوریشم و بەرھەمی تری مێروو بە ڤیگن ناو نابات.[٦٧][٦٨]
خۆراکی ئاژەڵ
بەھۆی ئەو کێشە ژینگەییانەی لەو خۆراکە ئاژەڵییانەوە دروست دەبێت کە لە گۆشتەوە دروست دەکرێن،[٦٩][٧٠] ھەروەھا لەبەر ئەوەی لەگەڵ فەلسەفەی ڕەوشتیی ڤیگنەکان ڕێک ناکەوێت،[٧١][٧٢] ڤیگنەکان گۆشت یان بەرھەمی گۆشتی نادەن بەو ئاژەڵانەی ڕایان گرتوون و زۆرینەیان ئاژەڵەکانیشیان لەسەر ژەمی ڤیگن بەخێو دەکەن.[٧٠][٧٣][٧٤][٧٥] ئەمە بەزۆری لە پشیلە ماڵی[٧٦] و سەگدا[٧٧] دەبیندرێت، کە خواردنی تایبەتیی ڤیگن بۆ ھەردووکیان ھەیە و ھەموو ماددە و ڤیتامینە پێویستەکانیش لەخۆ دەگرێت. ھەرچۆنێک بێت، ئەم کردارە بیر و ڕای جیاوازی لەسەر زۆرە و لەلایەن ھەندێک کەسیشەوە ڕەخنەی لێگیراوە،[٧٠][٧٣][٧٣][٧٤][٧٨] بە تایبەت لە حاڵەتی پشیلەکاندا، بەو پێیەی کە پشیلەکان لە بنەڕەتدا گۆشتخۆرن.[٧٢][٧٣][٧٨]
ژەمی ڤیگن
سپیاتی و ھێلکە
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/91/002-soymilk.jpg/220px-002-soymilk.jpg)
شیری ڕووەکی، وەک شیری سۆیا، شیری بادەم، شیری گوێزی ھیندی، شیری برنج و چەندین جۆر شیری ڕووەکی تر وەک جێگرەوەیەک بۆ شیری ئاژەڵ بەکار دێن. لە ھەر کووپێک شیری سۆیادا، ٧ گرام پرۆتین ھەیە، کە تەنیا ١ گرامی کەمترە بەراورد بە کووپێک لە شیری مانگا، کە ٨ گرام لە پرۆتینی تێدایە.[٧٩] شیری بادەم ڕێژەیەکی کەمتر لە پرۆتین و کاربۆھیدراتی تێدایە. شیری سۆیا بۆ مناڵی ساوا لەبار نییە، دایکە ڤیگنەکان لە زۆر حاڵەتدا شیری خۆیان دەدەن بە مناڵەکانیان.
بەرھەمە چەورەکانی تر، وەک کەرە، بە بەرھەمی ڕووەکی یان ڤیگن دروست دەکرێن.[٨٠] پەنیری ڤیگن لە تۆو دروست دەکرێت، وەک تۆوی گوڵەبەڕۆژە و سێسام، لەگەڵ بادەم و کاشوو،[٨١] گوێز، شیری گوێزی ھیندی، برنج و چەند بەرھەمێکی تریش.[٨٢][٨٣] بەرھەمە سپیاتییە ڤیگنەکان ھاوشێوەی بەرھەمە سپیاتییە ئاژەڵەکانە لە ڕووی ڤیتامیناتەوە. بەرھەمە سپیاتییەکانی وەک شیر و پەنیر دەکرێت لە ماڵەوە با ئاسانی دروست بکرێت بە بەکارھێنانی کاشوو.[٨١]
جێگرەوەی ھێلکە لە بازاڕەکان بەردەستە و ڤیگنەکان دەتوانن سوودی لێ ببینن. کۆمپانیای جەست یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە بەرھەمی ھێلکەی ڤیگن دەخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە. بەرھەمی ھێلکەی ڤیگنی کۆمپانیای جەست بە شێوەی شل لەناو بتڵێک دەفرۆشرا، لە کۆتا ئاماریدا کۆمپانیای جەست بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢ میلیارد بتڵی ھێلکەی جەستی فرۆشتووە، کە لە زۆر لە مارکێتەکاندا لە فرۆشی ھێلکەی مریشک زیاتر بووە.[٨٤]
ڤیتامینات
پڕۆتین
پرۆتینەکان لە ترشە ئەمینیەکان پێکھاتوون. ڤیگنەکان ھەموو پرۆتینی خۆیان لە ڕووەکەکان بەدەست دێنن. گۆشتخۆرەکان رووەک سێھەم سەرچاوەیانە، ڕووەکخۆرە سپیاتیخۆرەکانیش نیوەی پرۆتینەکەیان لە ڕووەک وەردەگرن.[٨٥] سەرچاوەکانی پرۆتینی ڕووەکی پێکھاتووە لە پاقلەمەنییەکانی وەک سۆیا (کە بە شێوەی تۆفوو، تێمپە، گۆشتی (پرۆتینی) سۆیا، شیری سۆیا، رووەکی سۆیا بەکاردێت)، بەزالیا، عەلی بابا، فاسۆلیای سوور، نۆک (زیاتر بە شێوەی حومز دەخورێت)، دانەوێلەکان وەک کینوە، برنجی بۆر، گەنمەشامی، جۆ، ساوەر، گەنم (کە بە شێوەی نان و سەیتان دەخورێت) لەگەڵ گوێز و چەرەسات. ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ترشە ئەمینییەکانیان تێدایە بریتین لە برنج و پاقلەمەنیەکان، گەنمەشامی، حومز و نانی بۆری پیتا.[٨٦]
سۆیا و کینوە بەوە ناسراون کە پرۆتینی تەواون لەبەرئەوەی ھەر یەکێکیان ترشە ئەمینی پێویستیان تێدایە کە بەشی تەواوی پێداویستی مرۆڤایەتی دەکات.[٨٧] مانگلس ئیت ئال دەڵێت کە بڕی ڕێگە پێدراوی پرۆتین ٠، ٨ گم بۆ ھەر کگم لە کێشی لەش بە شێوەی سۆیا پێداویستی لەش دابین دەکات بۆ ترشی ئەمینی.[٨٨] لە ساڵی ٢٠١٢ بەشی کشتوکاڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیانی کرد کە پرۆتینی سۆیا (تۆفو) دەکرێت جێی پرۆتینی گۆشت بگرێتەوە لە پرۆگرامی خوانی نیوەڕۆی قوتابخانەکانی ئەمریکا.[٨٩]
ڕێکخراوی ڕژێمی خواردنی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەوەی بڵاو کردەوە کە خواردنی ھەمەچەشنەی ڕووەکی لە ڕۆژێکدا ھەموو ترشە ئەمینیە پێویستەکان دابین دەکات بۆ کەسێکی پێگەییشتوو، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پێویست ناکات پرۆتینی دیکە زیاد بگەیتە ھەمان ژەمە خواردنەوە.[٩٠] مانگلس ئیت ئال دەڵێت پێویست ناکات ڤیگەنەکان ئامۆژگاری بکەیت کە ڕێژەی پرۆتین زیاد بکەن لە خواردنەکانیاندا، بەڵام ھەر بۆ ئاگاداری وا پێشنیار دەکرێت ٢٥٪ ڕێژەکە زیاد بکرێت بۆ کەسێکی پێگەییشتوو، ١ گم بۆ ھەر کگم لە کێشی لەش. (٢٠٠)
ڤیتامین بی١٢
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/2e/Vitamin_B12_capsule.jpg/220px-Vitamin_B12_capsule.jpg)
ڤیتامین بی١٢ بەرھەمێکی بەکتریاییە کە بۆ دابەشبوونی خانەکان، پێکھێنان و یارمەتیدان بۆ گەشەکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، بۆ دروستبوونی دی ئێن ئەی، و بۆ بەکارخستنی دەمارە ڕاگەیاندنەکان پێویستە. بەدەست نەھێنانی ئەم ڤیتامینە، زیانێکی زۆر گەورەی لێدەکەوێتەوە بۆ سەر مێشک، و گەر چارەسەر نەکرێت، دەشێت مردنی لێ بکەوێتەوە و ببێتە ھۆی مردنی ئەو کەسە.[٩١][٩٢][ئ] زۆری ڕێژەی فۆلاسین لە ژەمە ڕووەکیەکاندا دەبێتە ھۆی داپۆشینی کەمیی ڤیتامین بی١٢، بۆیە ڕەنگە نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە ھەتاکوو ئاستەکانی کۆتایی زیان بە دەمارەکان دەرنەکەوێت و ڕەنگیشە ھەندێک لە زیانەکان چارەسەری نەبێت، وەک: تێکچوونی دەرەکی و ناوەکی مێشک، شەلەل مێشک، و کوێربوون.[٩٤][٩٥][٩٦] ڕەنگە هەندێک جار ڤیگنەکان کەمتر لە پێویست ڤیتامین بی١٢یان دەست بکەوێت.[٩٥][٩٦][ا] باشترین سەرچاوەی ڤیتامینەکە بۆ ڤیگنەکان بەکارھێنانی تەواوکەرە یاخود ئەو خۆراکانەی بەو ڤیتامینە دەوڵەمەند کراوە.[٩٨] ھەموو کەسێک مەترسی کەمبوونی ڤیتامین بی١٢یان لەسەرە بەبێ جیاوازی ژەمە خۆراکییەکەیان، ڕووەکخۆرەکانیش بەھەمان شێوە مەترسیان لەسەرە لەم ڕووانگەیەوە، بە تایبەتی لە بەتەمەنەکاندا و ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.[٩٩][١٠٠] ئەوانەشی کە گۆشت دەخۆن بە ھەمان شێوە لەژێر مەترسیی کەمبوونی ئەم ڤیتامینەن، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر؛ خواردنی گۆشت بە واتای ئەوە نایەت کە ئەگەری تووشبوون بە کەمی ڤیتامین ب١٢ ٠٪ە. ڤیگنەکان ئەوەیان لەسەرە کە ڕێنمایی تەواوەتی وەرگرن لەسەر خواردنی ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەکی تەواوەتی و بە بڕی پێویست، کە لەھەمان کاتدا خۆراک و بەرھەمی لە قوتونراو و تایبەت ھەیە بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین بی١٢ کە دەتواندرێت سوودی لێ ببیندرێت.[ب]
بی١٢ لە سروشتدا تەنیا بە ھۆی چەند جۆرە بەکتریا و شیکەرەوەیەک دێتە بەرھەم؛ ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان و کەڕووەکان دروستی ناکەن.[٩٨][١٠٢][١٠٣] ڤیتامینەکە لەلایەن چەند بەکتریایەکی کۆئەندامی ھەرسەوە لە مرۆڤ و ئاژەڵەکاندا دێتە بەرھەم،[٩٨] بەڵام مرۆڤ ناتوانێ ئەو ڕێژەیەی لە ڤیتامینەکە دروستی دەکات لە کۆئەندامی ھەرسیەوە ھەڵمژێتەوە، چونکە لە قۆڵۆنەوە بەرھەم یەت و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی تورەکە لە مرۆڤدا تاکوو بی١٢ی تیادا ھەڵبگیرێت، بە پێچەوانەی مانگا و مەڕەکان.[٩٨]
ئاژەڵەکان ڤیتامین بی١٢ لە جگەر و ماسولکەکانیاندا ھەڵدەگرن وە ھەندێکیشیان ئەو ڤیتامینە دەگوازنەوە بۆ ناو ھێلکەکان و شیرەکەیان؛ ھەر بۆیە گۆشت و جگەر وھێلکە و شیر بە سەرچاوەی ڤیتامین بی١٢ ھەژمار دەکرێن.[١٠٤][١٠٥]
پێشنیارکراوە کە نۆری (ڕووەکە دەریاییەکانی بۆ خواردن دەشێن)، تێمپێی (خۆراکەکانی بە سۆیا دروستدەکرێن) و ھەوێنەکان لەوانەیە سەرچاوەی ڤیتامین بی١٢ بن.[١٠٦][پ][١٠٨][ت] لە ساڵی ٢٠١٦، ئەکادیمیای خۆراک و زانستی خۆراکی جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە خواردنی نۆری و ماددە ھەوێنییەکانی وەک تێمپێی، سپیرۆلینا لەگەڵ کلۆرێلا، سەرچاوەیەکی تەواوەتی نییە بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین بی١٢، و ڤیگنەکان دەبێت خواردنەکانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بخۆن و گرنگی بەو ھەوێنانەی خۆراک بدەن کە سەرچاوەن بۆ ڤیتامین بی١٢؛ ئەگەر نا، ڕەنگە کەمبوونی ڤیتامین بی١٢ ڕووبدات، کە لەو بەدواداچوونانەدا دەرکەوتووە کە لەسەر مناڵ و ھەرزەکار و پێگەیشتوواندا کراوە.[١١٠]
ڤیتامین بی١٢ بەزۆری لە ڕێگەی ھەوێنی دەستکردییەوە لە جۆری جیاواز لە بەکتریاوە بەرھەم دێت، کە شێوەکانی وەک ئسیانۆکۆبالامین دروستدەکەن، کە بە خزمەتکردن و ئاگا لێبوونیان دووبارە بە شێوەیەکی دەستکرد وایان لێدەکرێت کە وەچە بخەنەوە و دووبارە دروست ببنەوە.[١١١][١١٢][١١٣][١١٤] دروستکردنی ڤیتامینەکە لە شوێنێکدا دروست دەکرێت کە سەکرۆز و ھەوێن و خوێی ئاسنینی تیابێ. بۆ زیادکردنی بەرھەم، ئەم ماددانە لەگەڵ خانە شەکرییەکاندا (یان بە شێوەیەکی کەمتر لەگەڵ کۆلیندا) تێکەڵدەکرێن.[١١٣] ھەندێک لەو براندانەی ڤیتامین بی١٢ی دەستکرد دەفرۆشن ڤیگنن.[٩٢]
کالیسیۆم
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/68/Vegan_Cheeses_%284107837884%29.jpg/220px-Vegan_Cheeses_%284107837884%29.jpg)
کالیسیۆم بۆ تەندروستی ئێسکەکان و باشتر کارکردنی کۆئەندامی ھەرس، بۆ ماسولکەکان، ڕێگەگرتن لە لەبیرچوونەوە و باشترکردنی بیرەوەری، بۆ گواستنەوەی ھەستەکان بۆ دەماخ و بە ناو دەمارەکاندا، و ڕێکخستنی ھۆرمۆنەکان لە زیاد بوون و کەمبوون یان تێکچوون پێویستە. ٩٩٪ی کالیسیۆمی لەش لە ئێسک و ددانەکاندایە.[١١٥][١١٦][١١٧] ئەو خواردنانەی کە ڕێژەی کالیسیۆم تیایاندا بەرزە پێکھاتوون لە شیری ڕووەکی کە کالیسیۆمی دەستکردی تێکراوە لەگەڵ پەنیری ڕووەکی؛ سەرچاوە سەوزەییەکانی پێکھاتوون لە بڕۆکلی و قەڕنابیت و کالێ و سیر ڕووەکیەکان دەبێت بڕی پێویست لە ڤیتامین دی وەرگرن کە ئەمەش سەرچاوەیەکی باشە بۆ کالیسیۆم.[١١٨]
لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمەڵەی ئۆکسفۆردی ئەورووپی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی دواڕۆژ لەسەر شێرپەنجە و ڕژێمی خۆراکی تەندروست، کە لە ساڵی ١٩٩٣دا بنیاتنرابوو، تێیدا ئەوە خرابووە ڕوو کە ڤیگنەکان چانسی شکانی ئێسکەکانیان و درزبردنیان زۆرترە بە بەراورد بە گۆشتخۆرەکان و ڕووەکخۆرەکان، کە ئەمەش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ڕێژەی کالیسیۆم لەو خواردنانەدا کە دەیخۆن؛ ھەرچەندە ئەگەر ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین دی بخۆن، چانسی زیانگەیشتن بە ئێسکەکانیان یەکسانە بە کەسێکی ئاسایی.[ج][١٢١] لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو ڕووەکخۆرانەی کە ڕۆژانە کالیسیۆم دەخۆن بەڵام ڕێژەکەی ناگاتە ٥٢٥ ملیم یان ٨ گرام ئەوا بەھەمان شێوەی ڤیگنەکان چانسی ئەوەی ئێسکەکانیان بە ئاسانی توشی شکان ببێت ھەیە. لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٩ ئەوەی خستە ڕوو کە پانتایی ڕێژەی ئاسن لە ئێسکی کەسێکی ڕووەکی ٩٤٪ بووە بەبەراورد بە بوونەوەرێکی گۆشتخۆر، بەڵام ئەوەش خرایە ڕوو کە جیاوازیەکە کەمە و ئەوتۆ نییە، ھەروەھا لە ڕووی زانستیشەوە بێبایەخە.[١٢٢][چ]
ڤیتامین دی
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/26/Edible_fungi_in_basket_2012_G1.jpg/220px-Edible_fungi_in_basket_2012_G1.jpg)
ڤیتامین دی (کالسیفیرۆ) بۆ چەند کارێک پێویستە، لەوانە وەک مژین و وەرگرتنی کالیسیۆم، بەھێزکردن و زیادکردنی ڕێژەی ئاسن لە ئێسکەکاندا، لەگەڵ گەشەپێدان بە ئێسکەکان. بەبێ ئەم ڤیتامینە، ئێسکەکان باریک و بێھێز دەبن، بەیەکەوە لەگەڵ کالیسیۆم ئێسکەکان لە درز و ڕووشاوی دەپارێزن. لەش ڤیتامین دی لە تیشکی سەروو وەنەوشەییەوە وەردەگرێت کاتێک دەیدات لە لەشمان، ھەروەھا لە ماسی سەلەمۆن و توونە و ڕۆنماسیش بەدەست دەکەوێت، ھەروەھا بە ڕێژەیەکی کەمتر لە پەنیر و زەردێنەی ھێلکە و جگەری مانگا و قارچکیشدا ھەیە.[١٢٤]
لەوانەیە خواردنە ڤیگنەکان ڕێژەیەکی کەم یان ھیچ ڤیتامین دییان تێدا نەبێت. ئەوانەی کە کەم تیشکی خۆریان بەردەکەوێت پێویستە بە شێوەی دەستکرد ڤیتامینەکە وەربگرن. وەرگرتنی بڕی پێویست لە تیشکی خۆر دەگەڕێتەوە سەر چەند فاکتەرێک، وەک: وەرزەکان، کاتی ڕۆژ، کەش و ھەوا، بۆیەی میلانین لە پێستدا، و گەر ئەو کەسە دژەخۆری بەکارھێنابێت یاخوت نا.[١٢٤][١٢٥] بەپێی پەیمانگای تەندروستیی نێودەوڵەتی، زۆر کەس دەتوانن ڤیتامین دییان لە ڕێگەی تیشکی خۆرەوە، بە تایبەتیش لە وەرزەکانی بەھار و ھاوین و پایزدا، دەسکەوێت، تەنانەت لە بەشەکانی باکووری زەویش. ھەروەھا ڕاپۆرتەکە دەریخستووە کە باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامین دی لە تیشکی خۆرەوە یان خۆ خستنە بەر تیشکی خۆر لە ١٠ی بەیانییەوەیە تاکوو ٥ی ئێوارە، بە لایەنی کەمەوە دوو جار لە ھەفتەدا و بەبێ بەکارھێنانی دژەخۆر. بەکارھێنانی ئامێری خۆبرۆنزکردنیش نزیکەی ھەمان کاریگەری ھەیە، ھەرچەندە ڕێنماییکراو نییە.[١٢٦][١٢٧][١٢٨][١٢٩]
فەلسەفە
ڤیگنیزمی ئاکاری دژی سپیشیزیزمە، کە پێکھاتووە لە جیاکاری لە بەینی ئاژەڵان و دانی بەھا و ماف لەسەر بنەمای جۆرەکەیان بەتەنیا. سپیشیزیزم وا دەکات کە لە کۆمەڵگەدا وەک شتێکی ئاسایی سەیر بکرێت کاتێک ئاژەڵەکان بەکاردەھێندرێن.[١٣٠][١٣١] گاری فرانچۆنی کە پرۆفیسۆری یاسایە، دەڵێت کە نابێت ئەو بوونەوەرانەی ھەستیارن وەک شتومەک مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەبێت ھەموویان مافی ئەوەیان ھەبێت بە ئاسوودەیی بژین؛ ئەو ھەروەھا پێی وایە کە ڤیگنیزم شێوازێکی ژیانی شیاوە بۆ ھەموو ئەوانەی کە پێی دەزانن کە ئاژەڵان بەھای ڕەوشتییان ھەیە.[١٣٢] فەیلەسووف تۆم رێیگن دەڵێت کە ئاژەڵەکان بەھایان ھەیە و دەبێت مافی ژیانیان ھەبێت چونکە باوەڕ و حەزیان ھەیە و لەتوانایاندا ھەیە بیر بکەنەوە و کردارێک لە پێناو ئەنجامێک ئەنجام بدات. رێیگن دەڵێت کە باوەڕ و خۆشی و حەزە ئابوورییەکانی جووتیارەکان ناتوانن لە ڕووی ئەخلاقییەوە ببنە ھۆی بەرپەرچدانەوەی ئەو ڕاستییە.[١٣٣]
دێمۆگرافیک
کۆی گشتی ژمارەی ڤیگنەکانی جیھان نەزاندراون. بەدواداچوونێک پێشنیار دەکات کە ڕێژەی ڤیگنەکان کەمە بەڵام بەرەو زیادبوون دەچێت، بەتایبەتی لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکاندا.[١٣٤]
کوردستان: ئاماری فەرمی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام نەدراوە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی ڤیگنەکان، بەڵام ڕێکخراوەی ڤیگنەکانی کوردستان سەروو ٨٬٠٠٠ شوێنکەوتوویان ھەیە.
ئوسترالیا: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی تەلەفونی ساڵی ٢٠٠٩ کە لەلایەن ڤیگن سۆسایەتی کوینسلاند ئەنجامدرا، ٠٬٠٦٪ لە دانیشتوانی ئوسترالیا، یاخود ١٠٬٠٠٠ ئوسترالی پێگەیشتوو ڤیگن بوون.[١٣٥]
نەمسا: لە ساڵی ٢٠١٣دا، کوریر ڕایگەیاند کە ٠٫٥٪ی دانیشتوانی نەمسا ڤیگنیزمیان تاقی کردۆتەوە، وە لە پایتەختی ڤێینا ٠٫٧٪[١٣٦] لە ھەمان ساڵدا Der Standard ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٤٠٫٠٠٠ خەڵکی نەمسا ڤیگن بوون.[١٣٧]
بەلجیکا: لە ساڵی ٢٠١٦دا iVox لێکۆڵینەوەیەکی ئینتەرنێتی ئەنجامدا و دۆزییەوە کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس کە دانیشتوانی ھەردوو ناوچەی فلاندەرس و براسێلس بوون و تەمەنیان لە نێوان ١٨ ساڵ و سەرودا بووە ٠٫٣٪ ڤیگن بوون، وە ١٫٥٪ ڕووەکخۆری ئاسایی بوون.[١٣٨]
فینلاند: ئامارێکی نزیککراوەی ٢٠١٣ ڕایگەیاندووە کە ٠٫٥٪ دانیشتووان ڤیگن بوون. (٢٧٬٠٠٠ کەسە)[١٣٩]
ئەڵمانیا: نزیکەی ٨٠٠٫٠٠٠ کەس لە ئەڵمانیا (١٪) ڤیگن بوون لە ساڵی ٢٠١٣.[١٤٠]
ئایسلەند: ھیچ تۆمارێکی فەرمی نییە کە ڕێژەی ڤیگنەکانی ئایسلەندا نیشان بدات، بەڵام وا دیارە کە ڤیگنیسم بەرەو فراوانبوون دەچێت لە ئایسلەندا ئەمەی واشی لە خەڵکی کردووە کە بەم شێوەیە بیربکەنەوە ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥ بەرھەمی ڤیگنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گرووپی «ڤیگنەکانی ئایسلەندا» زیاتر لە ٤٫٠٠٠ ئەندامی ھەیە.[١٤١]
ئیسرائیل: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی (CBS) ٢٫٦٪ی ئیسرائیلییەکان بە ڕووەکخۆر یان ڤیگن ناسراون لە ساڵی ٢٠١٠.[١٤٢] لە لێکۆڵینەوەیەکی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا بۆ ماستەر شێف، نزیکەی ٥٪ی بەشدارەکان گوتیانە کە ئەوان ڤیگنن وە ٨٪ گوتویانە کە ڕووەکخۆرن. ئەمەش وا دەکات گەورەترین وڵات بێت لە ڕوی ڤیگنزمەوە.[١٤٢][١٤٣][١٤٤] لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤دا ڕێکخراوی ڤیگن-فرێندڵی ڕایانگەیاند کە نزیکەی ٤٪ یاخود ٣٠٠٫٠٠٠ ئیسرائیلی ڤیگن بوون. دواتر لە لێکۆڵینەوەیەکی تری CBS دەرکەوت کە ١٫٧٪ پێگەشتووەکانی ئیسرائیل کە تەمەنیان لە ٢٠ ساڵ یاخود سەرووە ڤیگنن، وە ٤٫٧٪یش ڕووەک خۆری ئاسایین.[١٤٥]
ئیتاڵیا: لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا، لە ڕیپەبلیکا ڕایگەیاند کە ٣٪ دانیشتوانی ئیتاڵیا ڤیگنن.[١٤٦] چەند ھەفتەیەکیش دوای ئەوە ھەمان ڕۆژنامە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێژەی ڤیگنەکان لە ئیتاڵیا تەنھا ٠٫٦٪ە.[١٤٧] لە جولای ٢٠١٦ RTBF ڕایگەیاند کە ڕێژەی ڤیگەنەکان لە ئیتاڵیا لە بەرزبوونەوەدایە و زۆربەی لێکۆڵینەوەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ڕێژەی ڤیگنەکانی ئیتاڵیا ٢٫٨٪ە.[١٤٨]
ژاپۆن: بەپێی ڕاپرسییەکی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ بە ١٫١٨٨ وەڵامی ڕاستەوە، ٤٫٧٪ی دانیشتوانی جاپان یان ڤیگەنن یان ڕووەک خۆری ئاسایین (٢٫٧٪ ڤیگن ھەن، ئەمە ٣٫٤٣٢٫٠٠٠ کەس دەکات)[١٤٩]
ھۆلەند: توێژینەوەیەک دەریخست کە ١٦٫٠٠٠ یاخود ٠٫١٪ی دانیشتوان ڤیگن بوون لە ساڵی ١٩٩٦.[١٥٠][١٥١] لە ٢٠١٤دا کۆمەڵگەی ھۆڵەندی ڤیگنیزم (NVV) ڕوونی کردەوە کە نزیکەی ٤٥٫٠٠٠ ڤیگنی ھۆڵەندیی ھەن؛[١٥٢] لە ٢٠١٦دا نزیکەی ٥٠٫٠٠٠ (٠٫٤٪) دیاری کرا.[١٥٣] ھەر لە ٢٠١٦دا پابلۆ مۆڵمانی ڤیڤا لاس ڤێگاس بانگەشەی ئەوەی کرد کە نزیکەی ١٧٠٫٠٠٠ ھۆڵەندیی ڤیگنن (١٪).[١٥٠][١٥٤] بەھەرشێوازێک بێت، ھانس دێگاڤۆس کۆتا ژمارەی بە ٧٠٫٠٠٠ کەس دانا کە ٠٫٤٪ی دانیشتوانەکان دەکات.[١٥٠][١٥٣]
پۆڵەندا: ڕێژەی ڤیگنەکان لە ٢٠١٣ نزیکەی ١٫٦٪ دانیشتوانی گرتبۆوە کە ٦٠٨٫٠٠٠ کەس دەکات، ئەم ئامارانە لە بەدواداچونێکی بەدانیا ئۆپینیی دەرکەوتووە، لەژێر سوپرڤیشنی لایتبۆکس.[١٥٥]
ئیسپانیا: ھیچ ڕێژەیەکی فەرمی بۆ ڤیگنیزم لە ئیسپانیا بەردەست نییە، بەلام بەپێی بەدواداچونێکی ٢٠٠٦ی مارکەیەکی خۆراکەوە و کۆکراوەتەوە لەلایەن سپانیش ڤێجێتێریان یونین نزیکەی ٣٦٫٠٠٠ (٠٫٠٨٪) دانیشتوانی وڵاتەکە ڤیگنن.[١٥٦]
سوێد: ٤٪ (یەکسانە بە ٣٩٠٫٠٠٠ کەس) گوتویانە کە ئەوان ڤیگنن لە ڕاپرسییەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەنجامدرا لەلایەن دێمۆسکۆب، لە نێوان ھەر ١٫٠٠٠ کەس تەمەنیان ١٥ ساڵ یاخود سەروو بووە.[١٥٧]
سویس: ھیچ داتایەکی فەرمی نییە کە ڕێژەی ڤیگنەکان پیشان بدات، بەڵام کۆمەڵگەی ڤیگنی سویسرا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە ئێستادا نزیکەی ١٪ دانیشتوان ستایلی ژیانی ڤیگنیان ھەیە.[١٥٨]
شانشینی یەکگرتوو: لە ٢٠٠٦، سەربەخۆ ڕاپۆرتێکی دا کە تێیدا ڕایگەیاندبوو کە ٠٫٩٩٪ دانیشتوانی وڵاتەکە (٦٠٠٫٠٠٠ کەس) ڤیگن بوون،[١٥٩] ئەم ڕێژەیەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە چاو ساڵی ١٩٩٣دا کە ڕێژەی ڤیگنەکان تەنھا ٠٫٧٪ (١٠٠٫٠٠٠ کەس) بوو.[١٦٠]
ویلایەتە یەکگرتووەکان: گاڵەپ بە نزیکەیی ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٢دا ٢٪ی دانیشتوان خۆیان بە ڤیگن لە قەڵەم داوە.[١٥٣][١٦١] لێپرسینەوەیەکی ٢٠١٦ی ھارس ئینتراکتڤ و ڤێجێتێریان ڕیسۆرس گرووپ دۆزیانەوە کە ٣٫٣٪ ئەو کەسانەی کە وەڵامیان داوەتەوە تەنھا ڕووەکخۆری ئاسایی بوون و نزیکەی خوار نیوەی ئەو ڕێژەیە ڤیگن بوون، ئەمە دەری خست کە نزیکەی ٨ میلیۆن پێگەیشتووی ئەمریکی ڕووەکخۆر بوون و ٣٫٧ ملیۆنیش ڤیگن بوون.[١٦٢]
تێبینییەکان
- لە زۆربەی بەشەکانی ئەم وتارەدا ئاماژە بە ڤێجیتێریانەکان (vegetarian) کراوە بە ڕووەکخۆر، ڕووەکخۆر یاخود ڤێجیتێریان ھامان شت نین لەگەڵ ڤیگنەکان.
- وشەی (کۆمەڵگە) کە لەم وتارەدا بەشێوەیەکی فراوان بەکارھاتووە بەرامبەر بە وشەی سۆسایەتی (society) ئینگلیزییە، واتە کۆمەڵگەی ڤیگن بەرامبەر بە ڤیگن سۆسایەتییە.
سەرچاوەکان
William Lambe, Joel Shew, Water and Vegetable Diet ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., New York: Fowler's and Wells, 1854 [London, 1815].
Donald Watson, Vegan News ٤ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., first issue, November 1944.
For Ornish, Campbell, Esselstyn, Barnard and Greger on veganism, Kathy Freston, Veganist, Weinstein Publishing, 2011: Ornish, from p. 21 ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; Campbell, p. 41 ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; Esselstyn, p. 57 ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; Barnard, p. 73 ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; Greger, p. 109 ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
"Position of the American Dietetic Association and Dietitians of Canada: Vegetarian diets". Journal of the American Dietetic Association. 103 (6): 748–765. 2003. doi:10.1053/jada.2003.50142. PMID 12778049.
Joel Stein, "The Rise of the Power Vegans" ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Bloomberg Businessweek, 4 November 2010.
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite book}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AmVeg
نەدراوە{{cite magazine}}
: More than one of |accessdate=
و |access-date=
specified (help); More than one of |archivedate=
و |archive-date=
specified (help); More than one of |archiveurl=
و |archive-url=
specified (help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Italic or bold markup not allowed in: |website=
(help){{cite book}}
: Check date values in: |access-date=
و |archive-date=
(help)Depending on the brand and recipe that's used, vegan cheese can be made from soy protein (used in shiny, slick, rubbery varieties), solidified vegetable oil (like coconut, palm, or safflower) nutritional yeast, thickening agar flakes, nuts (including cashews, macadamias, and almonds), tapioca flour, natural enzymes, vegetable glycerin, assorted bacterial cultures, arrowroot, and even pea protein.
Those looking to emulate the creamy texture and saltiness of real cheese tend to find themselves reaching for cashews, both at restaurants and at home. [...] But several other nuts can be transformed into vegan 'cheese'—what Keenan calls 'nutcheese'—such as almonds and pine nuts, among others.
Joel Fuhrman, D. M. Ferreri, "Fueling the vegetarian (vegan) athlete", Current Sports Medicine Reports, 9(4), July–August 2010, 233–241. doi:10.1249/JSR.0b013e3181e93a6f PMID 20622542
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Mangels2011p256
نەدراوەThe Nutrition Standards in the National School Lunch and School Breakfast Programs final rule was published on January 26, 2012. The final rule gives schools the option to offer commercially prepared tofu as a meat alternate in the National School Lunch Program (NSLP) and School Breakfast Program (SBP).
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری HannibalLysne2016
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری pmid19562864
نەدراوەCroft, Martin T.; Lawrence, Andrew D.; Raux-Deery, Evelyne; Warren, Martin J.; Smith, Alison G. (November 2005). "Algae acquire vitamin B12 through a symbiotic relationship with bacteria". Nature. 438 (7064): 90–93. Bibcode:2005Natur.438...90C. doi:10.1038/nature04056. PMID 16267554.
Fermented foods (such as tempeh), nori, spirulina, chlorella algae, and unfortified nutritional yeast cannot be relied upon as adequate or practical sources of B-12.39,40 Vegans must regularly consume reliable sources— meaning B-12 fortified foods or B-12 containing supplements—or they could become deficient, as shown in case studies of vegan infants, children, and adults.٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite journal}}
: Unknown parameter |بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی بەدەستھێنان=
ignored (help) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.The D3 is currently wild harvested from lichen that grows on rocks, trees and other locations in North America, Asia and Scandinavia [...] It is collected in buckets and washed at source, and then put through a multi-step process of extraction (using ethanol), purification and concentration in the UK before it is added to a vegetable oil carrier (medium chain triglycerides). It is then shipped over to GHT in canisters to be made into finished products (sprays, softgels etc).Watson, Elaine (7 December 2012). "Lichen-based vegan vitamin D3 gains momentum as Nordic Naturals introduces new product". NutraIngredients-USA. William Reed Business Media. Archived from the original on 22 March 2018. Retrieved 22 March 2018.
(Francione) Pursuing improved welfare conditions is like campaigning for 'conscientious rapists' who will rape without beating.
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)CS1 maint: uses authors parameter (link){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite book}}
: Check date values in: |archivedate=
(help) ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)According to Israeli news sources, nearly five percent of Israelis now forgo meat, dairy, and eggs, making the Jewish state the most vegan nation, per capita, in the world
{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help) ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite episode}}
: Check date values in: |archivedate=
(help) (52:30){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help){{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)بەستەرە دەرەکییەکان
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە