ژیری
ژیری بە گەلێک تایبەتمەندی و لێھاتوویییەوە ئەناسرێت: مەنتیقی بوون و بە بەڵگەوە قسەکردن، تێگەیشتوویی، خۆئاگایی، زوو شت فێربوون، ناسینی کوڵوکۆ و ھەستەکانی دەروون و زاڵ بوون بەسەریاندا، ئاوەزین، بەبەرنامە بوون، داھێنەر بوون، بە ھەڵسەنگاندنەوە بیرکردنەوە و، چارەسەر دۆزینەوە بۆ پرس و گرفتەکان.
ژیری زۆرتر لە ئینساندا لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەکرێ بەڵام لە گیانلەبەرانی تریشا ھەیە.
ژیریی دەستکرد بریتییە لە ژیریەتی لە مەکینەکاندا (زیاتر سیستمە کۆمپیوترییەکان) کە بە بەکارھێنانی نەرمامێر و ڕەقامێری تایبەتەوە پێک ئەھێنرێت.
وشەڕەتناسی
ژیر لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *jī-ra- بە مانای گورج و گۆڵ و چالاکە. وشەکانی زیرەک و زرینگ -یش ھەر لەم ڕیشەنە. لە کوردیی باکووریدا ژیرەک -یشی پێ دەوترێ کە زۆر نزیکە بە زیرەکەوە. لە زازاکیدا بووە بە چێر. لە ھەورامیدا ھەر وەک ناوەندی ھەر ژیرە.[١]
پێناسەکان
لە بابەت پێناسەی ژیرییەوە مشتومڕ زورە.[٢] ساڵی ١٩٩٤ لە داخویانییەکدا لە ژێر ناوی Mainstream Science on Intelligence کە لە واڵ ستریت ژورناڵدا بڵاو بووەوە و ٥٢ لێکۆڵەر ئیمزایان کرد، ژیری ئاوەھا پێناسە کرابوو:[٣]
ساڵی ١٩٩٥یش لێژنەی کاروباری زانستیی ئەنجومەنی دەروونناسانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی Intelligence: Knowns and Unknowns -دا بڵاو کردەوە کە تێیدا ھاتبوو:[٤]
تێگەیشتەگەلێ کەوا بە ناو ژیرییەوە ئەکەونە بەر باس ھەوڵێکن بۆ ڕوونکردنەوە و ڕێکوپێککردنی ئەم کۆمەڵە دیاردە ئاڵۆزکاوە. ئەگەرچی لە بڕێ شوێنا بابەتەکان بەباشی ڕوون بوونەتەوە، بەڵام ھێشتا ھیچ تێگەیشتەیەکی وا کە وەڵامی گشت پرسیارەکان باتەوە و جێی پەسەندی ھەمووان بێ شێوەی نەگرتووە.ھەر بۆیە، کاتێ لەم دواییە لە بیست و چوار تیۆریستی سەرامە و بەناوبانگ داوا کرا ژیری بناسێنن، بیست و چوار پێناسەی تا ڕادەیەک جیاوازیان پێشکەش کرد.»
ھەوارد گاردنەریش کە یەکێک لە ناوە دیارەکانە لە لێکۆڵینەوە لە بابەت ژیرییەوە ئەڵێ:[٥]