ڕ. خ. پالاسیۆ
ڕاکێل خارامیلۆ[١] (لەدایکبووی ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣) باشتر ناسراو بە ناوی پێنووسەکەی ر. خ. پالاسیۆ، نووسەر و گرافیک دیزاینەری ئەمریکییە.[٢]
ڕ. خ. پالاسیۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕاکێل خارامیلۆ ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣ ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە | نووسەر، گرافیک دیزاینەر |
ڕاکێل خارامیلۆ لە خێزانێکی کۆچەری لە کۆڵۆمبیا لەدایکبووە. ناوبراو نووسەری چەندان ڕۆمانی منداڵانە، وەک پڕفرۆشترینیان کە وۆندەرە،[٢] کە ساڵی ٢٠١٧ کرا بە فیلم. پالاسیۆ وەکو بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە فیلمەکەدا کاریدەکرد. یەکەم ڕۆمانی وێنەیی بەناوی باڵندەی سپییەوە کە لە ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە ھەر لە دونیای وۆندەردایە.[٣]
پالاسیۆ یەکەم کاری وەک دەرھێنەری ھونەری و گرافیک دیزاینەر دەستپێکرد، کە بەرگی کتێبی دیزاین دەکرد بۆ پۆڵ ئۆستەر، تۆماس پینچن و چەندانی تر.[٣][٤]
ژیانی تایبەتی
پالاسیۆ لە قوتابخانەی ئامادەیی مانھاتن بۆ ھونەر و دیزاین خوێندی و پەرەی سەند لە وێنەکێشاندا لە قوتابخانەی پارسۆن بئ دیزاین.[٣] ئەو ئێستا لە نیویۆرک ستی لەگەڵ ھاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی، کالێب و جۆزێف، دەژیت.[٥]
بیبلیۆگرافیا
- وۆندەر، ٢٠١٢.
- ٣٦٥ ڕۆژی وۆندەر: کتێبی وتەکانی مستەر براون، ٢٠١٤.
- ئۆگی و من، ٢٠١٥.
- ھەموومان وۆندەرین.
- باڵندەی سپی، ٢٠١٧.
خەڵات و ڕێزلێنانەکان
- خەڵاتی کریستۆفەر
- کتێبەکەی سەمەرە لە پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمزدا بوو[٦] و ھەروەھا لە پێڕستی خەڵاتی تێکساس بلووبۆنێتیشدا بوو.[٧] کتێبەکە براوەی خەڵاتی قوتابیانی مەین بوو لە ٢٠١٤، خەڵاتی کتێبی مناڵانی دۆرۆتی کانفیێڵد فیشەری ڤێرمۆنت، خەڵاتی مارک توەینی ٢٠١٥،[٨] خەڵاتی نێنێی ٢٠١٥ لە ھاوای،[٩] و خەڵاتی ھەڵبژاردەی خوێنەرە مناڵەکان بۆ ٢٠١٥.[١٠] لە ئیڵینۆی، ھەر دوو خەڵاتی بلووستێم و کلۆدیڵی بردەوە لە ٢٠١٤.[١١]