ڕێگەی ئاوریشم (ڕێکخراوی ھونەری)

ڕێگەی ئاوریشم (بە ئینگلیزی: Silkroad)، کە پێشتر پرۆژەی ڕێگەی ئاوریشم دەناسرا، ڕێکخراوێکی قازانجنەخوازە کە لە ساڵی ١٩٩٨دا بە دەستپێشخەری یۆیۆ ما دەستی بە کار کردووە.[١] ئەم گرووپە بە ھاوکاریی نێوان ھونەرمەندانی وڵاتان و فەرھەنگانی جوداوە دەستی پێکرد. ئامانجی ھاوکاریی ھونەرمەندان و ئاڵوگۆڕی ھونەری و فەرھەنگییە لە نێوان کلتوورە جیاوازەکاندا. بڕێک لەو ھونەرمەندانەی ھاوکاریی ئەم ڕێکخراوەیان کردووە بریتین لە یۆیۆ ما، کەیھان کەڵھوڕ، ئاینۆر دۆغان و کینان ئەزمیھ.[٢]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

ماڵپەری ڕێکخراوی ڕێگەی ئاوریشم