ڕاوکەری لووتکەیی
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
ڕاوکەری لووتکەیی (بە ئینگلیزی: apex predator) ئەم ئاژەڵانە زۆرجار لە لووتکەی ھەرەمی خۆراکدان و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی ھاوسەنگی «ئیکۆسیستم»ەکەیان. نێچیرگرەکانی لووتکە بە شێوەیەکی گشتی گۆشتخۆرن و چەندین ئامرازی پەرەسەندوویان ھەیە کە وایان لێدەکات ڕاوچییەکی کارامە بن.[٣]
نموونەی ڕاوکەرە لوتکەییەکان بریتین لە شێر، پڵنگ، ورچی جەمسەری، نەھەنگی سپیی گەورە و نەھەنگی بکوژ. ئەم ئاژەڵانە پەرەیان سەندووە و بوونەتە ڕاوچییەکی لێھاتوو. ددانی تیژ و چەناگە و ھەستی بەھێز و لە ھەندێک حاڵەتدا خێرایی و چالاکی ناوازەیان ھەیە.