ڕامپەیج (فیلمی ٢٠١٨)
ڕامپەیج (بە ئینگلیزی: Rampage) فیلمێکی خەیاڵی و زانستییە، لەسەر بنەمای یارییەکی ڤیدیۆیی دەرکراوە کە ھەمان ناوی یارییەکەی ھەیە. ئەکتەرانی فیلمەکە دوەین جانسن، نێومی ھاریس، ماڵین ئئەکرما، جو مانگالینۆ، جێفری دین مۆرگان و جێک لاسین. فیلمەکە لەدوای جۆرنی ٢: دوورگە نادیارەکە (٢٠١٢) و سان ئاندریاس (٢٠١٥) سێیەم کاری ھاوبەشییە لەنێوان دوەین جانسن و پێتەن.
ڕامپەیج (فیلمی ٢٠١٨) | |
---|---|
![]() پۆستەری ڕامپەیج | |
دەرھێنەر | بڕاد پیتۆن |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک | ڕیان ئەنجڵ |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ئەندریۆ لۆکینتۆ |
وێنەگری سینەمایی | جارۆن پریزانت |
مۆنتاژ |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | وارنەر برەدرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک[٣] |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٤٠ ملیۆن دۆلار[٤] |
داھات | ٤٢٨ ملیۆن دۆلار[٥] |
لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٨، قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە شاری شیکاگۆ دەستی پێ کرد. فیلمەکە لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدرز بڵاوکرایەوە. داھاتی فیلمەکە لە ھەموو جیھان ٤٢٨ ملیۆن دۆلار بوو، پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانە بۆ فیلمەکە کرا، لەڕووی ڕوونی و ڤیژوەلەوە ستایشکرا لەبەرامبەردا ڕەخنە لە چیڕۆکەکەی گیرا.
بەرھەمھێنان
لە ساڵی ٢٠٠٩، کۆمپانیای وارنەر برەدرز مافی لەبەرگرتنەوەی چیڕۆکی یارییەکەی ڕامپەیج (١٩٨٦) کڕییەوە.[٧] لە تشرینی دووەمی ٢٠١١ پڕۆژەی دروستکردنی ئەم فیلمە لەگەڵ بەرھەمھێنەر جۆن ڕیکارد ڕاگەیاندرا.[٨] لە حوزەیرانی ٢٠١٥، ڕای گەیاندرا کە دوەین جانسن دەبێتە ئەستێرەی فیلمەکە.[٩]
لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧، قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە شیکاگۆ و ئیلینۆی دەستی پێ کرد،[١٠][١١] ھەروەھا فیلمەکە لە شاری ئەتڵانتا وێنەی گیرا.
مۆسیقا
مۆسیقاکە لەلایەن ئاندرۆ لۆکینگتۆن بەرھەم ھێندرا، کە ئەمەش چوارەم کاری ھاوبەشی بوو لەگەڵ دەرھێنەر بڕاد پێتەن.
بڵاوکردنەوە
سەرەتا کۆمپانیای وارنەر برەدرز نیازیان وابوو کە فیلمەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨، بڵاو بکەنەوە، بەڵام لەبەر فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا ڕێکەوتەکەیان پێشخست بۆ ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ بەمەش فیلمەکە دوو حەفتەی دەستکەوت بۆ کۆکردنەوەی داھاتێکی باش لە سینەماکان.[١٢][١٣]
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Rampage»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠.