خەڵکی پەنجابی

(لە پەنجابیەوە ڕەوانە کراوە)

پەنجابی یەکێکە لە خێزان و عەشیرەتەکانی ھیندوو ئاری کە لە ھەرێم یان ناوچەی پەنجابن کە ھەڵکەوتەی شوێنێکی مێژوویین لە ڕۆژھەڵاتی پاکستان و باکووری ھیندستان. لە ڕووی ئاینەوە پەنجابییەکان باوەڕیان بە ھیندوویزم، ئیسلام، ئایینی مەسیحییەت و سیکیزم ھەیە.

پەنجابییەکی بەساڵاچوو

دانیشتووان

پەنجابییەکان بەچەند وڵاتێک دابەشبوون کە وا خەملێنراوە ژمارەیان نزیکەی ١٢٠ میلیۆن کەسە ئەوانیش لەو وڵاتانە دابەشبوونە بەزۆری ھیندستان نزیکەی ٣٢ میلیۆن و پاکستان ٧٦ میلیۆن و بەریتانیای گەورە نزیکەی ٢ میلیۆن و ئیمارات نزیکەی ٧٢٠ ھەزار و کەنەدا ٥٠٠ ھەزار و ئەمریکا نزیکەی ٣٥٠ ھەزار کەس دەبن

پلەوڵاتژمارەی دانیشتووان
١  پاکستان١٠٠٬١٠٩٬٦٠٠
٢  ھیندستان٢٧٬١٠٢٬٤٧٧
٣  شانشینی یەکگرتوو٢٬٣٠٠٬٠٠٠
٤  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٧٢٠٬٠٠٠
٥  کەنەدا٥٠٠٬٠٠٠
٦  ویلایەتە یەکگرتووەکان٣٥٠٬٠٠٠
٧  مالیزیا١٢٠٬٠٠٠
٨  ئوسترالیا٧٢٬٠٠٠
٩  ئیتاڵیا٧٠٬٠٠٠