پێشمەرگە

هێزی نیشتیمانی کوردەکان

پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای «ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان» دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو.

پێشمەرگە
Pêşmerge
ژمارەیەک پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە
لقسوپا
ڕۆڵپاسەوانی ھەرێمی، سوپا
دامەزرانسەرەتای دەیەی ١٩٢٠ / ١٩٤٦،
٢٠٠٣ (شێوەی ئێستا)
بنکەی سەرەکیھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ئاوازی سەربازیئەی ڕەقیب[١]
وێبگەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە
ئەندامان
تەمەنی سەربازی٢١-٤١
خزمەتی زۆرەملێبەبێ خزمەتی زۆرەملێ
ئەندامە چالاکەکان٣٠٠٬٠٠٠[٢] ھەتا ٤٠٠٬٠٠٠[٣][٤][٥]
فەرماندەکان
فەرماندەی گشتینێچیرڤان بارزانی
وەزیری پێشمەرگەشۆڕش ئیسماعیل
دامەزرێنەران
ھاوپەیمانان
سەرجەم ھاوپەیمانان عێراق[٦]
 ئالبانیا[٧]
 ئوسترالیا[٨]
 نەمسا[٩]
 بەلجیکا[١٠]
 بولگاریا[١١]
 کەنەدا[٧]
 کرواتیا[٧]
 قوبرس[١٢]
 کۆماری چیک[١٣]
 دانمارک[١٤]
 ئیستۆنیا[١٥]
 فینلاند[١٦]
 فەڕەنسا[٧]
 ئەڵمانیا[٧]
 یۆنان[١٧]
 مەجارستان[١٥]
 ھیندستان[١٨]
 ئێران[١٩]
 ئیسرائیل[١٩]
 ئیتاڵیا[٧]
 ھۆلەند[٢٠]
 نیوزیلاند[٢١][٢٢]
 نەرویژ[٢٠]
 ڕۆمانیا[٢٣]
 ڕووسیا[٢٤]
 سلۆڤاکیا[٢١]
 سلۆڤێنیا[٢٥]
 سوێد[٢٦]
 شانشینی یەکگرتوو[٧]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان[٧]
مێژوویی:
 چێکۆسلۆڤاکیا[٢٧]
 یەکێتیی سۆڤیەت
[٢٧]
بەشدارییەکان
شەڕەکان

ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ناوی سەربازانی (چەکداران) ی کورد بەکار ھاتووە.کە لەلایەن چایچییەکەی پێشەوا قازی محمد پێشنیار کرا پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا.

ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان.پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لەپێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ.

پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش.

وشەی پێشمەرگە

مێژووناسی کورد کەریم زەند دەڵێت:لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، بە فەرمانی پێشەوا قازی محەممەد لیژنەیەک دانرا بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوێک بۆ ھێزی کوردیی، لیژنەکە بریتی لە ھەژار موکریانی، ھێمن موکریانی، محەمەد تۆفیق وردی و کەریم زەند بوو. ئەم لیژنەیە لە دانیشتنێکی تایبەتدا، گەلێک ناویان تاوتوێ کردووە.لیژنەکە ھەر لە مشتومڕدا بوون کە لە ناکاو خزمەتگوزارێک کە لەوێ بووە و بەردەستیی دەکردن و ناوی میرزای ڕەشیدی بوو گوتی: ئاغایان دەبینم ئێوە کاژێرێکی تەواو خەریکن کە ناوێکی شیاو بدۆزنەوە، لە کاتێکدا ئێمە ناوی پێشمەرگەمان ھەیە، لەمێژە بەکاربراوە.لیژنەکە ناوەکەیان بە شادومانییەوە وەرگرت و ناوی پێشمەرگەیان پێشکەشی پێشەوای مەزن کرد، ئەویش زۆر لای پەسەند بوو و ناوی پێشمەرگە بە فەرمیی ناسرا.

پێکھاتە

[٢٩]

پلە سەربازییەکان

پلە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
جێدارجێداری یەکەمپێشەنگپێشڕەوپێشکار
سەرھەنگسەرتیپسالارسەردارسەرداری یەکەم

فەرماندەکان

فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان:

  • فەریق سیھاد بارزانی: پشتوانی
  • لیوا سیروان بارزانی: مەخموور
  • لیوا مەنسوور بارزانی: لەشکرەکان
  • لیوا ڕەوان بارزانی: ھیزی تایبەت
  • لیوا سۆران محەممەد جاف: کۆماندۆ
  • لیوا فرسەت خەزالی: ھەواڵگری
  • لیوا برووسک قەساب - خانەنشین
  • لیوا مەریوان: یەکەی ٧٠
  • لیوا نەجات عەلی: یەکەی ٨٠
  • لیوا بەھزاد: سوپای بارزان
  • لیوا حەمەڕێگر - پردێ
  • لیوا مەردان چاوشین: قەرەتەپە
  • لیوا مەمحود سەنگاوی - میحوەری گەرمیان
  • لیوا نووری حەمە عەلی: میحوەری ٦
  • لیوا عەزیز بانی: زێرەڤانی
  • لیوا سەید ھەژار: زێرەڤانی

چەک و کەرستە جەنگییەکان

تفەنگ و دەمانچە و زریپۆش و کۆپتەر
تفەنگ و دەمانچەوڵاتی بەرھەمھێنەر
ئەی کەی ئێمیەکێتیی سۆڤیەت
ئێم٤ کاربینویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەی کەی-٤٧یەکێتیی سۆڤیەت
گلۆکنەمسا
تفەنگی ئێم ١٦ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھێکلەر کۆچ جی ٣ئەڵمانیا
ھێکلەر کۆچ جی ٣٦ئەڵمانیا
ئێم ٩ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دۆشکەیەکێتیی سۆڤیەت
زرێپۆش و تانکوڵاتی بەرھەمھێنەر
تانکی تی-٧٢
تانکی تی-٥٤/٥٥
تانکی تی-٦٢
ھەمەڕی ھامڤی
دژە فرۆکەی ئەڤێنجەر (ھامڤی)
تانکی تایپ-٦٩
زریپۆشی بی ئێم پی-١
زریپۆشی بی ئێم پی-٢
زریپۆشی ئی ئی-٩
زریپۆشی باشماستەر
زریپۆشی ئەی تی ئێف دینگۆ
زریپۆشی کۆوگار
زریپۆشی ئی ئی-١١
کۆپتەر و فڕۆکە
ئی سی-٢٢٥
ئی سی-١٣٥
ئی سی-٦٣٥
ئی سی-٧٢٥
میل مای-١٧
میل مای-٨
سێسنا-٢٠٨ کەرەڤان
ستۆڵ چ-٧٠١
بلاک شەیپ پرایم
ئیکاروس سی-٤٢
بێل-٥٨ کیۆوا
سیکۆرسکی ئێس-٣٣٣
ئی سی ئەی ئێس-٣٥٠

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش، پارتە کوردستانییەکان لە وشەی پێشمەرگە بۆ ھێزە چەکدارەکانیان کەڵک وەردەگرن. بە شێوەی دیاریکراو لە ئێستاکەدا، بە ھێزە چەکدارەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی ڕزگاری، سوپای ڕزگاریی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان پێشمەرگە دەوترێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرێت.

لە سەربزێویی کوردانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٧٩دا، ھێزەکانی دو ڕێکخراوی چەکداری فیدایی، واتە چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (ئەرتەشی ڕزگارکەری گەلانی ئێران)[٣٠] و ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران-کەمینە[٣١] لە وشەی پێشمەرگەیان کەڵک وەردەگرت و ناوی پێشمەرگەی فیدایییان لە سەری ھێزە چەکدارانی خۆی دانابوو.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان