پۆڕن

پۆڕن یان پۆرنۆگرافی فیلمی ڕووت بریتییە لە نیشاندانی ئەندام و توخمی سێکسیی لە پێناو ورووژاندن.[١] پۆرن دەکرێت لە ڕێی وێنەی گۆڤارەکان، ئەنیمەیشن، نووسین، فیلم، ڤیدیۆ یان یاری بڵاوبکرێتەوە، پۆرن جیاوازە لەگەڵ هەندێک لە نمایشە ڕاستەوخۆکان وەک شۆوە سێکسییەکان و ستریپەرەکان. لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگاوە ئاڵوودەبوون و سەیرکردنی بەرهەمە پۆرنۆگرافییەکان بە خراپ و قێزەوەن دەبینرێت.[٢]

هەندێک جار هێمای XXX بۆ پۆڕن بەکاردێت

لەگەڵ هاتنی ئینتەرنێت، پیشەسازی پۆرن پەرەی سەند کە ساڵانە ملیاران دۆلار قازانج دەکەن.[٣] تەنها لە ئەمریکا قازانجی پیشەسازییەکە خۆی لە ٢٫٥ ملیار دۆلار دەبینێتەوە،[٤] لە ئاستی جیھانیش گەیشتۆتە ١٠-١٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی.[٥]

سەرچاوەکان