پۆلێنکەری بەیزی ساویلکە
- وتار
- وتووێژ
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
پۆلێنکەری بەیزی ساویلەکە (بە ئینگلیزی: naive Bayes classifier) جۆرێک لە ئەلگۆریتمی پۆلێنی ئامارییە کە لەسەر یاسای بەیزە.[١] ھۆی ئەوەی بەم ئەلگۆریتمە دەوترێت بەیزی ساویلکە یا گەمژە (بە ئینگلیزی: idiot's Bayes) ئەوەیە کە وایدادەنێت کە گۆڕەکەکان بە تەواوی سەربەخۆن.[٢] واتە ئەمە ئەمە فەرزی بنەمایی بەیزی ساویلکەیە. بەیزی ساویلکە سەرەتا لە شیکاریی تێکستدا دروست کرا و ئێستەش لە باوترین ئەلگۆریتمەکانی شیکاریی تێکستە. یەکێک لە ڕێگەکانی باشترکردنی کارایی ئەم ئەلگۆریتمە جووتکردنییەتی لەگەڵ بەراوردی چڕیی ناوکییە.[٣]
پۆلێنکەری بەیزی ساویلکە لەسەر بنەمای یاسای بەیزە کە ئەویش لە تیۆریدا جۆرێک لە ئەگەری شەرتییە. واتە ئەگەر لە پرسیارێکی پۆلێندا n گۆڕەکمان ھەبێت و K پۆل، ئەگەری ئەوەی نموونەیەکی تایبەت وەک ھی پۆل یا کلاسی بێت بەم شێوەیە دەنووسرێت:
کە تێیدا ماتریسی n گۆڕەکەکەیە. ئیستە لەبەر ئەوەی بەیزی ساویلکە وەھای دادەنێت کە گۆڕەکەکان سەربەخۆ بن، ئەگەری ھاوبەشیان دەبێت بە زەربی ئەگەرەکانیان. بۆیە دەکرێت ئەو ھاوکێشەیەی سەرەوە بە شێوەی زەربی n ئەگەر بنووسرێتەوە.