پارشێو
ژەمێکە پێش نوێژی بەیانی دەخورێت لەلایەن موسڵمانان، لەو کاتانەی کە ڕۆژوودەگرن
پارشێو یان پاشێو (بە عەرەبی: سحور) بەو ژەمە دەوترێت کە موسڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەیخۆن، لە ماوەی مانگی ڕەمەزان، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو ببن. کاتی ئەم ژەمە کۆتاییی دێت لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی. خواردنی ئەم ژەمە لەو کاتە بۆ ئەوەیە کە ڕۆژووگران وزەی پێویست بەدەست بھێنن و بتوانن ڕۆژووەکەیان بگەیەننەسەر.[١]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ed/Suhur.jpg/250px-Suhur.jpg)
پارشێو لە دەقە ئیسلامییەکان
لە چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەر موحەممەد «د. خ.» باسی پارشێو کراوە. لەوانە:
- «جیاکەرەوەی ڕۆژووی ئێمە و ڕۆژووی ئوممەتانی خاوەن کتێب (أهل الكتاب) خواردنی پارشێوە.» عومەری کوڕی عاس ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٢]
- «بەرەکەت لە سێ شت دایە: جەماعەت، و تریت (نانەوڵە)، و پارشێوکردن.» سەلمان ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٣]
- «ئەم پارشێوە بەرەکەتە خوا پێی بەخشیون، نەکەن لە دەستی بدەن.» عەبدوڵڵای کوڕی عەرس ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٤]
- «پارشێو کردن خواردنێکی بەبەرەکەتە، نەکەن لەدەستی بدەن، ئەگەر بە خواردنەوەی قومێک ئاویش بێ، چونکە خوای پەروەردگار و فریشتەکانی سەڵاوات دەدەن لەسەر ئەو کەسانەی پارشێو دەکەن.» ئەبوو سەعید خودری ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٥]
ئەمانەش ببینە
- بەربانگ
- ڕۆژوو
پەراوێزەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکژیریی دەستکردتایبەت:گەڕانیارسانقوزتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانمەحوییارمەتی:لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتنمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیپەردەی کچێنیجەنگی جیھانیی دووەمخەلافەتی ڕاشدینجێژنی قوربانشێخ نەھرۆ کەسنەزانیخۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆناسیکس ئەکسیسکێری مرۆڤمەلا مستەفا بارزانیکوردویکیپیدیا:سەبارەتکوردستاندەستپەڕسێکسی کۆمیمێژووی کوردتاقیکردنەوەی شاھانەھەولێرڕەپبوونی کێرپیرەمێردسێکسویکیپیدیامحەممەدسلێمانینەمساl8h8pویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونعەبدوڵڵا پەشێوویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاقازی محەممەدفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی