وەڵامدانەوەی ویلایەت و حکومەتە ناوچەییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر پەتای جیھانی کۆڤید-١٩

حکومەتی ویلایەت، ناوچە و حکومەتە ناوخۆیییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەستاون بە ئەنجامدانی کاردانەوە وەک وەڵامێک لەدژی پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لەرێی ڕاگەیاندنی چەند جۆرێک لە باری لەناکاو، داخستنی قوتابخانەکان و شوێنە گشتییەکان، قەدەغەکردنی ھاتووچۆ و چەند ڕێکارێکی دیکە بەمەبەستی کەم کردنەوەی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

چەند کۆمەڵەیەک لە ویلایەتەکان ھەستان بە واژۆکردن و ئەنجام دانی لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن بەمەبەستی ڕێکخستنی ھەندێک لە شێوازی ڕێکار و وەڵامدانەوەکانیان. لە کەناری ڕۆژاوا: ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، ئۆریگن و واشنگتۆن. لە باکوری ڕۆژھەڵات: ویلایەتەکانی ماسەچوستس، نیۆرک، نیوجێرسی، کەنێتەکەت، دێلوێر، پێنسلڤینیا و ڕۆد ئایلەند وە لە ناوەڕاستی ڕۆژاوا: ویلایەتەکانی میشگەن، ئۆھایۆ، وێسکانسن، مێنسۆتا، ئێلنیۆس، ئیندیانا و کێنتاکی.[١][٢][٣]

ویلایەتی نیۆرک

لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠٢٠دا، باری لەناکاو ڕاگەیەندرا لەلایەن لێپرسراوی ویلایەتەکە (ئاندرۆ کۆمۆ).[٤]

لە ١٣ی ئازاردا، پشکنینی گەرۆک لە شاری نیو ڕۆچێڵ و ناوچەی وێستمنسەر دەستی پێکرد.[٥]

لە ١٥ی ئازاردا، قوتابخانە گشتییەکان لە ناوچەکانی وێستمنستەر، سەفۆڵک، ناساو و شاری نیۆرک داخراون.[٦]

لە ١٧ی ئازاردا، پارێزگار (دێ بڵازیۆ) ڕایگەیاند کە بەڕێوبەرایەتی شارەکە بیر لە کەرەنتینەکردنی شارەکە دەکەنەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو.[٧]

لە ٢٠ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە (کۆمۆ) ھەستا بە ڕاگەیاندنی فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا کە ھەموو دوو ھەفتە جارێک فەرمانەکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێتەوە.[٨]

لە ٢٩ی ئازاردا، فەرمانی مانەوە لە ماڵەوە تا ١٥ی نیسان درێژکرایەوە.[٩]

لە ٧ی نیسان، فەرمانەکە ھەتا ٢٩ی نیسان درێژکرایەوە.[١٠]

ویلایەتی ئالاسکا

لە ١٢ی ئازاردا، لە ویلایەتی ئالاسکا فرۆکەوانێکی فرۆکەی بارھەڵگر یەکەمین باری تووشبووی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بوو. ھەموو جۆر و قەبارە مەراسیمێک (ئاھەنگی گۆرانی، کۆبوونەوە و بۆنە یاریییەکان) لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا ھەڵوەشایەوە.[١١]

لە ١٣ی ئازاردا، ھەتا ٣٠ی نیسان قوتابخانەکان داخران بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[١٢]

لە ١٨ی ئازاردا، لە ھەوڵێکی حکومەتی ئالاسکادا بۆ بەرگرتن بە نەخۆشییەکە چێشتخانەکانی شوێنی نان خواردنیان ھەیە داخران.[١٣]

لە ٢٧ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە (مایک دەنلێڤی) ھەستا بە دەرکردنی چەند بڕیارێک بۆ سەراتسەری ویلایەتەکە وەک: مانەوە لە ماڵەوە، قەدەغەکردنی گەشت لە نێوان ناوچەکانی ناوخۆیی ویلایەتەکە، خود کەرەنتینە کردن بۆ سەردانیکەرانی دەرەوەی ویلایەتەکە و ھەروەھا ڕێگەدان بە ناوچە و کۆمەڵگە بچووکترەکان بە دانانی ڕێکاری توندتر لەسەر گەشت).[١٤]

ئارکەنساس

لە ١١ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە (ئاسا ھەچنسن) ھەستا بە ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی تەندروستی گشتی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ یەکەمین تووشبووی گوومانلێکراو بە نەخۆشییەکە.[١٥]

لە ١٢ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەتەکە فەرمانی دا بە داخستنی قوتابخانەکان لە ناوچەکانی سالین، جێڤرسن، پولاسکی و گرانت ھەتا ڕێکەوتی ٣٠ی ئازار.[١٦]

لە ١٤ی ئازاردا، پاسەوانی نەتەوەیی ئارکەنساس چالاک کرا بۆ یارمەتیدانی کردەی دابینکردن پێداویستی، گواستنەوە و کارپێکردنی ناوندەکانی پەیوەندی فریاگوزاری.

لە ١٥ی ئازاردا، ھەچنسن لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە ھەموو قوتابخانە گشتییەکانی ویلایەتەکە لە ڕۆژی ١٧ی ئازارەوە دادەخرێن.[١٧]

لە ١٧ی ئازاردا، لێپرسراوی ویلایەت (ھەچنسن) بۆ ماوەی دوو ھەفتە قۆمارخانەکانی داخست.[١٨]

لە ١٩ی ئازاردا، ھەستا بە درێژکردنەوەی داخستنی قوتابخانە گشتییەکان ھەتا ڕێکەوتی ١٧ی نیسان و فەرمانی بە چێشتخانە و مایخانەکان کرد کە دەتوانن کار بکەن تەنھا لەرێی خزمەتگوزاری گەیاندنەوە.[١٩]

لە ٣ی نیسان دا، شاری بێنتن و ناوچەی سالین ھەستان بە دەرکردنی فەرمانی لە ماڵەوە مانەوەی کەسانی ھەرزەکار و لاو.[٢٠]

ڕێکارەکان لەسەر ئاستی ویلایەتەکان

ئەم ڕیزبەندییەی خوارەوە بریتییە لەو ڕێکار و بریارانەی لەسەر ئاستی ویلایەتەکان فەرمانی جێبەجێ کردنیان بۆ دەرچووبوو وەک سنووردارکردن، کەم کردنەوە و داخستنی ناوەندەکان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوە پەتا جیھانییەکە. بەڵام سەرەڕای ئەم ڕێکارانە چەندین وڵات و دەسەڵاتی ناوچەیی و ناوخۆیی دیکە ھەستابوون بە سەپاندنی ڕێکار و ڕێنمای توندتر.

ویلایەت/ناوچەڕاگەیاندنی باری لەناکاوفەرمانی مانەوە لە ماڵەوەداواکاری دەمامک لە شوێنە گشتییەکان داقەدەغەکردنی کۆبوونەوەکانسنووردارکردنی گەشت بۆ دەرەوەی ویلایەتفەرمانی داخستن
قوتابخانەکانباخچەی ساوایانمەیخانە و چێشتخانەکانفرۆشگا ناسەرەکییەکان
ئالەباما١٣ی ئازار٤ی نیساننەخێر١٠ کەس یان زیاترنەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ئالاسکا١١ی ئازار٢٨ی ئازارنەخێر١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ساموای ئەمریکی٢٩ی کانوونی دووەمنەخێرنەخێر١٠ کەس یان زیاترھەڵپەساردنی گەشتکردنبەڵێبەڵێنەخێرنەخێر
ئەریزۆنا١١ی ئازار٣١ی ئازارنەخێر٥٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی سنوورداربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ئارکەنساس١١ی ئازارنەخێرنەخێر١٠ کەس یان زیاترنەخێربەڵێبەڵێبەڵێناوچەیی
کالیفۆرنیا٤ی ئازار١٩ی ئازاربەڵێھەموونەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
کۆلۆرادۆ١٠ی ئازار٢٦ی ئازارنەخێر١٠ کەس یان زیاترنەخێربەڵێسنووردارکراوبەڵێبەڵێ
کەنێتەکەت١٠ی ئازار٢٣ی ئازاربەڵێھەمووکەرەنتینی پێشنیارکراوبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
دێلوێر١٢ی ئازار٢٤ی ئازاربەڵێھەمووکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ناوچەی کۆلۆمبیا١١ی ئازار٣٠ی ئازارنەخێر١٠ کەس یان زیاترنەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
فلۆریدا١١ی ئازار٣ی نیساننەخێر١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی سنوورداربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
جۆرجیا١٤ی ئازار٣ی نیساننەخێر١٠ کەس یان زیاترنەخێربەڵێنەخێربەڵێبەڵێ
گوام١٤ی ئازارنەخێرنەخێرھەموونەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ھاوای١٤ی ئازار٢٥ی ئازاربەڵێ١١ کەس یان زیاتر لەگەڵ کۆبوونەوەی بە کۆمەڵکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ئایداھۆ١٣ی ئازار٢٥ی ئازارنەخێرھەمووکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێسنووردارکراو
ئێلینۆیس٩ی ئازار٢١ی ئازاربەڵێھەموونەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ئیندیانا٦ی ئازار٢٥ی ئازارنەخێرھەموو کەسێک لە دەرەوە/ ١١ کەس یان زیاتر لە ماڵەوەنەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ئایوا٩ی ئازارنەخێرنەخێر١٠ کەس یان زیاترنەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
کانسەس٩ی ئازار٣٠ی ئازاربەڵێ١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی سنوورداربەڵێنەخێربەڵێبەڵێ
کێنتاکی٦ی ئازار٢٦ی ئازارنەخێر١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
لویزیانا١١ی ئازار٢٣ی ئازارنەخێر١١ کەس یان زیاترنەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
مەین١٥ی ئازار٢ی نیسانبەڵێ١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێسنووردارکراو
مێرلەند٥ی ئازار٣٠ی ئازاربەڵێ١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
ماسەچوستس١٠ی ئازار٢٤ی ئازار (ڕێنمایکراو)بەڵێ١١ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
میشگن١١ی ئازار٢٤ی ئازاربەڵێھەموونەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
مینسۆتا١٣ی ئازار٢٧ی ئازارنەخێرھەموونەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
میسسپی٤ی ئازار٣ی نیساننەخێرھەموونەخێربەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
میزۆری١٣ی ئازار٦ی نیساننەخێر١٠ کەس یان زیاترناوچەییبەڵێنەخێربەڵێبەڵێ
مۆنتانا١٢ی ئازار٢٨ی ئازارنەخێر١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
نیبراسکا١٣ی ئازارنەخێرنەخێر١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی سنوورداربەڵێسنووردارکراوسنووردارکراونەخێر
نیڤادا١٢ی ئازار١ی نیسانبەڵێ١٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ
نیوھامشێر١٣ی ئازار٢٧ی ئازارنەخێر٥٠ کەس یان زیاترکەرەنتینی ناچارییبەڵێبەڵێبەڵێبەڵێ

سەرچاوەکان