وەزارەت

وەزارەت یان شالیاری یەکێکە لە بەشە پێکھێنەرەکانی حکوومەت.وڵاتانی جیھان کارەکانیان بە چەند لق دابەش کردووە و بۆ ھەر لقێک لە کارەکان، بەرپرسێکی تایبەتیان داناوە کە پێی دەڵێن وەزیر یاخود شالیار. ھەر وەزیرێک دەبێتە بەرپرسی بەڕێوەبردنی کارەکانی وەزارەتێک.

وەزارەتەکان

ئەمە پێڕستی ھەندێک لە وەزارەتەکانە، کە بەپێی وڵاتەکان دەگۆڕێت.

  • وەزارەتی پەروەردە
  • وەزارەتی کاروباری دەرەوە
  • وەزارەتی دارایی
  • وەزارەتی تەندروستی
  • وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
  • وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
  • وەزارەتی ڕێگاوبان
  • وەزارەتی کار
  • وەزارەتی ناوخۆ
  • وەزارەتی داد
  • وەزارەتی بەرگری
  • وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆژیا
  • وەزارەتی فەرھەنگ (ڕۆشنبیری)
  • وەزارەتی کانزا و سەرچاوە سروشتییەکان
  • وەزارەتی نیشتەجێکردن
  • وەزارەتی وزە
  • وەزارەتی زانیاری


  • دەروازەی یاسا