ویڵیام ھیووەڵ
ویڵیام ھیووەڵ (William Whewell – لەدایکبوون: ١٧٩٤، مردن: ١٨٦٦) خەڵکی ئینگلیز، زۆرزان، زانستیار، کەشە، فەیلەسووف، ئایینناس و دیرۆکناسی زانست بوو. ئەو کارتێکەرییەکی زۆری لەسەر زانستیارە گەورەکانی ڕۆژگاری خۆی بوو: جۆن ھێرشڵ، چارڵز داروین، چارڵز لیەڵ و مایکڵ فارادەی. ھەروەھا ئەو داھێنەری ھەندێک زاراوەیە کە ئەمڕۆژە بەکاردەھێنرێن، بەرچاوترینیان وشەی scientist (= زانستیار) ە (لە ساڵی ١٨٣٣دا).
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/44/Whewell_William_signature.jpg/200px-Whewell_William_signature.jpg)
ژیان و کار
ھیووەڵ لە بنەماڵەیەکی ھەژار لە لەنکەستێر لەدایکبوو. باوکی دارتاشێک بوو کە دەیخواست کوڕەکەی لە داھاتوودا کارەکەی بگرێتە بەر، بەڵام ئەو ڕاتبەیەکی لە زانکۆی ترینیتی وەرگرت و بۆ خوێندن چوو بۆ ئەوێ (ساڵی ١٨١٢). دواتریش بوو بە مامۆستای زانکۆ.
ساڵی ١٨٦٦ لە ئەسپ داکەوت و مرد.
🔥 Top keywords: دەستپێکژیریی دەستکردتایبەت:گەڕانیارسانقوزتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانمەحوییارمەتی:لابردنی داڕێژەکانی ڕاگرتنمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیپەردەی کچێنیجەنگی جیھانیی دووەمخەلافەتی ڕاشدینجێژنی قوربانشێخ نەھرۆ کەسنەزانیخۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆناسیکس ئەکسیسکێری مرۆڤمەلا مستەفا بارزانیکوردویکیپیدیا:سەبارەتکوردستاندەستپەڕسێکسی کۆمیمێژووی کوردتاقیکردنەوەی شاھانەھەولێرڕەپبوونی کێرپیرەمێردسێکسویکیپیدیامحەممەدسلێمانینەمساl8h8pویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونعەبدوڵڵا پەشێوویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاقازی محەممەدفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی