ویسلی فۆفانا (یاریزانی تۆپی پێ)

ویسلی فۆفانا (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە وەک بەرگریکار یاری دەکات لە خولی پرێمییەرلیگدا بۆ یانەی لیستەر سیتی.

ویسلی فۆفانا (یاریزانی تۆپی پێ)
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٦–٢٠٠٨ڕیپۆس ڤیترۆلێس
٢٠٠٨–٢٠١٠باسین مینێر
2010–2011پێنێس میرابو
٢٠١١–٢٠١٥یێل ئەیر
٢٠١٥–٢٠١٨ساینت ئیتیان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
٢٠١٩–٢٠١٩ساینت ئیتیان٢١(٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ساینت ئیتیان٢٠(١)
٢٠٢٠-لیستەر سیتی٣٧(٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢٠-فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان٥(٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٣ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢

ژیانی سەرەتایی و کەسی

فۆفانا لە مارسێلیا لە شاری بۆش-د-رۆن لە فەڕەنسا لەدایکبووە.[٤] باوکی ئیڤۆریایە، لەکاتێکدا دایکی فەڕەنسییە.[٥] یەکێکە لە شەش منداڵی خێزانەکە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد و لەو کاتەدا یاری دەکرد بۆ یانەی ڕیپۆس ڤیتڕۆڵز.[٦]

فۆفان لە ڕوویی دینییەوە موسوڵمانە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١، لە دوای کاتژمێرێک یاریکردن دانیشت لە کاتی بردنەوەی ٣–٠ی لیستەر بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن، لەکاتێکدا فۆفانا بەڕۆژوو بوو بۆ مانگی ڕەمەزان.[٧] لە یاریی دواتردا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، یارییەکە وەستێنرا دوای نیو کاتژمێر بۆ ڕێگەدان بە فۆفانا و شێخۆ کوایەتێ بۆ ئەوەی ڕۆژووەکەیان لە مانگی ڕەمەزاندا بشکێنن.[٨]

کاروانی یانە

ساینت ئیتیان

لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لە سیستەمی لاوانیان بووە، فۆفانا یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ ساینت ئیتیان واژوو کرد لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٨.[٩] یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولی ناوخۆی فەڕەنسیدا (لیگ١) بەرامبەر نیس لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩.[١٠]

لیستەر سیتی

فۆفانا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گواسترایەوە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی لیستەر سیتی ئینگلتەرا و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژوو کرد.[١١] تێچووی گواستنەوە کە درا بە ساینت ئیتیان گەیشتە ٣٦٫٥ ملیۆن پاوەند.[١٢] لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١، فۆفانا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی لیستەر سیتی بردەوە دوای ئەوەی لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە دەنگدرا.[١٣]

لە ٤ی ئابی ٢٠٢١، لە کاتی یارییەکی دۆستانەی پێش وەرز بەرامبەر ڤیاڕیال، فۆفانا قاچێکی شکا دوای ئەوەی لە ھەڵێکدا لەلایەن فێر نینۆ بەر لێدان کەوت[١٤] لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، فۆفانا یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا لەدوای پێکانەکەی، گۆڵێکی تۆمار کرد لە دۆڕاندنیان بەرامبەر ستەید ڕێنسی فەڕەنسی لە خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا کە وای کرد لیستەر بگاتە قۆناغی داھاتوو بە ئەنجامی ھەردوو یاری ٣–٢.[١٥] لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ دا لیستەر سیتی فۆفانای نارد بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵان بۆ ڕاھێنان بەھۆی ویستی یاریزانەکە بۆ ڕۆیشتن.[١٦]

ئاماری کاروانی وەرزشی

ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢[١٧]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانەوەرزخولجامی نیشتیمانیجامی خولئەورووپاکۆی گشتی
ئاستیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکان
ساینت ئیتیان٢٠١٨–١٩لیگ ١٢٠٠٠٠٠-٢٠
٢٠١٩–٢٠لیگ ١١٤١٦١٢٠٢٠٢٤٢
٢٠٢٠–٢١لیگ ١٤٠---٤٠
کۆی گشتی٢٠١٦١٢٠٢٠٣٠٢
لیستەر سیتی٢٠٢٠–٢١پرێمیەرلیگ٢٨٠٤٠٠٠٦٠٣٨٠
٢٠٢١–٢٢پرێمییەرلیگ٧٠٠٠٠٠٥١١٢١
٢٠٢٢–٢٣پرێمییەرلیگ٢٠٠٠٠٠-٢٠
کۆی گشتی٣٧٠٤٠٠٠١١١٥٢١
تەواوی کاروانی وەرزشی٥٧١١٠١٢٠١٣١٨٢٣


خەڵاتەکان

ساینت ئیتیان

  • دووەم لە جامی فەڕەنسا: ٢٠١٩–٢٠[١٨]

لیستەر سیتی

  • جامی تۆپی پێی ئینگلتەرا (ئێف ئەی): ٢٠٢٠–٢١[١٩]

تاکەکەسی

  • تیمی جیھانیی لاوان خوار ٢٠ ساڵان IFFHS: 2020[٢٠]

سەرچاوەکان