نۆردیسک فیلم

نۆردیسک فیلم[٤] (بە Danish: Nordisk Film A/S) کۆمپانیایەکی ڕابواردنی دانمارکییە کە لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٠٦ لە شاری کۆپنھاگن لەلایەن فیلمساز ئۆلێ ئۆلسن دامەزراوە،[٥] لە بواری بەرھەمھێنانی فیلم و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و ھەروەھا دابەشکردنی فیلمدا کار دەکات. چوارەم کۆنترین ستۆدیۆی فیلمی جیھانە لە دوای کۆمپانیای فیلمی گۆمۆ، پاتێ، و تیتانوس و کۆنترین ستۆدیۆیە کە تا ئێستا بە چالاکی مابێتەوە.[٦][٧]

نۆردیسک فیلم
Nordisk Film A/S
ناوی پێشووتر
ئۆلێ ئۆلسن فیلمفابریک
چەشن
لکێنراو
پیشەسازیڕابواردن
دامەزرا٦ی تشرینی دووەمی ١٩٠٦؛ ١١٧ ساڵ لەمەوبەر (١٩٠٦-١١-0٦)
دامەزرێنەرئۆلێ ئۆلسن
بارەگا
ڤالپی، کۆپنھاگن
،
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ئاڵن ماتسن ھانسن
(بەڕێوەبەری جێبەجێکار)
بەرھەمەکانفیلم، بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی
داھاتincrease ٥٥٩ ملیۆن (٢٠١٨)[١]
Operating income
decrease ٢٨ ملیۆن (٢٠١٨)[١]
بەشێکە لەئێگمۆنت گرووپ
ناسەرەکیگرووپی ستۆدیۆکانی ئەڤەلانچ
گڵۆبڵگەیت ئینتەرتەینمنت[٢]
سووپەرماسیڤ گەیمز
مێرکووری ستیم (٤٠٪)[٣]
وێبگەnordiskfilm.com

فیلمەکان

  • سەگ (٢٠٢٢)
  • تونێل (٢٠١٩)
  • چلەی ھاوین (٢٠١٩؛ ھاوبەرھەمھێنان و دابەشکردن لە سکاندیناڤیا)
  • ٩ی نیسان (٢٠١٥)
  • جەنگێک (٢٠١٥)
  • کاتێک گیانلەبەران خەو دەبینن (٢٠١٤)
  • یارمەتی! من ماسیم (٢٠٠٠)

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان