نفرتیتی
نەفەرنێفێرواتێن نەفەرتیتی (/ˌnɛfərˈtiːti/) (نزیکەی ١٣٧٠ – نزیکەی ١٣٣٠ پێش زایین) شاژنی شانشینی ١٨ی میسری کۆن بووە، هاوسەری
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/52/Nefertiti_bust_-_Altes_Museum_-_Berlin.jpg/220px-Nefertiti_bust_-_Altes_Museum_-_Berlin.jpg)
نفرتیتی | |
---|---|
تاتۆهیبا | |
لەدایکبوون | وڵاتی میتانی |
مەرگ | میسر |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | تاتۆهیب |
ئایین | خۆرپەرەستی |
باوان |
|
گەورەی شاهانەی فیرعەون ئەخناتن بووە[١]. نەفێرتیتی و هاوسەرەکەی بە چاکسازییەکی ڕیشەیی لە ئایینی دەوڵەتدا ناسرابوون، کە دێنی کۆنی میسریان واز لێ هێناو و بوون بە خۆرپەرەست. نفرتیتی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە قۆناغێکدا حوکمڕانی دەکرد کە دەتوانین بڵێین دەوڵەمەندترین قۆناغی مێژووی میسری کۆن بوو. هەندێک لە زانایان پێیان وایە کە نەفەرتیتی دوای مردنی هاوسەرەکەی و پێش بەرزبوونەوەی توتانخامون بۆ ماوەیەکی کورت بە ناوی نێفێرنێفێرواتن حوکمرانی کردووە. ئەگەر نەفەرتیتی وەک فیرعەون حوکمڕانی کردبێت، ئەوا حوکمڕانییەکەی بە ڕووخانی ئامارنا و گواستنەوەی پایتەخت بۆ شاری نەریتی تیبس بوو[٢]
ناو و ناونیشان
سەرەتا باشترە بزانین ناوی سەرەکی نفرتیتی تاتۆهیبا بوە[٣]
نفرتیتی چەندین نازناوی هەبوو، لەوانە:
شازادەی بۆماوەیی
گەورەی ستایشەکان
خانمی نیعمەت
شیرینی خۆشەویستی
خانمی دوو خاکەکە
هاوسەری پاشای سەرەکی، خۆشەویستەکەی
هاوسەری پاشای گەورە، خۆشەویستەکەی
خانمی هەموو ژنان
خاتوونی میسری سەرەوە و خوارەوە
لە کاتێکدا کە بێژەکردنی میسری مۆدێرن ناوەکەی بە نفرتیتی دەگۆڕێت، ناوەکەی ڕستەی nfr.t jj.tj بووە "ئەو جوانە هاتووە" و ڕەنگە لە هاوچەرخدا نافتیتا لە نەفرات-یتای کۆنتر یان ڕەنگە نافێرتی-یتی گوتبێتەوە. ناوی نفرتیتی، بە میسری Nfr.t-jy.tj،
ئەتوانین بڵێین وەڕگێڕانی ناوەکەی بە کوردی ئەمەیە "ژنە جوانەکە هاتووە[٤]