ناحیەی حەمدانیە
ناحیەی حەمدانیە، (بە عەرەبی: ناحیة الحمدانیة، بە ئینگلیزی: Al-Hamdaniya subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە دەشتی نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەقووشە.[١][٢]
ناحیەی حەمدانیە | |
---|---|
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
قەزا | حەمدانیە |
بوون بە ناحیە | ١٩٣١ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٧٤ مەتر (٨٩٩ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و گۆرانی)، عەرەبی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و ئێزیدی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
- لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی ئەلحەمدانیە.[٣]
مێژوو
تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی ئەلحەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و بەرتڵە و کەڵەک، دامەزرا. [٤]
جوگرافیا
سنوری ناحیەی حەمدانیە:
- لە باکوورەوە ناحیەی باشیک و ناحیەی بەرتڵە
- لە باشوورەوە ناحیەی نەمروود
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی کەڵەک.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی حەمام عەلیل.[٥]
دانیشتووان
پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە بەم جۆرەیە:لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە لەم نەتەوانە پێک ھاتوون، زۆرینەی بە پلەی یەک مەسیحییەکان و پاشان پلە دوو کوردەکان و دواتر عەرەب و تورکمان.
کشتووکاڵ
شوێنەوار
کارگێڕی
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٤) گوند.[٦]
ئەمانەش ببینە
- ناحیەی حەمدانیە
- ناحیەی نەمروود
- ناحیەی بەرتڵە