ناجی تاڵیب
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
ناجی تالیب | |
---|---|
٢٩یەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق ٦ەمین سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٩ی ئابی ١٩٦٦ – ١٠ی ئایاری ١٩٦٧ | |
سەرۆک کۆمار | عەبدولڕەحمان عارف |
پێشینە | عەبدولڕەحمان بەزاز |
پاشینە | عەبدولڕەحمان عارف |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٩١٧-٠٧-0١) ١ی تەممووزی ١٩١٧ ناسریە، ئیمپراتۆری عوسمانی |
مردن | ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢(٢٠١٢-٠٣-٢٣) (٩٤ ساڵ ژیاوە) بەغداد، عێراق |
ئایین | شیعە، ئیسلام |
ناجی تاڵیب (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩١٧ – مردووی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢)[١] لەماوەی ١٩٦٦–١٩٦٧، ٥٢ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. ئەمەش کاتێک شوێنی عەبدولڕەحمان بەزازی گرت.[٢]
تاڵیب لە ساڵانی ١٩٣٦ تاکوو ١٩٣٩ لە ئەکادیمیای سەربازی بەریتانی خوێندوویەتی. لە ساڵانی ١٩٥٤ و ١٩٥٥ چووەتە لەندەن وەک شارەزایەک لە بواری سەربازی. ئەوکاتەی خانەنشین بوو لە سەربازی ئەوا لەپلەی لیوا بوو.[٢]
ناجی تاڵیب کوڕی محەممەد عەلی ئەلئەنزی[٣] لە یەکی تەممووزی ساڵی ١٩١٧ لە ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار لەدایکبووە، ڕەچەڵەکی باوکی بەناوی حاجی تاڵیب دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی عەنزەی عەرەبی. خێزانەکەی لە چینی خاوەن زەوی و زارەکان بوو لە عێراق و موڵکەکانیان تا ئێستا لە ناسریە لەگەڵ سووق ئەلشیوخ و ئەلعەکیکە ماونەتەوە، باوکی لەو کاتەدا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە. دایکی ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی نەواس لە سووق ئەلشیوخ (خوشکی حەج مەزھەر ئەلنەواس) و یەکێکە لە خێزانە ناسراوەکانی ئەو شارە. تا ئێستاش موڵکی ناجی تاڵیب لە شاری سووق ئەلشیوخ دایە. خاوەنی دوو کوڕ (یەکەمیان پزیشک و خوێندکارێکی تاراوگە لە لەندەن و دووەمیان ئەنمەر کە لە بواری بازرگانی کار دەکات لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا) و چوار کچی ھەبوو، ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ڕەفیقە کرد کە ھاوبەشی ژیانی بوو، ئەویش دوای چەند مانگێک لە مردنی ناجی تاڵیب کۆچی دوایی کرد، چونکە نەیتوانی بە تەنیا بەردەوام بێت.
ئینتیدابی بەریتانی لە عێراق (١٩٢٠–١٩٣٢) | |
---|---|
شانشینی عێراق (١٩٣٢–١٩٥٨) | |
کۆماری عێراق (١٩٥٨–٢٠٠٣) | |
ئەنجومەنی حوکمی عێراق (٢٠٠٣–٢٠٠٤) | |
کۆماری عێراق (لە ٢٠٠٤ەوە) | |
* کاتی † سەربازی |