مکمافیا

مکمافیا بریتییە لە زنجیرەیەکی دراما کە وەرزی یەکەم لە ھەشت زنجیرە پێکدێت و لە بەرھەمھێنانی بی بی سییە و لە لایەن حوسێن ئەمینی و جەیمز واتکنزەوە دروستکراوە ھەروەھا لە لایەن جەیمز واتکزەوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە. زنجیرەکە لە کتێبی مکمافیا: گەشتێک بە جیھانی تاواندا (٢٠٠٨) وەرگیراوە کە لە لایەن ڕۆژنامەنووس میشا جلینی نووسراوە. زنجیرەکە لە پاڵەوانێتی جەیمس نۆرتۆنە بە ڕۆڵی ئەلێکس گۆدمان کوڕی سەرۆکێکی مافیای ڕووسی. زنجیرەکە بریتییە لە بەرھەمھێنانێکی ھاوبەش لە نێوان کەناڵەکانی بی بی سی، و ئەی ئێم سی و کوبا پیکچەرز. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لەسەر بی بی سی وەن پەخشکرا.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان