لی ئیلیا

خانمە ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە

لی ئیلیا (بە ئینگلیزی: Lee Elijah؛ لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ١٩٩٠) خانمەکتەرێکی کۆریای باشوورە. لی یەکەم دەرکەوتنی بە ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی تۆپی باسکە لە تەلەڤیزیۆنی تی ڤی ئێن بوو. دوای چەند ساڵێک لە گێڕانی ڕۆڵی پاڵپشت، دووبارە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی لێکۆڵەرە باشەکە ڕۆڵی سەرەکیی وەرگرت.

لی ئیلیا
لی لە ٢٠١٩
Born (1990-02-19) (١٩٩٠-٠٢-١٩) ١٩ی شوباتی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)



چانگون، گیۆنگسانگی باشوور، کۆریای باشوور
Educationپەیمانگای ھونەری سیئۆل – بەشی نواندن
Occupationخانمەکتەر
Years active٢٠١٣–ئێستا
AgentUngbin ENS
ناوی کۆری
ھەنگۆڵ
ڕۆمانیی نوێئیل-ری-یا
ماکوان ڕەیشاوەرئی ئیلیریا

ژیانی سەرەتای

لی ئیلیا لە بنەماڵەیەکی پرۆتستانت لەدایک بووە. دایک و باوکی لە پەیمانی کۆندا بە ناوی ئیلیا ناویان لێناوە.[١] لی لە منداڵییەوە فێری ئەسپ سواری، تایکواندۆ، بالێ، مۆسیقای دەنگی بووە.[٢] لە پەیمانگای ھونەری سیئۆل لە بواری نواندن خوێندوویەتی.[٣]

پیشە

لی ئیلیا لە زنجیرەی وەرزشیی تۆپی باسکە (٢٠١٣) ڕۆڵی سەرەکیی وەرگرت.[٤]

دوای یەکەم دەرکەوتنی، بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕۆڵی پاڵپشتی لە ژانرە جۆراوجۆرەکاندا گێڕا. ھەندێک لە ڕۆڵە دیارەکانی لە ساڵی ٢٠١٨–٢٠١٩ ئەنجامیداون وەک: درامای یاسایی خاتوو حامورابی، پاشایەتیی مۆدێرن دوایین ئیمپراتۆر، و درامای سیاسیی سەرۆکی ئەرکان.[٥][٦][٧]

لی یەکەم کاری سینەمایی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی کۆمیدیی ڕۆمانسیی کچە سەرۆکەکەم لە ساڵی ٢٠١٩ بوو.[٨]

لە ساڵی ٢٠٢٠، لی گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ڕێکارەکانی تاوان لێکۆڵەرە باشەکە.[٩]

لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ڕاگەیەندرا کە لی گرێبەستی لەگەڵ King Kong by Starship کۆتاییی ھاتووە.[١٠]

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، لی گرێبەستی لەگەڵ دەزگای Ungbin ENS واژوو کرد.[١١][١٢]

فیلمۆگرافی

فیلم

ساڵناونیشانڕۆڵیسەرچاوە.
٢٠١٩کچە سەرۆکەکەمھای-جین[١٣]
٢٠٢٢پیاوێکی دانا[١٤]

زنجیرەی تەلەڤیزیۆن

ساڵناونیشانڕۆڵیتێبینییەکانسەرچاوە.
٢٠١٣تۆپی باسکەچۆی شین-یۆنگ
٢٠١٤ڕۆژە سەرسووڕھێنەرەکانکیم ما-ری[١٥]
٢٠١٥گەڕانەوەی ھوانگ گیوم-بۆکبایک یە-ریۆنگ[١٦]
پاڵەوانەکانپارک ھەی-میڵ[١٧]
٢٠١٦خۆشەویستی بێباکانەکیم یوو-نامیوان[١٨]
٢٠١٧شەڕ بۆ ڕێگاکەمپارک ھای-ڕان[١٩]
٢٠١٨منداڵانی خودایەکی بچووکتربایک ئە-یۆن[٢٠]
خاتوو حاموڕابیلی دو-یۆن
دوایین ئیمپراتۆرمین یو-را
٢٠١٩سەرۆکی ئەرکانیون ھای-وۆن
٢٠٢٠لێکۆڵەرە باشەکەجین سیۆ-کینگوەرزی یەکەم[٩]
٢٠٢١دادپەروەری دواخراویون ھای-وۆنکامێرا[٢١]
٢٠٢٣چیرۆکی تاوان[٢٢]

بەرنامەی تەلەڤیزیۆن

ساڵناونیشانتێبینییەکانڕەوش
٢٠١٧کینگ ئەڤ ماسک سینگەپێشبڕکێکار

وەک "باخچەی نھێنی" (ئەڵقەکانی ١٢٧–١٢٨)

[٢٣]

ڤیدیۆ کلیپ

ساڵناونیشانی گۆرانیھونەرمەندسەرچاوە.
٢٠١٣ڕقبایک جی-یۆنگ[٢٤]
شێت بوونGB9 (ko)[٢٥]

خەڵات و پاڵێوراوەکان

ساڵخەڵاتبابەتکاری پاڵێوراوئەنجام
٢٠١٥خەڵاتی درامای ئێس بی ئێسخەڵاتی ئەستێرەی نوێگەڕانەوەی ھوانگ گیوم-بۆکبراوە
٢٠١٨خەڵاتی درامای ئێس بی ئێسخەڵاتی نایابی، خانمەکتەر لە درامایەکی چوارشەممە-پێنجشەممەدوایین ئیمپراتۆرپاڵێوراو
٢٠٢١حەوتەمین خەڵاتی ئەستێرەکانی ئاپانباشترین خانمەکتەری پاڵپشتلێکۆڵەرە باشەکە

سەرۆکی ئەرکان

پاڵێوراو

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان