لاقەکەری دووبارەبووەوە

لاقەکەری دووبارەبووەوە یەکێکە ھەڵدەستێت بە ئەنجامدامی چەند لاقەکردنێکی سێکسی دووبارەبووەوە بۆ سەر تاکەکەسێک یان چەند کەسێک لە مەودایەکی کاتی دیاریکراودا[١] و ھەندێک لە لاقەکەرەکان منداڵ دەکەنە ئامانج.[٢][٣][٤] ھەروەھا دەستەواژەکانی ھێرشکەری سێکسی، لاقەکەری دووبارەبووەوە و ھێرشکەری فرەیی بەکاردێت بۆ کردەی ئەو کەسانەی ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەند لاقەکردن و دەستدرێژییەکی یەک بەدوای یەک دا پێش دەستگیرکردن و دادگای کردنیان و ھەندێکی تر لە لاقەکەران بەردەوام دەبن لەسەر دەستدرێژییەکانیان لە بەندینخانە.[٥] لە ھەندێک بارودۆخدا چەند لاقەکەرێک پێکەوە کاردەکەن وەک دەستەیەک[٦] و ئەم لاقەکەرانە دەکرێت شێوازێکی تایبەت بە خۆیان ھەبێت لە ھەڵسوکەوت و کردەکانیان کە دەبێتە ڕێخۆشکەر لە پێشبینی کردنی چالاکییەکانیان و دەستگیرکردن و تاوانبارکردنیان بەپێی یاسا. لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان جیاوازن لە لاقەکەرە یەکجارییەکان چونکە زۆرجار فڕاندن، ھەڕەشەی زارەکی و جەستەیی قوربانییەکان و بەکارھێنانی چەک وەک ھەڕەشە بەشێکە لە کردە و ڕێکاری لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان.[٧]

سەپاندنی یاسا

زۆر جار ئەو بەڵگانەی کۆدەکرێتەوە لە پشکنینە جەستەیی و گەواھیی دانی قوربانییەکەی دووچاری لاقەکردنەکە بۆتەوە دەکەوێتە لای کۆمەڵێک دەزگای یاسایی کە دەکرێت ببێتە ھۆی دواخستنی تاوانابارکردنی لاقەکەرەکە کە تاوانەکەی لە مەودایەکی کاتی دیاریکراودا ئەنجامداوە و تاوانبارکردنی لاقەکەرەکە دەکرێت زیاتر دوابکەوێت کاتێک کەسی قوربانی ئامادە نییە ھاوکاری ڕێکاری لێکۆڵینەوەکە بکات.[٨] بەڵگەی لاقەکردن دەکرێت یەکێک بێت لەمانە: ناوکە ترشی DNA، لیک، پەنجەمۆر، قژ و قوماشی پێخەف.[٩]

ئەو ئەفسەر و لێکۆڵەرانەی کاریان ناساندن و دەستنیشانکردنی لاقەکەرە دووباربۆوەکانە ھەڵدەستن بە دانانی "نازناو"ێک بۆیان لەڕێی دیاریکردنی شێوازی تایبەتی لاقەکردنەکانیان.[١٠]

بەمەبەستی دەستگیرکردن و نەھێشتنی ئەو جۆرە تاوانکارانە (دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی - FBI) یەکەی ھەڵوێستی زانستی دامەزراند لە ساڵی ١٩٧٤ دا.[١١]

ڕێکارەکانی لاقەکردن

لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان دەکرێت یەکێک لەم ڕێگایانە بەکاربھێنن: ماڵپەرەکانی ژواندانانی ئینتەرنێت بۆ دەستنیشانکردنی قوربانییەکە،[١٢] ھەڕەشەکردن لە قوربانییەکە و خێزانەکەی،[١٣][١٤] بێھۆشکردنی قوربانییەکە لە ھەندێک بارودۆخ دا، گواستنەوەی قوربانییەکە بۆ شوێنێکی چۆڵ و دوورە دەست وە ناساندن و بڵاوکردنەوەی چالاکی و وتەی ڕێخۆشکەر لەلایەن لاقەکەرەکەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.[١٥] بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٤ دا، کەسێکی ھەژدەساڵی تاوانبارکراو بە ئەنجامدانی لاقەکردنی دووبارەبووەوە نامەی تەلەفۆنە مۆبایلەکەی و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کیک و سناپچاتی بەکارھێنابوو بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کچان دا.

ڕێگریکردن

پێشنیار کراوە لێکۆڵینەوە لە کەسی لاقەکەر بکرێت لە جێگەی تاوانی لاقەکردنەکە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لاقەکردنی دووباربۆوە وە دەستنیشانکردنی لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان دەکرێت دوابکەوێت بەھۆی تەواونەکردن و کەڵەکەبوونی زانیاری و کەرستەی لاقەکردنەکان. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەدەھا و ھەزارەھا لە زانیاری و کەرەستەی لاقەکردن ھەڵنەسەنگێنروان و زۆرێک لە دەزگا یاسایییەکان کاری ژماردن و بەدواداچوون بۆ ئەو کەرەستە و زانیارییانە ناکەن چونکە ھەڵسەنگاندنەکان ئاڵۆزن و پێویستیان بە کاتێکی تەرخانکراوی زۆرە و ئەگەری دووبارە ڕاتەکان و تاساندنی قوربانییەکانیان ھەیە و ئەنجامی ئەم دواکەوتن و کەڵەکەبوونی زانیاری و کەرەستانە ڕێخۆشکەرە کەسی سەرپێچیکار بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی دەستدرێژییەکانی بەبێ ئەوەی بدۆزرێتەوە.[١٦] (دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی - FBI) خشتەیەکی زانیاری ترشی ناوەکی DNA دەپارێزێت بۆ ھەموو دۆسییەکانی لاقەکردن بۆ بەراورد و بەدواداچوون بۆیان.

ھەرچەندە ناکرێت ھیچ قوربانییەک لۆمە بکرێت بۆ ئەو تاوانەی بەسەریاندا ھاتووە بەڵام بە پێی دامەزراوەکانی سەپاندنی یاسا، دەکرێت ئەگەری لاقەکردن بەھۆی لاقەکەرێکی دووبارەبووەوەوە کەم بکرێتەوە.[١٧]

لەلایەن چەندین ناوەند و ڕێکخراوەوە رێکاری بەرگیری کردن ھاتوونەتە کایەوە بەمەبەستی پەروەردە کردن و چاندنی تۆوی بەرپرسیارێتی لە کاتی بینین یان ھەست کردن بە کردەی لاقەکردن و ڕێگریکردن لێێ.[١٨]

ڕەیچڵ لۆڤێڵ لە زانکۆی ڕۆژئاوای کەیس باسی لێکۆڵینەوەکەی دەکات و دەڵێت: «ئەنجامەکانمان پێشنیار دەکەن کە ئەگەرێکی زۆر ھەیە سەرپێچکارە سێکسییەکان لە ڕابردوودا دەستدرێژی سێکسییان کردووە لە داھاتوودا جارێکی تر ئەنجامی بدەنەوە… ڵێکۆڵینەوە لە ھەر دەستدرێژییەکی سێکسی وەک ئەوەی سەرپێچیکارێکی دوبارەبۆوە ئەنجامی دابێت دەکرێت توانای کەمکردنەوەی ژمارەی دەستدرێژییە سێکسییەکانی ھەبێت ئەگەر لێکۆڵینەوەکان سەرنج بخەنە سەر کەسە سەرپێچیکارە دووبارەبووەوەکان لە جێگەی دۆسییە تاکەکان.»[١٩]

سەرچاوەکان