فانکشنی جووت و تاک

لە ماتماتیکدا فانکشنی xn پێی دەوترێت فانکشنی جووت (بە ئینگلیزی: Even functions) ئەگەر n ژمارەیەکی تەواوی جووت بێت و ئەگەر n ژمارەیەکی تەواوی تاک بێت، فانکشنەکە تاکە (بە ئینگلیزی: odd functions).

فانکشنی جووت

، نموونەی فانکشنێکی جووت

وا دابنێ ‎f(x)فانکشنێکی ڕاستەقینە بێت. ئەوا f، جووتە ئەگەر پەیوەندیی خوارەوە بۆ ھەموو بەھایەکیx کە لە بواری fدا بێت، ئەم مەرجە جێبەجێ بکات:[١]:p. 11

 

 

 

 

()

لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە فانکشنی جووت ھاوتایە لەگەڵ تەوەری yـەکان.

ئەمانە چەند نموونەیەک فانکشنی جووتن:

  • فانکشنی نرخی ڕەھا
  • کۆساین
  • (cosh)

فانکشنی تاک

نموونەی فانکشنێکی تاک

ئەگەر ‎f(x)‎ فانکشنێکی ڕاستەقینە بێت. ئەوا f، تاکە ئەگەر پەیوەندیی خوارەوە بۆ ھەموو بەھایەکیx کە لە بواری fدا بێت، ئەم مەرجەی خوارەوە جێبەجێ بکات:[١]:p. 72

 

 

 

 

()

لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە فانکشنی تاک ھاوتایە لەگەڵ خاڵی بنەڕەت.

ئەمانە چەند نموونەیەک فانکشنی تاکن:

  • فانکشنی ھەرئەوێتی
  • ساین
  • فانکشنی ھیپەربۆلیک

تایبەتمەندییەکان

  • فانکشنی سفر واتە = تەنیا فانکشنێکە ھەم جووتە و ھەم تاکە.
  • ئەنجامی کۆکردنەوەی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، نە جووتە و نە تاکە، مەگەر ئەوەی یەکێکیان سفر بێت.
  • ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • ئەنجامی لێکدانی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی لێدانی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی لێدانی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • ئەنجامی دابەشکردنی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی دابەشکردنی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی دابەشکردنی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • گرتەی فانکشنێکی جووت، فانکشنێکی تاکە.
  • گرتەی فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی جووتە.
  • ئەنجامی ئاوێتەکردنی دوو فانکشنی جووت، فانکشنێکی جووتە و ئەنجامی ئاوێتەکردنی دوو فانکشنی تاک، فانکشنێکی تاکە.
  • ئەنجامی ئاوێتەکردنی فانکشنێکی جووت و فانکشنێکی تاک، فانکشنێکی تاکە.

پەراوێزەکان

پەراوێز