عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین

عەلی کوڕی حوسێن ناسراو بە زەین ئەلعابدین یان سەججاد (٦٥٩ - ٧١٢ی زایینی) نەبیرەی پێغەمبەر محەممەد و چوارەمین ئیمامی شێعەکانە. دایکی ئەو شازادەیەکی ئێرانی لە بنەماڵەی ساسانی بووکە بە دیل گیرا بوو، باوکی، حوسێن کوڕی عەلی بوو. دوو برایشی بە ناوی عەلی ئەسغەر کوڕی حوسێن و عەلی ئەکبەر کوڕی حوسێن بوو کە هەردووکیان لە شەڕی کەربەلا گیانیان لە دەست دا. عەلی کوڕی حوسێن بە سەججادیش ناسراوە کە بە واتەی کەسێکە کە زۆر سوجدە ئەکات.[١]

مەزاری "ئەل-باقی" شوێنی نێژرانی عەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدین و سێ کەسی تر لە ئیمامانی شێعە

سەرچاوەکان