عەجەم

عەجەم(Ajam-Ajaam-Hajam) لە زمانی کوردی و زۆربەی زمانەکانی ئاسیا وەک زمانی هیندی، زمانی ئوردوو، زمانگەلی فارسی، زمانی پەشتۆ، زمانی بەلۆچی و تورکی بە مانای ئێرانی و فارسی دێت. بەڵام لە زمانی عەرەبی ئەمڕۆکە پتر بە مانای ناعەرەب دێت.[١] ئەحمەدی خانی شاعیری مەزنی کورد لە مەم و زینەکەیدا زۆر جار ئاماژەی بە عەجەم داوە کە مەبەستی ئێران و ئێرانییە:

بفکر ژ عەرەب هەتانی ڤە گورجان   

کورمانج چ بوونە شوبهی بورجان

ئەڤ ڕۆم و عەجەم ب وان حەسارن

کورمانج هەمی ل چار کەنارن

یا:

گەر دێ هەبووا مە ئتتحادەک

ڤێکرا بکرا مە ئنقیادەک

ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی

هەمیان ژ مە را دکر غولامی. [٢]


 لە هەندێک شوێن بەتایبەت مەبەست لە عەجەم و عەجەمی، شیعەیە. کوردەکان بە ئازەرباینجانی و کرمانشاهی شیعەشیان گوتووە عەجەم.[٣]

پەراوێز

سەرچاوەکان