شەڕی کرمان

شەڕی کرمان یان کارەساتی کرمان ڕووداوێکی مێژویییە کە لە ساڵی ١٢٠٨ی کۆچی مانگی لە شاری کرماندا پێشھات.[١] ھۆکاری ئەم ڕووداوە پەنادان و پاڵپشتی خەڵکی کرمان لە لوتفعەلی خانی زەند بوو. لەم ڕووداوەدا بە فرمانی ئاغا محەممەد خان ھەموو خەڵکی کرمان کوێر کران و تاڵانی شار و دەستدرێژی بە ژنان ئازاد ڕاگەیێنرا.[٢]

پاش ئەم ڕووداوە ٢٠٠٠٠ جووت چاو پێشکێشی ئاغا محەممەد خان کرا. ھەندێک ئەم ژمارەیە بە ٧٠٠٠٠ جووت دەزانن.[٣]

پەراوێز