شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان
شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان ماوەی نۆ ساڵی خایاند، لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ تاکو شوباتی ١٩٨٩. گروپێکی یاخیبوو کە ناسراو بوون بە موجاھیدین، لە پاڵ گروپێکی بچووکی ماویزم، شەڕێکی چریکیان دژی سوپای سۆڤیەت و کۆماری دیموکراتی ئەفغانستان ھەڵگیرساند، بە زۆری لەنێو جەرگەی شارەکانی وڵاتەکەدا. گروپی موجاھیدین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پڕچەک دەکران و پشتگیریان لێدەکرا، لەپاڵ ئەمەریکاشدا، سعودیە و پاکستانیش ھاوکاری گروپەکەیان دەکرد. لەنێوان ٥٦٢،٠٠٠ بۆ ٢،٠٠٠،٠٠٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران و ملیۆنان ئەفغانی تریش ئاوارەبوون بۆ وڵاتەکەیان پاکستان و ئێران.[٣٢][٣٥][٣٦][٣٧]
شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جەنگی سارد و شەڕەکانی ئەفغانستان | |||||||
بەشێک لە چەکدارانی موجاھیدین لە پارێزگای کونار، ١٩٨٧. | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
یەکێتیی سۆڤیەت داڕێژە:Country data Democratic Republic of Afghanistan Afghanistan | Sunni Mujahideen: Factions: Supported by: Shia Mujahideen: Factions: Maoists: Factions
| ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
Mulavi Dawood (AMFFF) Faiz Ahmad | ||||||
ھێز | |||||||
Soviet forces: Afghan forces:
| Mujahideen: ٢٠٠٬٠٠٠–٢٥٠٬٠٠٠[٢١][٢٢][٢٣] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
Soviet forces (official):
Another source puts Soviet dead between 13,833 and 26,000 killed (total).[٢٦] Afghan forces:
| Mujahideen: At least 90,000 casualties, including 57,000 killed[٢٨] Pakistan:
| ||||||
Civilians (Afghan): |
ھۆکاری سەرەکی جەنگەکە بریتی بوو لە کودەتای ساڵی ١٩٧٨ی ئەفغانستان کە تێیدا پارتی کۆمەنیستی ئەفغانی دەسەڵاتی گرتە دەست، و کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنچەنییان لە وڵاتی ئەفغانستاندا کرد، دیارترینیان بە مۆدێرنکردنی وڵاتەکە بەشێوەیەکی گشتی، کەوا لەلایەن دانیشتووانی وڵاتەکە کارێکی ناپەسند بوو.[٣٨] ھەڵسوکەوتی ڕژێمە کۆمەنیستەکە بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆنی وڵات و زیادبوونی کوشتنەکانی زیندانی سیاسی، بووە ھۆی راپەرینێکی سەرتاسەری گروپە چەکداریەکان و تا نیسانی ١٩٧٩ وڵاتەکە بوویە مەیدانی شەڕێکی کراوە. ڕژێمە کۆمەنیستەکەی ئەفغانستان لەنێو خۆشیدا پڕ بوو لە ناکۆکی جۆراوجۆر، سەرۆکی وڵاتەکە و سەر بە حزبەکە، نوڕ موحەمەد تەرەکی، بە فەرمانی جێگرەکەی، حەفیزوڵا ئەمین کوژرا، ئەمەش پەیوەندی حزبەکەی بە لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتیش ئاڵۆزکرد. لە دەرئەنجامدا، حکومەتی سۆڤیەت بە سەرکردایەتی لیۆنید برێژنێڤ، بڕیاریدا بە ناردنی سوپا بۆ وڵاتەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩.[٣٩] لەگەڵ گەیشتنی سوپاکە بۆ کابولی پایتەخت، یەکەم کاریان بریتی بوو لە کوشتنی سەرۆکە ھەڵگەڕاوەکەی خۆیان، حەفیزوڵا ئەمین، و دانانی سەرۆکێکی تری گوێڕایەلتر بەناوی بابراک کەمال.[٤٠] ناردنی سوپای سۆڤیەتی بۆ وڵاتەکە لەلای میدیاکانی ڕۆژاوا بە "داگیرکردن" ناودەبرا و لەلایەن حکومەتی ئەفغانستان و یەکێتی سۆڤیەتەوە بە "دەستێوەردانی پشتگیریکارانە" ناودەبردرا.[٤١][٤٢]
لە کانوونی دووەمی ١٩٨٠، وەزیرەکانی دەرەوەی زیاتر لە ٢٤ وڵات لە کۆنفڕاسی ئیسلامی داوایەکی یەکگرتوویان بڵاوکردەوە بۆ "کشانەوەی ڕاستەوخۆی سوپاکانی سۆڤیەت بەبێ ھیچ ھەلومەجەرێک" لە ئەفغانستان.[٤٣] کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکیان دەرکرد بۆ پشتگیرکردن لەو داوایەی کشانەوەی سۆڤیەت، کە تێیدا لەکاتی دەنگداندا تەنھا وڵاتە دۆستەکانی سۆڤیەت، ئەنگۆلا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، ڤیەتنام و ھیندستان پشتگیریان لە مانەوەی سۆڤیەت دەکرد.[٤٤] یاخیبووە ئەفغانیەکان پشتگیریەکی گەورەی دارایی و سەربازیان لێدەکرا لەلایەن چین و پاکستان، لەگەڵ پشتگیری تەواوی ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی.[٧][٨]دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی کەوا لە ئەرشیفی جەنگەکەدا ئامانجی ئەمەریکیەکانی لەم جەنگەدا ڕوونکردۆتەوە ئاماژەی بەوا داوە کە " دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە زیادکردنی کاریگەری ئەمەریکیەکان بە پڕچەککردنی گروپە یاخیبووەکان ئەمەش لەپێناو بێزارکردنی سۆڤیەتیەکان، و بە ھاوکاری دەزگا ھەواڵگریەکانی پاکستان بەردەوام ئەمەریکیەکان لە گفتوگۆدابوون لەگەڵ ئەو گروپانە".[٤٥] سوپای سۆڤیەت چەندین شاری داگیرکردبوو و کۆنترۆڵی شارەکانی چڕکردبوویەوە، لە بەرامبەردا موجاھیدین لەو ناوچانەدا کاریاندەرکد کەوا حکومی سۆڤیەتیەکانی لێنەبوو یاخود لاواز بوو، کەوا نزیکەی ٪٨٠ی وڵاتەکە بەمشێوەیە بوو. سۆڤیەتیەکان لەڕێگەی ھێزی ئاسمانیەوە بەشێوەیەکی توند بەرپەرچی موجاھیندیان دەدایەوە لەڕێگەی ڕووخاندنی گوندەکان و ھەروەھا دانانەوەی مینی لە زۆربەی ناوچە دوورەکان.[٤٦]
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندین سزای جۆراوجۆری لەسەر یەکێتی سۆڤیەت سەپاند، و ئەمەریکا ھەڵسا بە سەرپەرشتیکردنی بایکۆتێکی سەرتاسەری ئۆڵۆمپیاتی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠ کەوا لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچوو. سۆڤیەت وەک تۆڵەکردنەوەیەک سەرپەرشتی بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیاتی ١٩٨٤ی کرد کەوا لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەدەچوو.[٤٧] پلانی سەرەتایی سۆڤیەتیەکان لەدوای ناردنی سوپا، بریتی بوو لە ھێورکردنەوەی دۆخەکە و بەھێزکردنی حکومەتەکەی کارمال، و دواتر کشانەوەیان لەدوای شەش مانگ. بەڵام بەرپەرچە بەردەوامەکانی گەریلاکان بووە ھۆی درێژبوونەوەی جەنگەکە بۆ ماوەی نۆ ساڵ. لە نێوەندی ھەشتاکاندا، باری دارایی سۆڤیەت لاواز بوو و ژمارەی سەربازە مردووەکانی سۆڤیەتیش بەرز بوویەوە. لە نێوەندی ساڵی ١٩٨٧، یەکێتی سۆڤیەت لەژێر حوکمی سەرۆکە گۆڕانخوازە نوێکەیان میخائیل گۆرباچۆڤ، ڕایانگەیاند کەوا لە وڵاتەکەدا دەکشێنەوە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان.[٦] دوایین کشانەوەی سەربازی لە ١٥ی شوباتی ١٩٨٩بوو، کە حکومەتی ئەفغانستانی بێ پاڵپشتنی ھێشتەوە دژی گروپە یاخیبووەکان. ئەمەش بووە ھۆی سەرکەوتنی یاخیبووەکان و ڕووخانی حکومەت لە ساڵی ١٩٩٢. بەھۆی درێژبوونەوەی ماوەی جەنگەکە، زۆرجار جەنگەکە بە "جەنگی ڤیەتنامی یەکێتی سۆڤیەت" ناودەبرێ. شکستی یەکێتی سۆڤیەت لە جەنگەکە بە ھۆکارێکی باڵای لەناوچوونی یەکێتی سۆڤیەت دادەنرێت.[٤٨]