شەمسەدین زەھەبی

(لە شەمسەدین زەهەبیەوە ڕەوانە کراوە)

شەمسەدین زەھەبی (٦٧٣–٧٤٨ی کۆچی/١٢٧٤–١٣٤٨ی زایینی) ناسراو بە مێژوونوسی ئیسلام، فەرموودەناس، شەرعزان، ئیمام، مێژوونوس و زانایەکی ئیسلامی بووە، خاوەنی ھەردوو پەرتووکی تاريخ الإسلام و سير أعلام النبلاء.[١][٢]

شەمسەدین زەهەبی
بە عەرەبی: مُحمَّد بن أحمد بن عُثمان بن قايماز الذهبي
لەدایکبوون٥ی تشرینی یەکەمی ١٢٧٤
Kafr Batna، سووریا
مردن٤ی شوباتی ١٣٤٨(١٣٤٨-٠٢-٠٤) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
دیمەشق، سووریا
ناسناوشمس الدين، أبو عبد الله
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەفەرموودەوان، مێژووناس
بواری کارIslamic theology، فەرموودەزانی، مێژوو
شوێنی کارکردنal-Salihiyya
خوێندکارTaj al-Din al-Subki، ئیبن کەسیر، Shams al-Din Ibn al-Mawsili، Ṣafadī, Khalīl ibn Aybak، Jamāl al-Dīn al-Zaylaʿī
Honorific prefixالجهمي
ئایینئیسلام
باری تەندرووستیکوێری

ژیان

ناوی شەمسەدین محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی عوسمان کوڕی قایمازی زەھەبییە، لە ٣ی ڕەبیع ئەول ئەوەلی ٦٧٣ی کۆچی بەرامبەر تشرینی یەکەمی ١٢٧٤ی زایینی لە دیمەشق لەدایکبووە، باوکی خەریکی کاری زێڕنگەری بووە بۆیە نازناوی زەھەبی بۆ دانراوە، لەتەمەنی منداڵیدا قورئانی لەبەرکردووە و لە تەمەنی لاوێتیدا زیاتر گرنگی بە زانستی خوێندنەوەکان داوە، بەڵام دواتر دەستیکرد بە گوێگرتن لەفەرموودە و زیاتر شارەزابوون تێیدا، بەجۆرێک گەیشتە ئاستێکی بەرز لە زانستی فەرموودەناسیدا.[٣][٤][٥]

پەرتووکەکان

ئیمامی زەهەبی ژمارەیەکی زۆر پەرتووکی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە کە زیاترن لە دووسەد پەرتووک، لە بوارەکانی مێژوو، فەرموودە، زانستی خوێندنەوە، بیروباوەڕ، فیقھـ و ئوسول.[٦]

  • تاريخ الإسلام
  • العبر في خبر من عبر
  • معرفة القراء الكبار على الطبقات والأعصار
  • تذهيب تهذيب الكمال
  • أسماء من عاش ثمانين سنة بعد شيخه أو بعد تاريخ سماعه
  • الكاشف في معرفة من له رواية في الكتب الستة
  • المغني في الضعفاء
  • ميزان الاعتدال في نقد الرجال
  • الرواة الثقات المتكلم فيهم بما لا يوجب ردهم
  • معجم الشيوخ (المعجم الكبير)
  • أهل المئة فصاعداً
  • المعجم المختص بالمحدثين
  • تذكرة الحفاظ
  • سير أعلام النبلاء

[٧][٨]

مردن

ڕؤژانە لە پێنج قوتابخانەی دیمەشق وانەی دەگوتەوە، وە بەردەوام خەریکی نوسینی پەرتووک بوو تا لەکۆتایی تەمەنیدا بینایی لەدەستدا، لەسەر ئەم بارودۆخە مایەوە تاوەکو شەوی دووشەممە ٣ی زولقەعدەی ٧٤٨ی کۆچی بەرامبەر ٤ی شوباتی ١٣٤٨ کۆچی دوایی کرد.[٩][١٠]

سەرچاوەکان