شێو

شێو یان نانی ئێوارە[١] (ھەروەھا؛ شیو، شام، نانی شێوان[٢]) (بە ئینگلیزی: Dinner) ئەو ژەمەیە کە لە ئێواران دەخورێت. شێو دەبێتە سێیەمین ژەمی ڕۆژ دوای تێشت و فراوین. ئەو خۆراکانەی لە شێو دەخورێن بەپێی وڵات و کولتوورەکان جیاوازن.[٣] لە کوردەواری، شێو بەزۆری وەک تێشت خۆراکی سادەی وەک نان و ماست و چایە یان ئەو خۆراکەیە کە لە ژەمی نیوەڕۆ «فراوین» دەمێنێتەوە. بەڵام لەو کاتانەی خێزانەکە میوانیان ھەیە عادەتەن خۆراکەکان تازەن و وەک ئەوانەن کە لە ژەمی نیوەڕۆ دەخورێن.

شێوێک لە ژاپۆن

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان